وتار
فەزیحەیەکی وەزیری پەروەردەو براکانی
Friday, 09.02.2022, 08:07 PM
رۆژ لە دوای رۆژ کەرتی پەروەردەو فێرکردن بەرەو لاوازی
دەچێت و ئاستی پەروەردەو فێركردنی قوتابیان نزم دەبێتەوە و کۆمەڵگاش متمانەیان بە
پەروەەدەو فێربوون و بەخوێندن لاوازبووە ، لەکابینەی نۆیەم دا وەزارەتی پەروەردە
ئاراستەیەكی بازرگانی وەرگرتووە و كۆمەڵێك بازرگانی چاوچنۆک و بەرپرس خۆیان
خزاندۆتە نێو وەزارەتی پەروەردەو دەستیان لەگەڵ وەزیری پەروەردە تێکەڵ کردووەو دەیانەوێت
وەک كاڵایەكی بازرگانی مامەڵە بە پەروەردەو فێرکردنەوە بکەن ، بەشێک لە
مامۆستایانیش ئەم دەرفەتەیان قۆستۆتەوە و زیاتر بازاڕەکەیان گەرم کردووەو قوتابی
سارد دەکەنەوە لە خوێندن لە قوتابخانە حکومییەکان دەیانەوێت ڕوو لە قوتابخانە
ئەهلییەکان بکەن . وهک
گفتمان پێدابون له بڵاوکردنهوهی ڕاستیهکان لهسهر (ئالان حەمە سەعید ) وەزیری
پەروەردە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم درێغی ناکەین ،دوای ئەوەی وتارێکم لە رۆژی
٢٠٢١/١٠/٢٧ لەژێرناونیشانی ( وەزیری پەروەردە بەکارهێنانی پلەکەی بۆ کاری
بەدرەوشتی) دەستمان خستە سەر دیاردەیەکی دزێو و نەریتێکی ناشیرینی وەزیری
پەروەردەی حکومەتی هەرێم ، هەر زوو جەنابی وەزیر تەنگەتاو بووبو وە بۆ شاردنەوەی
فەزاحەتەکانی پەنای بردبوو بۆ هۆنینەوەی درۆو بوختان ، هەرچەندە من باش تێدەگەم و
دەزانم کوێت دێشێت وەڵامت نادەمەوە ناچمە ناو بابەتی شەخسیتەوە ، دەشزانم کە پەنا
بردن بۆ درۆو بوختان چەکی دەستی بچوکترین مرۆڤە
! ئالان
حەمە سەعید یەکێکە لە بەرپرسە پلە یەکەکانی ناو کابینەکەی مەسرور بەرزانی کە
تێوەگلاوە لە فەسادی گەندەڵی و ئەخلاقی و نەیتوانیوە حەزو ئارهزوە کهسی و شهخسی
بخاتە لاوە ، وەزیفەکەی جگە لە کاری بەدرەوشتی بۆ کاری بازرگانیش بەکار دەهێنێت ،
بەهۆی پارییبونەکەی سەروەتێکی زۆری بە ناشەرعی کۆکردووەتەوە وبووەتە خاوەنی( باخێک
لە مێرگەپان و کڕینی دوو خانوو لە ناو شاری سلێمانی و شوقەیەکیش لە گاردن ستی )
هەروەها دەستی تێکەڵ کردووە لەگەڵ کوڕانی حەمە بامۆکی (ئاسۆو فریاد ) هەر تەندەرێک
لە چوارچێوەی وەزارەتی پەروەردەدا بێت بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان
راستەوخۆ دەدرێت بە کوڕانی حەمە بامۆکی و شیرینی و شاباشی خۆی وەردەگرێت ، لەپاڵ
ئەم فەزاحەتەدا برایەکی بەناوی (چۆمان حەمە سەعید) کردووە بە بەرپرسی مەکتەبەکەی
لە وەزارەت ، بەپێی زانیارییەکان لەم دواییانەدا بەرپرسی مەکتەبەکەی تێوەگلاوە لە
کاری بەدڕەوشتی و بەرپرسێکی پارتی قسەی لەگەڵ کردووە و پێی گوتووە ماوەیەک خۆت وون
بکە لە کوردستان ، ئیستا چۆمان حەمەسەعید برای جەنابی وەزیری پەروەردە بەسەردان لە
وڵاتی بەریتانیایە جەنابی وەزیریش بەنیازە رۆژی ٢٠٢٢/٩/٩ تاکو ٢٠٢٢/٩/٢٥ سەفەر
بکات بۆ دەرەوەی وڵات و لەوانەیە سەفەرەکەیشی بۆ وڵاتی بەریتانیا بێت ، جگە لە
چۆمانی برای ئالان حەمە سەعید دوو برای تری بەناوەکانی ( دارین و داریان )لەپەنای
براکەیاندا سەرقاڵی کاری بزنس و دەستێکەڵاوکردنن لەگەڵ بازرگانەکان ، مەسەلەن هەر
بازرگانێک بیەوێت دایەنگاو قوتابخانەی ئەهلی بکاتەوە پێویستی بە مۆڵەتە لە
وەزارەتی پەروەردە ،براکانی جەنابی وەزیر لەبەرامبەر بە دەستهێنانی مۆڵەتەکە و کارئاسانیکردن
بڕێک پارە وەردەگرن ! لە
کوردستان هیچ شتێک هێندەی پارتیبوون ناشیرین و قێزەون نییە، پارتی بۆ خۆی ئیفلاس و
موفلیسەو هیچ شتێکی بە دەستەوە نەماوە ناچار چەند بەرپرسێکی وەکو (ئالان حەمە
سەعید ) لەناو حکومەت بەرداوەتە گیانی خەڵک و بازاڕی شێواویان دەوێت ، وەزیفەی
سەرەکی ئالان حەمە سەعید داڕمانی ئەخلاق و پەروەردەیە لەناو وەزارەتەکەی خۆیداو
مرۆڤ لەناو ناوەندەکانی خوێندندا هەست بە داڕمانی پەروەردەو فێرکردن دەکات کە لە
بەهایەکی مرۆییەوە بەرەو کاڵایەکی بازرگانی دەڕوات، دواجار بینیمان چۆن پرسیاری
تاقیکردنەوەکان کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرا ! کاتێک پەروەردە دەبێتە کاڵایەکی
بازرگانی ئیتر ئەو خوێندکارانەی كەتوانای ئابوریان باشە دەتوانن پرسیاری
تاقیکردنەوەکان بکڕن و بڕوانامە بەدەست بهێنن ! ئەوانەیشی کە ئیمکانی داراییان باش
نییە بەنائومێدییەوە ڕوو لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەکەن، جەنابی وەزیری پەروەردەش
هەروەك نەعامە سەر دەكات بە ناخی زەویداو پاشەڵیان بۆ درەوەی بەجێ دەهێڵن ، ئیتر
چی رودەدا با رووبدات ، گرنگ ئەوەیە کۆمەڵێک مرۆڤی گرگن و ئەکاونتی ریخنی فەیک
گۆرانی بە باڵایدا بچڕن.
وێنەی
وەزیری پەروەردەو براکانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس