لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

لە دزیەوە بۆ بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی بەناو سەربەخۆی مافی مرۆڤ!

Friday, 07.29.2022, 12:44 PM


بزانن چ مرۆڤێک بەرپرس راگەیاندنی دەستەی مافی مرۆڤە

لە سەردەمی خوێندن لێپرسراوی یەکێتی قوتابیان بوە، لەسەر گەندەڵی لابراوە،پاشان چەندین خولی پاراستنی بینیوە
دەنێرنە زانکۆی جیهان بۆ ئەوەی شەهادەی پێ بدرێت لە بەشی ڕاگەیاندن.
ئەو زانکۆیە  زۆربەی ئەوانەی کراون بە وەزیر و پلەی باڵایان پێدراوە لەو زانکۆیە دەریانچاندون، وەك هێمن هەورامی و ئالان حەمە سالح  چەندین کەسایەتی کەی پارتی.
پاشان کرا بە بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە دەستەی بە ناو سەربەخۆی مافی مرۆڤ بئ ئەوەی هیچ زمانێك بزانێ جگە لە کوردی.
موچەکەی 4 ملیۆنە لە گەل 3 ملیۆن موخەسەسات، پێش چەند مانکێك سەیارەیەکی 7-8 دەفتەری وەرگرت.
شوقەی پێدراوە، هەموو ساڵێك 10 بۆ 15 ملێۆن وەردەگرێت بۆ گۆڕینی ئەشیای ناوماڵ.
ئەم ساڵ لە هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم  پارەیەی وەرگرتوە، بئ ئەوەێ بە یەك بزانن.
واتە ئە گەندەڵیەی لە سەردەمی قوتابی بونی کردبووی و بە هۆیەوە دورخرایەوە  ئێستاش کە هەموی ساڵێکە ئەو پلەیەی وەرگرتوە دیسان دەستی کردۆتەوە بە گەندەڵی، پارتی بەو شێوەیە کادیرەکانی پیدەکەیەنێت و پۆست و پایە بە خەڵکانی لەو خۆرە دەدات.
مەبەستی سەرەکیم لەم نوسینە ئەم خاڵانەیە:

١- ئەوەی دکنۆرە مونای بێزار و بێ دەسەلات کردووە ئەم هیچ مرۆڤەوە.
٢- هەموو ئەو سەردان بۆ زیندان و بەدواداچوونی کەیسی بادینان ئەم کورە بە ئارازووی پاراستن دەیکات و موناش تەنها راپۆرتەکانی ئەو باس دەکات لە راگەیاندن.
٣-ببینن پاراستن چ  کەسێك دەکەنە ووتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ!
٣- تەماشای وێنەکانی کە لە زانکۆی جیهان، ئەبینی ئەو زانکۆیە چ رۆڵێك دەبینێت
٤-. معقولە ئەندامی پاراستن بێت و ئەندامی سەرکرادیەتی پارتی بیت و بكرێتە مدیر عام لە دەستەی مافی مرۆڤ کە بە دەستەیەکی سەربەخۆ لە قەڵەم دراوە، سەرباری هەموو ئەو ئیمتیازاتانەی کە پێی دراوە بۆ ئیفلیج کردنی مافی مرۆڤ، لە یەك کاتدا لە سێ سەرۆکایەتیەکیە پارە وەردەگرێ.
٥-لە هەمووی خۆشتر سەیری پروفیلەکەی بکەن زیاتر وەکو ئەندامی پارتی و یەکێتی قوتابیان دەردەکەوێت نەوەک بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی بەناو سەربەخۆی مافی مرۆڤ

ئەم زانیاریانە لەناو دەستەی مافی مرۆڤەوە بۆ تەڤدا پرێس هاتووە ئێمەش وەکو خۆی بلاویدەکەینەوە




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟