لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی تەمویلی دەزگا راگەیاندنەکانی سلێمانی دەکات

Sunday, 07.24.2022, 10:16 AM


مەکتەبی نێچیرڤان تەمویلی بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانی سلێمانی دەکەن لە دژی مەسرور بارزانی و بێدەنگی گەندەڵیەکانی نێچیرڤان بارزانی

لەماوەی ڕابردوودا ڕامانگەیاند سامی ئەرگۆشی سکرتێری ڕۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی ، سەردانی سلێمانی کردووە و بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی بینیوە لە هۆتێل گران ملینیۆم ( شاری جوان) وە هۆتێل های کریست لە بەکرەجۆ ، مەبەستی سامی دوو شوێنی کردووە هەتا ڕۆژنامەنوسەکان بە یەکتر نەزانن و گوایە بە نهێنی کاری کردووە ، داواکاری سامی ئەرگۆشی لە ڕۆژنامەنوسەکان ئەوە بووە بێدەنگی هەڵبژێرن لە هەموو پرس و بابەتێک لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی وە باسی گەندەڵی کابینەی نۆ کابینەکەی مسرور بارزانی بکەن و جیاوازی بکەن لەگەڵ کابینەکانی نێچیرڤان بارزانی و بەباشتری باس بکەن ، گومانی تێدانیە نەکابینەی نێچیرڤان نە کابینەی مەسرور باشە یەک لە یەک خراپ تر و زیاتر هاوڵاتیانیان چەوساندۆتەوە ، هاوکات یەکێک لەو ڕۆژنامەنوسانەی پارەی وەرگرتووە گوتی ڕۆشتم سامیم بینی و پارەشم وەرگرت و یەک دێڕم لە بەرژەوەندی نە نێچیرڤان و دژی مەسرور نوسی ،   ئاگاداری هەموو جموجوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێمین ئاگادارین سەرۆکایەتیەکی فاشل و بی مۆڕاڵن و هیچ ئیش و دەوریان نیە سەدان ڕاوێژکارو خەبیر و بەڕێوەبەری گشتیان دامەزراندووە بەهۆی بێ شوێنی بە سەرە دەوامیان پێ دەکەن .
جیا لەوە وەک شەخس هەموویان دەناسین بەتایبەت سامی ئەرگوشی و کێشە کۆمەڵایەتیەکانیش بەڵام بابمێنێت بۆ کات و ساتی خۆی ، ئاگاداری ئەوەشین ڕێبوار کریم وەلی تا ئێستا لە ئەنساتی نێچیرڤانەوە موچەی بۆ دەچێت و دژایەتی نەک مسرور شەخسی مسعود بارزانیشیان پێی کرد و ئێستا ئەمری گرتنی هەیە لە حکومەتە پۆلیسیەکەی مسروری تیرۆریست .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟