هەواڵ
زیندانیانی بادینان مانگرتنیان ڕاگەیاند
Sunday, 07.24.2022, 09:07 AM
سۆرانی
نامەیەک لە زیندانەوە
بەھۆی رێگێری لە ئازادبونیان زیندانیانی بادینان مانگرتنی سەرتاسەریان راگەیاند
بۆ/ ڕای گشتی
بۆ/ ھەرسێ سەرۆکایەتی ھەرێم
بۆ/ UN و نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێم و رێکخراوە نێوخۆ و جیھانیەکان
ئێمە وەکو زیندانیانی بادینان و کۆمەڵێك رۆژنامەنوس و چالاکوان و سزادراوانی زیندانی چاکسازی گەورانی ھەولێر کە ژمارەمان ٥٢ کەسە ھاوشانی سزادراوانی شێلادزێ بڕیاری مانگگرتنمان لە خواردن داوە.
مانگگرتنەکەمان پەیوەندی بە داواکاریەکەمانەوە ھەیە کە پێدانی (ئازادبونی مەرجدار)ە بەپێ ماددەی ٣٣١ لە بنەما دادگاییەکانی سزا کە مافێکی یاسایی خۆمانە، بەڵام لەلایەن داواکاری گشتیەوە دەستاودەستی پێ دەکرێت و ھەوڵ ھەیە بەھوی دەستێوەردانی حزبی و کەسی یەوە ئەو مافەمان لێ زەوت بکرێت و بێ بەش بکرێین لەو ٢٥٪ ی یاسایەی کە ھەمانە، داواکارین لە دەستھەڵاتی دادوەری سەروەری خۆی بپارێزێت و لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و کەسی چاو لەو مافەمان دانەپوشێت، ئێستا بەپێ یاسا و کەمکردنەوەی سزاکە لە لایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە ئەو سزایە نادادپەروەرانەی لەسەرمان جێبەجێکرا بوو تەواو بووە و یاسا سەروەر بێت پێویستە دەستبەجێ ئازادبکرێین.
بۆ ھەموو لایەک رۆنبووتەوە کە ئێمە دور لە ھەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و بە نایاسایی و نادیموکراسی، لەسەر ئازادی بیرۆراو داواکردنی مافە گشتیەکان و بەشێکیشیان بە ھۆی دژایەتی داگیرکاری و بۆردومانی نشتمانەکەمان سزادراوین، لە کاتێکدا حکومەت فرمێسکی تیمساحی بۆ قوربانیانی بوردومانی تورکیا دەڕێژێت.
دواکارین لە گشت سزادراوانی لە ئاسایش و چاکسازیەکانی کوردستان مانگرتنی ئازادی یان مردن بۆ یەکلاییکردنەوەی دوسیەکانیان ڕابگەیێنن، چونکە بە ئاشکرا دەستێوەردان لە کاروباری دادگاکان دەکرێت، پێویستە ھەموو لایەنێک لەسەر ئەم نادادیە بھێنە وەڵام و چیتر بەھۆی فشاری حکومەتی ھەرێمەوە کارە یاساییەکانی دەستەڵاتی دادوەری پەکنەخرێت و دامەزراوەکانی ئەم وڵاتە بۆ تەسفیەی حسابات و رقی سیاسی بەکارنەھێنن.
زیندانیانی بادینان لە چاکسازی گەورانی ھەولێر
٢٤ی ٧ی ٢٠٢٢
_________
بادینی
🔸نامه‌یه‌ك ل زیندانێ
📌ژ ئه‌گه‌را ڕێگریا ل ئازدبوونێ زیندانیێن به‌هدینان مانگرتنا سه‌رتاسه‌ری ڕاگهاند
بۆ /ڕایا گشتی
بۆ/هه‌رسێ سه‌رۆكاتیێن هه‌رێمێ
بۆ/ی‌و ئن و نوینه‌رێن وه‌ڵاتان ل هه‌رێم و ڕێكخراوێن ناڤخوه و جیهانی
ئه‌م وه‌ك زیندانیێن به‌هدینان و كۆمهلهك ڕۆژنامه‌ڤان و چا‌لاكڤان و سزادایێن زینداینا چاكسازیا مه‌زنان ل هه‌ولێرێ كو هژمارا مه 52 كه‌سین مل ب ملێ سزادایێن شێلادزێ بڕیارا مانگرتنا ل خوارنێ رادگه‌هینین.
مانگرتنا مه گرێدایه ب داخوازیا مه یا پێدانتا (ئازادیا ب مه‌رج) ل گۆری مادهیاسایا 331 ل سه‌ر بنه‌مایێن یاسایا سزادانێ كو مافه‌كێ مه یێ یاساییه لێ ژلایێ داواكارێ گشتی ڤه دهێته ده‌ست ب ده‌ست كرن و هه‌وڵدان هه‌نه ژ ئه‌گه‌را ده‌ستێوه‌ردانێن حزبی و كه‌سی ڤه ئه‌ڤ مافه ل مه بهێته ستاندن و ئه‌ڤ 25% یاسایا كو مه هه‌ی ئه‌م ژێ بهێنه بێ به‌ش كرن. ئه‌م داخوازێ ژ دهستههلاتا دادوه‌ریێ دكه‌ین سه‌روه‌ریا خوه بپارێزیت و پێخه‌مه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیێن حزبی و كه‌سۆكی چاڤ لسه‌ر مافێن مه نهنقینیت. نوكه لگۆری یاساێ و كێمكرنا سزای كو ژلاێ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ ئه‌و سزاێ نادادپه‌روه‌رانه یا لسه‌ر مه هاتیه سه‌پاندن داوی هاتیه و هه‌كه یاسا سهروهربیت دڤێت ده‌ملده‌ست ئه‌م بهێینه ئازاد كرن.
ژبۆ هه‌موو ئالیه‌كێ دیار بووه كو ئه‌م دووری هه‌موو پڕه‌نسیبێن مافێ مرۆڤ و ب نه‌یاسایی و نادیموكراتی لسه‌ر ئازادیا ڕاده‌ربڕینێ و داخوازكرنا مافێن گشتی و به‌شه‌ك ژی ژ ئه‌گه‌را دژایه‌تیا داگیركاری و بومبهبارانا وه‌ڵاتێ مه هاتینه سزادان. ل ده‌مه‌كێ كو حكومه‌ت ب ڕۆندكێن تیمساحان ژبۆ قوربانیێن بومبهباران توركیا دڕێژن.
داخازێ دكه‌ین ل گشت سزادایێن ل ئاسایش و چاكسازیێن كوردستانێ مانگرتنا (یان ئازادی یان مرن)ێ ژبۆ ئێكلاكرنا كهیسێ خوه ڕابگههینن، ژبۆ كو ب ئاشكه‌را ده‌ستێوه‌ردان ل كارۆبارێن دادگه‌هان دهێته كرن، پێدڤیه هه‌موو لایه‌ك ل سه‌ر ڤێ بێدادیێ بهێته ده‌نگ و ئێدی ب ئه‌گه‌را گڤاشتنێن حكومه‌تا هه‌رێمێ كارێن یاسایی یێن دهستههلاتا دادوه‌ریێ نه‌هینه پشگوهاڤێتن و دامودهزگایێن ڤی وه‌ڵاتی ژبۆ تهسفیهكرنا حسابات و ڕك و كینێن سیاسی نه‌هێنه بكار ئینان.
زیندانیێن بادینان ل چاكسازیا گه‌وران یا هه‌ولێرێ
24\ 7\ 2022
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: هیچ شتێک بوونی نیە بەناوی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان عێراق ـ تورکیا
درەو مێدیا: جەندرمە لەناوخاكی هەرێمدا
تەڤدا پرێس: هێزە ئەمنییەكان ڕێگەنادەن لە هەولێر خۆپیشاندان بكرێت
تەڤدا پرێس: بۆ چی ئەو هێزە زۆرەی لە هۆتێلی شاری جوان (گراند ملینیۆم) کۆبوونوتەوە
تەڤدا پرێس: یەکێتی ئەوروپا دژی هێرشەکەی تورکیا لەزاخۆ بەیاننامەیەکی دەرکرد
هێمن مامەند: پێنج زیندانی شیلادزێ مانگرتنی تامردنیان ڕاگەیاند
ئەدهەم بارزانی: پەیامەک ژ ئەدھەم بارزانی
تەڤدا پرێس: نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم تەرمی گەشتیارە كوژراوەكانی عێراقدا
تەڤدا پرێس: موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا: توركیا زیاتر بێ ئه‌ده‌ب بووه
تەڤدا پرێس: لە شاری نەجەف لەلایەن هاوڵاتیانەوە نوسینگەی تورکیا دەستی بەسەردا گیراو