هەواڵ
پارێزهرێن خۆبهخش داخوازا شكاندنا مانگرتن و ڤهگۆههستنا زیندانیێن بادینان بۆ چاكسازیا سلێمانیێ دكهن
Thursday, 09.01.2022, 09:51 AM
--------------------------------------
"تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان داوای شکاندی مانگرتن و گواستنەوەی زیندانیانی بادینان بۆ چاکسازی سلێمانی دەکەن"بۆ بەرێزان/ لایەنی پەیوەندیدار و ڕای گشتی
ڕای گشتی ھەرێم و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگادارن کە رۆژنامەنوس و چالاوانانی بادینان لەسەر بیرورای ئازاد و پیشەی رۆژنامەوانی سزادراون، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانیە ئێستا لەناو چاکسازی گەورانی ھەولێر سزا لەسەر گیراوانی بادینان و مانگرتوەکانی تر بەردەوامە، بۆیە لەبەر پاراستنی دۆخی تەندروستیان و وەکو پرسێکی مرۆڤایەتی داواکارین زیندانیانی بادینان مانگرتنەکەیان بشکێنن، بۆ پاراستنی مافەکانیان رەوانەی چاکسازی سلێمانی بکرێن، ئەم چەند خالە لەسەر پرسەکە دەخەینە روو:
یەکەم: پێویستە رێکارە ئیداریەکان بۆ گواستنەوەی زیندانیانی بادینان بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی بکرێت، کە داواکەیان پێشکەشی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی ھەولێر کردووە، ئەمەش مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆیانە.
دووەم: بە حوکمی ئەوەی ئەو لایەنە سیاسیەی لەپشت سزادانی زیندانیانی بادینان لە ھەولێر بەسەر ھەموو دامەزراوەیەکدا زاڵە، دەیان جار ئەو گیراوانە سزادراون، بێ بەشکراون لە چەندین مافی سەرەتاییان.
سێییەم: بە بیانوی جیاواز و نا مەنتقی رێگێری لە پارێزەران و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوری دیکە دەکرێت سەرەدانی سزادراوانی بادینان بکەن.
ھیوادارین لە لایەنی پەیوەندیدار رێگربن لە سزادانی زیندانیانی بادینان و وەکو پرسێکی یاسایی و بەپێ پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان
١ی ئەیلۆلی ٢٠٢٢
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
هێمن مامەند: چوار ساڵ و نۆ مانگە بەناحەق لەزیندانە لەلایەن هێزێکی سەر بەپاراستن نێردرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر
تەڤدا پرێس: دادوەر چالاکوان هۆگر پیرباڵی ئازاد کردووە، بەڵام ئاسایش ئامادەنییە ئازادی بکات!!!
تەڤدا پرێس: ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆچ ڕاپۆرتی پێشێلکاری مانگی ئابی بڵاوکردەوە
تەڤدا پرێس: بەپەلە.. گوهدار زێباری لە زیندان گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
ئەیهان سەعید: تا ئەگەری تیرۆری بایۆلۆجی گومانمان ھەیە
تەڤدا پرێس: لەسەر مۆزیکێکی ٣٠ چرکەیی بۆ زیندانیانی بادینان ھونەرمەندێک بە ئەشکەنجەوە بەرەو ھەولێر دەرفێنن
تەڤدا پرێس: یەکێك لە مانگرتوانی چاکسازی گەورانی ھەولێر پێیەکانی لەدەستدا
تەڤدا پرێس: ماوەی سێ ساڵ و دوومانگە دەستگیرکراوە بەبێ دادگاییکردن لەئاسایشی گشتی هەولێرەوە
تەڤدا پرێس: چالاکوانێک لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاری دەبێت
تەڤدا پرێس: دەستی دەستی بە کەیسی زیندانیانی بادینان بەردەوامە..