هەواڵ
کومپانیایه‌كی نزیك بارزان لقمان بارزانی نیو ملیون دولار له ئێزدیه‌كان ده‌خۆن
Thursday, 09.03.2020, 11:15 AM
كومپانیای مستان، كه كومپانیایه‌كی وه‌همی نزیك له (بارزان لوقمان بارزانی) ی ئامۆزای مه‌سعود بارزانیه، له رێگه‌ی یاسین سه‌كویی كه ده‌ڵالی بازرگانی خۆیه‌تی، نزیكه‌ی نیوملێون دۆلار له كۆمه‌لێك كه‌سی ئێزیدی ده‌بات و هه‌ڕه‌شه‌شیان لێده‌كات.
نوێنه‌ری ئێزدیه‌كان كه خۆی گرێبه‌ستی كردووه، به ته‌ڤدا پرێسی راگه‌یاند "من نوێنه‌ری 9 خانه‌واده‌ی ئێزدیی ده‌ڤه‌ری شێخانم، گرێبه‌ستێكم كردووه لەگه‌ڵ كومپانیای مستان كه به ناوی كچێكی وه‌همیه‌وه‌یه له رێگه‌ی یاسین سه‌كویی - بارزانی، ئێمه هه‌ستاین به بەكرێدانی چه‌ندین شۆفڵ و بارهه‌ڵگر بۆ پرۆژه‌یه‌ك كه گوایه ته‌نده‌ر بو كۆمپانیای مستان كه‌وتووه له ناو فروكه‌خانه‌ی هه‌ولێر وحه‌ریر هاوبه‌ش لەگەڵ كومپانیایه‌كی ئه‌مریكی به ناوی KBR كه گوایه ته‌نها لەگەڵ ئێزدیه‌كان نه‌بێ كارناكات، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆمپانیایه‌كه وه‌همی ده‌رچوو، ئێمه‌ش بۆ داواكاری مافی خۆمان په‌نامان بردۆته لای زۆربه‌ی به‌رپرسان (سیروان بارزانی، سیداد بارزانی، لقی پارتی له شێخان، جڤاتی روحانی ئێزدیان) ودواجاریش لای دكتور محمد شوكری كه ئه‌و كات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پارتی بوو، كه له كوتاییدا پیێ ووتین: (ببورن ناتوانین هیچ بۆ ئێوه بكه‌ین)!"
ناونیشانی ئه‌و كۆمپانیایه "مستان بو به‌لێنده‌رایه‌تی و بازرگانی گشتی" ده‌كه‌وێته، كومه‌ڵگای گه‌شتیاری جڤین، سه‌ر رێگای كه‌ركوك له هه‌ولێر، به‌رامبه‌ر ئاسوده ستی.
كومه‌ڵگای جڤینی گه‌شتیاری، راسته‌وخۆ بارزان لوقمان بارزانی خاوه‌نداری ده‌كات له رێگه‌ی ده‌ڵاله‌كه‌ی به ناوی (یاسین سه‌كویی) كه خه‌ڵكی گوندێكی ده‌ڤه‌ری بارزانه، له گه‌ڵ كه‌سێكی تر به ناوی (توفیق مزوری).
جڤین پێكهاتووه له هوتێل و قومارخانه و بار و ریستۆرانت و ماركێت وباخچه و كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری ومه‌لهایه‌كی نهێنی، له زورینه‌ی بۆنه‌كاندا هونه‌رمه‌نده‌كانی به‌غدا بانگهێشت ده‌كات، سه‌ره‌رای قه‌ده‌غه‌ی قومارخانه و له‌شفروشی به‌ڵام حكومه‌ت ناتوانێت لێیان قه‌ده‌غه‌بكات.
بازران لوقمان بارزانی، زاوای نیهاد بارزانییه، سه‌رپه‌رشتی میوانخانه‌ی نوسینگەی سه‌رۆكی مه‌سعود بارزانییه و ده‌ستی له گه‌نده‌ڵ و تاوانی زۆردا هه‌یه به تایبه‌تی له ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر چه‌ند كچێك و پشكی هه‌یه له هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌شتیاری له شه‌قلاوه و گوندی لوبنانی و وه‌رین ستی، بانزینخانه‌ی ئاكار، گوندی مناره، وكومپانیای پاپا وكومپانیایه‌ی ته‌راكتور له هه‌ولێر و گوندی ئنگلیزی له هه‌ولێر.
نوێنه‌ری ئێزدیه‌كان ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه پۆلیس و ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستیان لەگەڵ خاوه‌نی ئه‌و كومپانیایه‌دا هه‌یه و وه‌ك شاگردێكن بۆ ئه‌وان، هەروەها دەڵێت ئامێره‌كانی ئێمه له ناو ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون و پێیان نەداینەوە.
بارزان لوقمان بارزانی، به ناوی ئه‌و كومپانیا وه‌همیه‌وه (مستان) ناوی كچێكی وه‌همی (نه‌سرین قادر مسته‌فا) ی بەکارهێناوە، پاره‌ی له چه‌ندین بازرگان سه‌ندووه و هه‌ره‌شه‌ی كوشتیانیشی لێكردووه، به راكشانیان بو مه‌سیف!
ناوی ئه‌و هاولاتیه ئێزدیانه: (حمید كریت حه‌مو، ئه‌مین سیس‌و حه‌مو، سه‌روه‌ر میزا، خه‌یری مست‌و، كامیران سلێمان، ره‌عه‌د ناسر مست‌و، رعد جوقی كرێت، ایهاب كرێت)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس