لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

شوناسی پارتی و بارزانیزم یان شوناسی بەعس و سەدامیزم

Sunday, 08.28.2022, 05:20 PM


ئه‌زمونی پارتی هه‌مان شوناسی ئه‌زمونی به‌عسی ڕوخاوی هه‌یه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ كارده‌كات ، به‌عس به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌ سەر كه‌سایه‌تی سه‌دامیزم دا به‌رجه‌سته‌ كردبوو ، پارتیش لە پرۆسه‌ی به‌ جه‌سته‌یكردنی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌مان شوناسی به‌عسیزمی كۆپیكردووه‌ته‌وه‌و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و له‌ناو بنه‌ماڵه‌شدا به‌ كه‌سایه‌تی مه‌سعود به‌رزانی ، داماڵینی ده‌سه‌ڵات له‌ جه‌سته‌ی بارزانیزم دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ دام ده‌زگاكان و بونیادنانی دام و دەزگای نیشتیمانی و ڕزگاربوونی په‌ڕله‌مان له‌ ئیفلیجبون پێویستی به‌ پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و فیکری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ بۆ تێكشكاندنی ئه‌و بونیاده‌ی كه‌ پارتی له‌ پێگه‌ی بارزانی دا خڕیكردووه‌ته‌وه‌ ، ده‌شێت پرۆژه‌ی یه‌كریزی و كۆده‌نگی و به‌هێزبوونی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی به‌هێزو ئۆپۆزسیۆن یه‌كێك بیت له‌و پرۆژانه‌ كه‌ جارێكی تر ده‌سه‌ڵات دابه‌شبكرێته‌وه‌و جارێكی تر بونیاد بنرێته‌وه‌. پارتی هه‌میشه‌ فیزیاییانه‌ خۆی داده‌پۆشیت و هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌شاریته‌وه‌ ، خۆداپۆشینی پارتی په‌یوه‌سته‌ به‌جوڵەو سیناریۆکانی کە هەر جارەو بەبەرگێکەوە خۆی دەگۆڕێت کۆمەڵگایان سەرقاڵ کردووە بە دونیای شتە بچوکەکان ! دیوێکی تری خۆداپۆشینی پارتی پەیوەستە کە کۆمەلیک سیمبوڵی خێڵەکی کەلەبەردەم کمەلگادا قوتیان کردووەتەوە ، مەسەلەن (مەلا مستەفا و ئیدریسی کوڕی ) کە بنەماڵوی بەرزانی لە کوردیان کردووە بە ڕۆستەمی زاڵ خاوەنی کەسایەتیەکی نزم بووەو هەمیشە جنێو لەسەر زاری بووە لەئاست داگیرکەراندا نەک خۆی بەڵکو میلەتەکەیشی چەماندووەوتەوە و خۆی بە بچوک بینیووە، هیچکات مەلا مستەفا لە ئاست هوشیاری نەتەوەییدا نەبووەو خاوەنی بیرو پرۆژەی نەتەوایەتیش نەبووە ، پرسیاری جەوهەری ئەوەیە باشە ئەگەر پارتی مەلا مستەفامان لێ نەکات بە ڕۆستەمی زاڵ و خیانەتی ٣١ـی ئابیش نەکاتە دەستکەوت و پیرۆزی نەکات چی بکات ؟! لەکاتیکدا جگە لە ماڵویرانی بۆ کورد هیچی تری بونیاد نەناوە کە شانازی پێوە بکات ! بیرۆکەی پیرۆزکردنی بنەماڵەی بەرزانی و بەپاڵەوانکردنی مەسعود بەرزانی بیرۆکەی سەدام و بەعسیزم بوو کە دواجار ڕێگایان خۆش کرد بۆ تارمایی کەسایەتیەکی دیکتاتۆری وەکو سەدام و حیزبی بەعس بەسەر عێراقدا ، بۆیە پارتی ناتوانێت شانی خۆی و شانی بنەماڵەی مەلا مستەفا لە تاوان و خیانەت پاک بکاتەوە بەم فێڵ و ته‌كنیكانە خۆی داپۆشێت و رووی راسته‌قینه‌ی نه‌بینرێت ، پارتی جگە لەوەی حیزبێکی بێ شوناسە خۆئەگەر شوناسێکیشی هەبێت ئەوە له‌سه‌ر پانتایی مه‌رگ و هه‌ژموونی بنەماڵەیی و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان و كۆنترۆلكردنی كۆمه‌لگا كارده‌كات و شه‌رعیه‌تی سیاسی له‌سه‌ر بنیات ده‌نێت ، ئەم قسانە مانای ئەوە نییە لە رقی پارتی چەپڵە بۆ یەکێتی لێ بدەین ، مرۆڤی هوشیارو بەئاگا هیچکات رق لە هەناویدا پەروەردە ناکات و لە رقی پارتی چەپڵە بۆ یەکێتی لێنادات لە رقی یەکێتیش چەپڵە بۆ پارتی یان گۆران لێ نادات ،پارتی و یەکێتی و گۆران هیچ جیاوازییەکی فیکرییان نییە و بەشێکن لەم ماڵویرانیەی ئێستای کورد و لە ناو گەندەڵیدا چەقیون . قۆرغكردنی كایه‌ی ئابوری مانای داگیركردنی كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، پاشان ناچاركردنی كۆمه‌لگا‌ بۆ ته‌سلیمبوون به‌ ئه‌جیندای سیاسی ، کە پارتی زۆر بە سەلیقە کاری لەسەر کایەی ئابوری کردووە ، پارتی وەک حیزب کە فیکری تیدا نییە ناتوانیت كاریگه‌ری له‌ سه‌ر عه‌قڵ و رۆح و سایكۆلۆژیای تاكی كورد دابنێت ، ناچار په‌نا بۆ كۆنترۆلكردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی و گه‌ده‌ی هاوڵاتیان ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگا ته‌سلیم به‌ خەونە خێڵەکییەکەی بێت و ببنە سوتەمەنی پارتی شەڕی نان و قوتی لەگەڵدا دەکات ، پارتی بۆ ئه‌وه‌ی بژی و بمێنێته‌وه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر مه‌رگ و پیاهەڵشاخان و سڕینەوەی خەڵکی ئازادیخواز نەیاری سیاسی كارده‌كات ، یه‌كێك له‌ ته‌كنیكه‌كانی پارتی ته‌كنیكی كۆنترۆڵ وچاودێریكردن و سزاو پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهینانی مه‌رگدۆستییه‌ ، ئه‌زمونی به‌عس له‌ عێراق هه‌مان ستراتیژو ته‌كنیكی كۆنترۆڵ و چاودێریكردن وسزا بوو ،ئه‌زمونی به‌عس له‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌زمونی پارتییه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سزای جه‌ماعی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میله‌تێك ئه‌ده‌ن كه‌ تا سنوری وێرانكردن یه‌كجاره‌كی ده‌ڕۆن ، سزادانی پارتی و به‌عس دانانی شه‌رمه‌رج نییه‌ له‌سه‌ر ئازادی ئینسانه‌كان به‌لكو سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بیرۆكه‌ی ئازادییه‌ .



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟