هەواڵ
ڕه‌وه‌ندی كوردی له له‌ندن ده‌سە‌لاتی كوردیان ریسوا كرد
Tuesday, 09.01.2020, 01:50 PM
ئه‌مڕو ره‌وه‌ندی كوردی له له‌نده‌نی پایته‌ختی بەریتانیا خوپێشاندانیان ئه‌نجامدا دژی ئه‌و ره‌شبگیرییه له بادینان و هه‌ولێر و رانیه كه له لایه‌ن ملیشیاکانی یه‌كێتی و پارتی یه‌وه دژ به خوپێشانده‌ران و چالاكوانان ئه‌نجامیان داوه.
چالاكوان "فه‌رهاد عه‌لی گولی" به ته‌ڤدا پرێسی راگه‌یاند، كه ئه‌مرو له گه‌ڵ كومه‌لیك چالاكوانی بریتانیا نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌وشی زیندانیه‌كان و هه‌ره‌شه و توندوتیژی ده‌زگا چه‌كداریه‌كانی یه‌كێتی و پارتی دژ به خوپێشانده‌ران و چالاكوان گه‌یەنرایه ده‌ست رێكخراوی ئە‌منستی ئنترناشیوناڵ له له‌نده‌ن".
هه‌روه‌ها ڕه‌وه‌ندی كورد له به‌رده‌م چه‌ند كه‌نالێكی میدیایی، به دروشم و سلۆگان ملیشیاکانی یه‌کێتی و پارتیان ریسوا كرد، وێنه‌ی سه‌رۆكی ملیشیاکانی پارتی، مه‌سعود بارزانی سوتێنرا.
ماوه‌ی 15 روژه له كوردستان، به تایبه‌ت هه‌ولێر و رانیه و بادینان، نزیكه‌ی 150 چالاكوانی مه‌ده‌نی و سیاسی و میدیاكار و خوپێشانده‌ر له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ملیشیاکانی یه‌كێتی و پارتیه‌وه ده‌ستگیركراون، ڕێگرن لەوەی دۆسیه‌كانیان بچێته به‌رده‌م دادگا ومۆڵه‌تی بینینیش به كه‌سوكار و پارێزه‌ره‌كانیان نادرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس