وتار
دۆخی ئێستای عێراق و پارتی چۆن عێراقێکی دەوێ ؟!
Tuesday, 08.30.2022, 04:17 PM
دۆخی عێراق
لە دوای پێکهێنانی هاوپەیمانێتی ڕزگاری نیشتیمانی لە نێوان ( سەدرو بارزانی و
حەلبوسی و خەنجەر) ناسەقامگیرترەو و هیچکات عێراق دۆخی وا ترسناکی وەکو ئەوەی
ئێستا بەخۆوە نەدیووە ،هاوپەیمانێتی ڕزگاری نیشتیمانی پاڵپشتی گەورەی ئیقلیمی
هەبوو هەریەک لە وڵاتانی ( تورکیا و ئیمارات و سعودیە ) ڕۆڵیان هەبووە لە
دروستکردنیداو ئامانجیشیان لە دروستکردنی ئینقازی نیشتیمانی بۆئەوەبوو کە زیاتر
دەستکراوەبن لە دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی لەعێراق داو توانیان ململانێ
نێوخۆییەکانی نێوماڵی شیعە و پێکهاتەو هیزە سیاسیەکانیان تۆختر بکەنەوە، بۆیە
ئینقازی نیشتیمانی هێندەی کاری لەسەر لێکترازانی سیاسی دەکرد هێندە کاری بۆ
یەکڕیزی و تەبایی سیاسی لە عێراق نەدەکرد لەپاڵ ئەمانەشدا سیمای ئەجێندای دەرەکی
بە هاوپەیمانەتییەکەوە دیار بوو وە بێ ئاگابوون لەوەی کەوتبونە ناو گەمەیەکی
ئیقلیمی و لە پیناو مەسلەحەتی حیزبی و خیزانی و تائیفی رێگربوو لە هەلبژاردنی
سەرۆک کۆمارو سەرۆکێکی نوێی وەزیران بۆ عیراق کە دواجار عێراق کەوتە ناو بۆشایی
یاسایی و دەستورییەوە و بەم دۆخەی ئیستا گەیشتووە! دابەشبوونی کوردو
شیعەو سوننە بەسەر بەرەی ئێرانی و تورکی بە ئەگەری زۆرەوە نەک کێشەو ئاڵنگارییەکان
لە عێراق چارەسەر ناکات ، بەڵکو ئەگەری ئاڵۆزتریشی لێ دەکرێت ،لەپاڵ ململانێی
نێوماڵی شیعە کە هەموو پرەنسیپ و وادە دەستوورییەكانی شكاندووە ململانێی و عوقدهی
تائیفی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە بەغداد گهورهترین كێشهی نێوماڵی كورد و
هێزە سیاسییەکان بووە ، ڕێکەوتنێکی بارزانی لەگەڵ (سەدرو حەلبوسی و خەنجەر) بە
ناوی تێکشکاندنی سیاسەتی تەوافوقی سیاسی و دروستکردنی حکومەتی ئینقازی نیشتیمانی
قسەی قۆڕو بێ مانا بوو نەک نەیتوانی حکومەتی زۆرینە پێکبهێنێت بەڵکو ڕۆڵێکی خراپی
گێرا لە تێکدانی ئەو تۆزە هاوسەنگییەی کە بە هۆی تەوافوقەوە بونیاد نرابوو ، کورد
هیچ سودێکی لەو ڕێکەوتنە ژێر بە ژێرانەی پارتی نەبینیووە کە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان
ئەنجامی ئەدات ، تاکە خەم و خەونی پارتی لە بەغداد پاراستنی بەرژەوەندیی حیزبی و
خێزانی و خەونی پارتیش بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقە کە لە هەموو
هەلبژاردنێکدا بەربژێری هەبووە . هاوپەیمانەتیەکەی (بارزانی و سەدرو حەلبوسی و خەنجەر)
توانیان دانیشتنەكانی پەڕلەمانی عێراق پەك بخەن و وڵات بکەوێتە ناو بۆشایی یاسایی
و دەستورییەوە ، واتە نە سەركۆمار هەڵبژێرن و نە حكوومەتیش دێتە پێكهێنان کە دیوی
پشتەوەی نە سەرۆککۆمارو نە حکومەت سیناریۆو ئەجێندایەکی تورکی بوو کە
هاوپەیمانەتیەکەی کۆتوبەند کردبوو پارتیش وەک بەرەیەکی هاوپەیمانەتیەکە ئەلقە
لەگوێی ڕاسپاردەکانی تورکیا بوو لە بارەی عێراقەوە و ترسیان هەبوو لە
هەنگاوەکانیان کە دڵی تورکیا نیگەران بکات ،بۆیە هێشتنەوەی دۆخەكە بەو شێوەیە
رەنگە بۆ پارتی باشتر بێت ، تێکچوونی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا هەتا
لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر شنگال و ئابڵوقەدانی موسڵ بە پاساوی پەکەکە هەر لە سودی
پارتی و بەشێک لە سوننەکانەو ئەم هاتنەی تورکیایان پێباشە ! هەموو ئەمانە دەرخەری
ئەوەن کە عێراق لاوازە پڕە لە دەستێوەردانی هەرێمایەتی و ڕێگاش بۆ دەستێوەردانی
زیاتر خۆش دەکرێت . پارتی لە واقیعدا دەیەوێت کە عێراق بە جۆرێک هەبێت کە
توانای دەوڵەتداری و لێپرسینەوەو کۆکردنەوەی داهات و سەروەری یاساو سزادانی
تاوانباران و پاراستنی سنورەکانی لەگەڵ دراوسێکانیدا نەبێت، مەسەلەن هەمان
ئەزموونی شکستخواردی کابینەی نۆیەم لە شەڕی نان و ئاوو کارەباو سوتەمەنی و بێکاری
و ئازادی و نەبوونی موچە بگوازنەوە بۆ عێراق و لە واتا ڕاستەقینەکەی حکومەتداری
دایبماڵن و هەموو پرەنسیپ و موراڵ و بەها دیموکراتیەکان ژێر پێ بخرێت و خەسڵەتی
فرەیی لە عێراقدا نەمێنێت و جێگای ئەو تۆزە لە جیاوازی ئاین و کەلتورو نەتەوەو
گروپی جیاوازی تێدا نەمێنێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس