لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتی چاکسازی و بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر دایە

Tuesday, 08.16.2022, 05:43 PM


30 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان:
سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتی چاکسازی و بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر دایە.
30 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان:

زیندانیانی بادینان پاش ئەوەی ئەحکامی مەرجەکانی بەربوونی مەرجدار دەیانگرێتەوە کەلەمادەی 331 ی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکاندا هاتووە ، پێویست بوو کارڕایی ئازادکردنیان بۆ ئەنجام بدرایە بەڵام بەداخەوە بەمەبەست و پێشێلکردنی یاسا هێڵدراونەتەوە لە كونجی زینداندا.

ماوەی ٢٦ ڕۆژە زیندانیانی بادینان مانیان گرتووە و دۆخی تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرەو ژیانیان لە مەترسیدایە، لەبەر ئەوە دەبوو بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر ئەركی فەرمانبەری خۆی ڕاپەڕاندایەو کارڕایی بەردانی مەرجداری ئاڕاستەی داواكاری گشتی بکردایە،ئەركی داواكاری گشتیشە بەزوترین كات مامەڵەكانیان ئاڕاستەی دادگای کەتن بكات تا كاروبارەكانیان ڕاییبكرێت و ئازاد بكرێن و یاسا سەروەربێت .
وە بەپێی یاسای داواكاری گشتیش دەبێت داواكاری گشتی بێلایەنانە كارەكانی خۆی ئەنجام بدات.

ئێمە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە داوا لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەكەین لێكۆڵینەوەی جددی لە داواكاری گشتی چاکسازی گەورانی هەولێر بکات بەهۆی كەمتەرخەمی کردنی لە ئەرکی چاودێری کردن لە سستی کارڕاییەکان .
هەروەها داوا لە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكەین كە لێكۆڵینەوەو لێپرسینەوەی جددی بكات لە بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر سەبارەت بە کەمتەرخەمی کردنی لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا .
وە هەروەها داوا لە سەرۆکی دەستەی دەسپاكی دەكەین بەزوترین كات دەست بكات بە لێكۆڵینەوە لەو فەرمانبەرانەی کە كەمتەرخەمییان كردووە لە ئەركەكانیاندا.

لێرەوە بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتی چاکسازی و بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر دایەو و هەر مەترسیەك لەسەر ژیانی ئەو زیندانیانە دروست ببێت دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان.

ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان هەموو هەوڵێك و ڕێكارێكی یاسایی دەگرینە بەر بەمەبەستی پێشێلنەکردنی ماف و پاراستنی شکۆی مرۆڤ و بەکارنەهێنانی دادگاو دەزگاکان بۆ مەرامی سیاسی و تۆڵە کردنەوە.

١: دیاری ئەنوەر
٢: سەرچنار ئەحمەد
٣: عەلی حەمە ساڵح
٤: عەبدولستار مەجید
٥: گوڵستان سەعید
٦: شێركۆ جەودەت
٧: ڕۆژان حەمە ڕەش
٨: سیروان بابان
٩: سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
١٠: مەم بورهان قانع
١١: هەژان حەسەن كوێستانی
١٢: هەڵزئەحمەد بۆتانی
١٣: ڕوپاك ئەحمەد
١٤: هاوڕێ مەلا ستار
١٥: ئاشنا عەبدوڵا
١٦: مەلا ناسر
١٧: عومەر گوڵپی
١٨: سەلمە فاتح تۆفیق
١٩: بەدریە ئیسماعیل
٢٠: شیرین ئەمین
٢١: شەمۆل ئاشتی
٢٢: دكتۆر ئیسماعیل سگێری
٢٣: دابان محمد
٢٤: ئەبوبەكر هەڵەدنی
٢٥: كاروان گەزنەیی
٢٦: شیرین ونس
٢٧: بەڵێن ئیسماعیل
٢٨: شنۆ ئەشقی
٢٩: عوسمان كانی كوردەیی
٣٠: لوقمان وەردی

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: تەڤدا پرێس چەند نهێنییەکی کۆبونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئاشکرا دەکات تەڤدا پرێس: چالاکوانی دەڤەری زاخو خورشید گوللی لەسەر سکاڵایەکی علی عەونی بەرپرسی لقی هەشتی پارتی دەستگیرکرا. تەڤدا پرێس: تەڤدا هۆکاری دەستبەسەرکردنی فارس نەوڕۆڵی ئاشکرادەکات ... تەڤدا پرێس: ئێدی بێده‌نگ نابین تەڤدا پرێس: تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان پەیامێکیان ئاراستەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد تەڤدا پرێس: نه‌خێر ب هیچ شێوه‌كێ نێزیكاتیه‌كا یاسایی دگه‌ل گرتیێن به‌هدینان ناهێته‌ كرن تەڤدا پرێس: مەسروور بارزانی چی بە قوباد تالەبانی ووتبوو تەڤدا پرێس: ئێك ژوان كەسێن كو لسه‌ر ژیان و مرنا ئازادیخوازێن به‌هدینان به‌رپرسیاره‌ تەڤدا پرێس: دەستگیرکراوانی شیلادزێ بۆ مونا یاقو: تا یەک هەفتەی دیکە تەرمەکــــــــانمان لەزیندان دەبەنە دەرەوە تەڤدا پرێس: پشتی 18 ڕۆژا ڕه‌وشا مانگرتیێن به‌هدینان به‌ر ب خرابیێ ڤه‌ دچیت

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟