هەواڵ

تورکیا لە سوید نیگەرانە
Sunday, 07.24.2022, 10:16 AM
هەواڵگری سوید دەیەوێت خۆپیشاندانی پەکەکە لەوڵاتەکەی قەدەغە بکات
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، نوێنەری باڵوێزخانەی حکومەتی سویدی لە ئەنقەرە بانگهێشتکردووە، کاردانەوەی توندی تورکیای پێڕاگەیاندووە سەبارەت بە خۆپیشاندانی گروپە کوردییەکان لە ستۆکهۆڵم.
لە دوای جەنگی روسیا-ئۆکراین سوید و فینلاند داوای ئەندامبوونیان لە ناتۆ پێشکەشکردووە، تورکیا سەرەتا ناڕازی بوو، ئەو دوو ولاتەی بە پشیتوانی پەکەکە وەک رێکخراوێکی تیرۆریست تۆمەتبار دەکرد، مانگی رابوردوو هەر سێ وڵاتەکە رێککەوتننامەیەکیان ئیمزا کرد، بەڵێنیان بە تورکیا دا پشتیوانی بن و رێگە بە چالاکی ئەو رێکخراوانە نەدەن کە تورکیا بە رێکخراوی تیرۆریستییان دەزانێت، بەڵام دووشەممەی رابوردوو دووبارە تورکیا هەڕەشەی لە سوید و فینلاند کردەوە ئەگەر بە تەواوی پابەندی رێککەوتنەکە نەبن رێگا نادات ببنە ئەندامی ناتۆ.
لە دوای ئیمزاکردنی رێککەوتن لەگەڵ تورکیا لە شارە گەورەکانی ستۆکهۆلم و یۆتۆبۆری خۆپیشاندان لە دژی حکومەتی سویدی ئەنجامدەدرێت، خۆپیشاندەران ئاڵا و دروشمەکانی پەکەکە بەرز دەکەنەوە، ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانی حکومەتی تورکیا، لە کاردانەوەی ئەمەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نوێنەری باڵوێزخانەی سویدی لە ئەنقەرە بانگهێشت کردووە، کاردانەوەی توندی وڵاتەکەی پێڕاگەیاندووە.
شارلۆت ئیسن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوید رایگەیەیاند، پێویستە خۆپیشاندانی رێکخراوی پەکەکە و رێکخراوە هاوشێوەکانی لە سوید قەدەغە بکرێت و سزای لەسەر بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: تركیا (5) بنگههێن مهزنێن لهشكهریێن عهسمانی و (4) هزار سهرباز و (100) خالێن سهربازی د ههرێمێ دا ههنه
تەڤدا پرێس: زیندانیانی بادینان مانگرتنیان ڕاگەیاند
تەڤدا پرێس: هیچ شتێک بوونی نیە بەناوی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان عێراق ـ تورکیا
درەو مێدیا: جەندرمە لەناوخاكی هەرێمدا
تەڤدا پرێس: هێزە ئەمنییەكان ڕێگەنادەن لە هەولێر خۆپیشاندان بكرێت
تەڤدا پرێس: بۆ چی ئەو هێزە زۆرەی لە هۆتێلی شاری جوان (گراند ملینیۆم) کۆبوونوتەوە
تەڤدا پرێس: یەکێتی ئەوروپا دژی هێرشەکەی تورکیا لەزاخۆ بەیاننامەیەکی دەرکرد
هێمن مامەند: پێنج زیندانی شیلادزێ مانگرتنی تامردنیان ڕاگەیاند
ئەدهەم بارزانی: پەیامەک ژ ئەدھەم بارزانی
تەڤدا پرێس: نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم تەرمی گەشتیارە كوژراوەكانی عێراقدا