لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بەیاننامەی کۆمیتەی ماف و ئازادیەکان دژ بە هەولی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس قادر نادر

Saturday, 08.20.2022, 07:18 PM


ده‌سته‌ڵاتی باشور په‌نا بۆ تێرۆری چالاکوانانی ئه‌وروپا ده‌بات!
هه‌موو ئاگادارین که‌ ده‌سته‌ڵاتی باشور له‌پاڵ ئه‌وه‌ی رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر له‌ گه‌نده‌ڵی و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان و زیندانییکردنی ئازادیخوازان ده‌گلێ، هاوکات له‌بری به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونی ره‌خنه‌ی ده‌نگه‌ ناڕازییه‌کان و ئازادکردنی زیندانییانی مافخوراوی بادینان، که‌چی دێت په‌نا ده‌باته‌ به‌ر قێزه‌ونترین تاوان به‌رامبه‌ر به‌ چالاکوانان و رۆژنامه‌نوسانی باشور، که‌ له‌ئه‌وروپا و هه‌نده‌ران چالاکن.
له‌م رۆژانه‌دا هه‌وڵێکی ترسنۆکانه‌ی تیرۆریستی به‌رامبه‌ر به‌ چالاکوان و رۆژنامه‌نوسی بوێر قادر نادر ئه‌نجامدراوه‌ له‌ وڵاتی سوێد، که‌ به‌ئاشکرا جێپه‌نجه‌ی حزبێکی باڵای باشوری کوردستانی پێوه‌ دیاره‌، خۆشبه‌ختانه ناوبراو سه‌لامه‌ته‌ و دڵنیاشین که‌ ناوبراو و هاوڕییانی ئه‌و به‌م کاره‌ چه‌په‌ڵانه‌ نه‌ک هه‌ر سارد نابنه‌وه‌، به‌ڵکو له‌ جاران زیاتر به‌رامبه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی و ناپاکییه‌کانی سه‌رانی باشور کارا ده‌بن و بوێرانه‌تر دێنه‌ مه‌یدان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌، که‌ پارتخێڵه‌ باڵاده‌سته‌کانی باشور باکییان به‌ ناوبانگی خۆیان و حکومه‌تی هه‌رێم له‌ هه‌نده‌ران نییه‌، بێ ئاگا له‌وه‌‌ی که‌ ئه‌م کار و کرده‌وانه‌ به‌رده‌وام ده‌چنه‌ ناو په‌ڕاو و دۆسییه‌ی پۆلیس و دادگاکانی وڵاتانی ئه‌وروپی، وه‌ک چۆن له‌ دۆسییه‌ی هه‌‌وڵی تیرۆری مه‌کی ئامێدی ناوی پارتی و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم زڕا، ئاوا به‌م کارانه‌ زیاتر و زۆرتر ناوی حکومه‌تی هه‌رێم و خودی سه‌رانی پارته‌کان ده‌زڕێ و رسوا ده‌بن.
پێویسته‌ ‌ده‌سته‌ڵاتدارانی باشور وانه‌یه‌ک له‌ مێژووه‌وه‌ فێر بن، که‌ پێش ئه‌وان ده‌یان و سه‌دان ده‌سته‌ڵاتدار و حزبی تر ئه‌م رێگه‌ ترسنۆکانه‌یان گرتۆته‌ به‌ر و هیچ دادی نه‌داون، بگره‌ خه‌باتگێڕانی رێگای دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ری و هه‌قخوازیی زیاتر سور بوونه‌ و  به‌ گوڕ و وره‌ و هیممه‌تێکی زیاتره‌وه‌ و به‌رده‌وام بوونه‌. با دڵنیاش بن ئه‌م کارانه‌‌ی ئه‌مانیش هیچ سودی نابێت و نابێته‌  فریادڕه‌سی کاره‌ به‌دخویی و ناپاکییه‌کانیان و هه‌وڵێکی نه‌زۆکانه‌ زیاتر هیچی دی لێ شین نابێت.
ئێمه‌ وه‌ک کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی باشور له‌ کاتێکدا ئه‌م کاره‌ چه‌په‌ڵانه‌‌ ڕسوا ده‌که‌ین، هاوکاتیش پشتیوانی ته‌واوی هاوڕێ و ئه‌ندامی چالاکی کۆمیته‌که‌مان کاک قادر نادر ده‌که‌ین بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی دۆسییه‌که‌ی له‌ دادگا و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی و سزادانی ئه‌نجامده‌ران و ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌م کاره‌ تیرۆرستانه‌وه‌ن.
کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی باشور
٢٠/٨/٢٠٢٢

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: خاوەنی ئەو زەوییەی بەنرخی هەرزانتر لە تەماتە دراوە بەکەسێک لە شاری هەولێر مەسروور بارزانیە تەڤدا پرێس: رۆنکردنەوەیەك لەلایەن مانگرتوانی بادینان لە زیندانی چاکسازی گەورانی ھەولێرەوە تەڤدا پرێس: لە ستۆکهۆلم هێرش کرایە سەر رۆژنامەنوس و چالاکوان قادر نادر تەڤدا پرێس: سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتی چاکسازی و بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر دایە تەڤدا پرێس: تەڤدا پرێس چەند نهێنییەکی کۆبونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئاشکرا دەکات تەڤدا پرێس: چالاکوانی دەڤەری زاخو خورشید گوللی لەسەر سکاڵایەکی علی عەونی بەرپرسی لقی هەشتی پارتی دەستگیرکرا. تەڤدا پرێس: تەڤدا هۆکاری دەستبەسەرکردنی فارس نەوڕۆڵی ئاشکرادەکات ... تەڤدا پرێس: ئێدی بێده‌نگ نابین تەڤدا پرێس: تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان پەیامێکیان ئاراستەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد تەڤدا پرێس: نه‌خێر ب هیچ شێوه‌كێ نێزیكاتیه‌كا یاسایی دگه‌ل گرتیێن به‌هدینان ناهێته‌ كرن

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟