هەواڵ
لیوا دژە تیرۆر یاخود پاسەوانی کۆنە بەعسیکی سەرمایەدار
Saturday, 09.03.2022, 02:39 PM
راپۆرتی تایبەت بە تەڤدا پرێس
لیوا محمد چاوشین کە ناوی تەواوی ( محمد عومەر نەبی )یە جێگری دلشاد یوسفی دژە تیرۆری پارتی ئەو دژە تیرۆری وەکو درندەیک ئازاری خەلکی زۆنی زەرد دەدات .
لیوا محمد چاوشین لەگەل سەرمایەدارێکی عەرەبی کۆنە بەعسی بەناوی( سفیان الکرام ) کە خاوەنی کۆمپانیای مضارب الكرام بۆ بازرگانی ئوتۆمۆبێل زیاتر وەکو بریکاری ئۆتۆمبێلی جۆری کیا ناسراوە لە هەولێر ، دەستی تێکەڵ کردووە زیاتر وەکو پاسەوانی ئەم کۆنە بەعسیە دەردەکەوێت.
لە ڕاپۆرتەدا بباسی پەیوەندی نێوانیان دەکەین:
- هەر کۆنە بەعیسک لە بەغداد کیشەی هەبێت لە رێگای محمد چاوشیەوە داخیلی کوردستان دەبێت ئیقامەی مانەوەی بۆ دروست دەکرێت.
- دیاریکردنی دەسگیرکراونی عەرب و داعشی لە لایەن سفیانەوە وە محمد چاوشین ئازادیان دەکات بەرامبەر بە پارەێکی دیاریکراو ، لە ماوەی رابردوو بەرپرس حەوالەی داعش بە ناوی سوهەیب خەلکی رومادی بوو ئازادکراوە ، وە ئیقامەی مانەوە و کەفاوتی و کارتی زانیاری بۆ کردووە ، ئێستا ئەم داعشیە بە ئازادی لە کوردستان دەسورێتەوە.
- شوقەیکیان لە بەرامبەر ئەمپایەر هەیە بۆ کاری بەدرەوشتی و داوێن پیسی بەکاری دەهێنن، بەتایبەت ئەم شوێنی زیاتر وەکو شوێنی شەوە سورەکانی سفیان و محمد چاوشین ناسراوە.
سفیان الکرام کێیە؟
کۆنە بەعیسی و سەرمایەداری هەلتۆقیوی ئێستایە ، کە خاوەنی کۆمپانیای مضارب الكرام بۆ بازرگانی ئوتۆمۆبێل
خەلکی یوسفیەیە ، لە عەشیرەتی حمیری
مالێکی لە گەرەکی وەزیرانی شاری هەولێرە ، بەردەوام هاتووچۆی نێوان بەغداد و ئوردن و هەولێر دەکات.
لە پال کاری بارزگانیشی لە گەل محمد چاوشین ئیشی ئازادکردنی زیندانیان بەپارە و دورسکرنی ئیقامە و کارتی زانیارییش دەکات .
سفیان الکرام کۆنە بەعسی
لە چەند رۆژی رابردوو گرتە ڤیدێوێکی ژن گواستنەوە لە ڕاگەیاندنەکان بلاوکرایەوە گوایە محمد چاوشین ژنی هێناوە بەلام راستی ئەم گرتە ڤیدیۆیە ئەوەیە کەوا ئەمە ئاهەنگی ژن هێنانی کورەکەی محمد چاوشین بووە نەوەک هی خودی محمد چاوشین.
تەڤدا پریس زانیویەتی تێچووی تەواوی ئاهەنگەکە و تەواوی ئەو زێڕە زۆرەی بۆ ژنی کورەکەی لە ڤیدێۆکە بەدیار دەکەوێت لە لایەن سفیان الکرامی کونە بەعسیەوە دابین کراوە.
محمد چاوشین کیێە؟
لیوایە لەدژە تیرۆری پارتی
جێگری دلشاد یوسف
ناوی تەواوی ( محمد عومەر نەبی ) و خەلکی هاوینە هەورای بێخالی سەر بە پارێزگای هەولێرە.
لیوا محمد چاوشین له گه ل مقدم هێمن خەزوری
محمد چاوشین لەرێگای ئەم جۆرە بازرگانیە کە لەگەل کۆنە بەعسێک هەیەتی ئێستا بووە بە فەرخە سەرمایەدارێکی هەلتۆقیو ، بەپێی ئەو زانیاریانەی تەڤدا پرێس زانیویەتی ئێستا خاوەنی خانوێکە لە هاوینە هەورای بێخال لە قەزای سۆران ( دیانا ) خانوێکی هەیە و لە شاری هەولێریش خانوێکی لە گەرەکی حی شورتە هەیە ، ئەمە جگە لە سەدان هەزار دۆلار.
بەرپرسی پاسەوانەکانی ناوی بەدر خەیلانی بوو بە ڕاسپاردەی محمد چاوشین سەرانەی لە خەلک وەرگرتبوو ، دوای ئەوەی ئاشکرابوو کارەکەیان بەدر لە کارەکەی دوور خرایەوە و کرا بە قوربانی کارەکانی محمد چاوشین .
برا ژنی محمد چاوشین ئەویش لە دژە تیرۆر دەوامی دەکرد ، ماوەیێک لەمەو بەر لەسەر دزی دەرکرا لە دژە تیرۆر .
ئیتر ئەوەیە رێبازی بارزانی بەرپرسەکانیان جگە لە بوون بە خزمەتکاری دوژمنانی دوێنی کورد و بازرگانانی ئەمرۆ و دزی و خۆ دەولەمەند کردن و سەرکوتی خەلکی کوردستان زیاتر هیچی تر ناکەن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
ئیسماعیل سیان: سەرۆک هێشتان هەفتەی نەچووە، تـای لێیە، وڕێنە دەکا…
تەڤدا پرێس: بەرپرسێکی پارتی ڕایدەگەیەنێت بەتەڵاقم بواری ساختەکاریم پێ نەدەن دەبمە یەکێتی
تەڤدا پرێس: گفتوگۆی نێوان نەبیلە مسعود بارزانی و ئیدریسی کوڕی بە زاراوەی سۆرانی
تەڤدا پرێس: کۆنفرانسی پارتی لە خەلیفان
تەڤدا پرێس: ئهڤین هرۆری 2 ملیۆن دۆلارا ژ حزبا خوه ددزیت
تەڤدا پرێس: پارێزهرێن خۆبهخش داخوازا شكاندنا مانگرتن و ڤهگۆههستنا زیندانیێن بادینان بۆ چاكسازیا سلێمانیێ دكهن
هێمن مامەند: چوار ساڵ و نۆ مانگە بەناحەق لەزیندانە لەلایەن هێزێکی سەر بەپاراستن نێردرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر
تەڤدا پرێس: دادوەر چالاکوان هۆگر پیرباڵی ئازاد کردووە، بەڵام ئاسایش ئامادەنییە ئازادی بکات!!!
تەڤدا پرێس: ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆچ ڕاپۆرتی پێشێلکاری مانگی ئابی بڵاوکردەوە
تەڤدا پرێس: بەپەلە.. گوهدار زێباری لە زیندان گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار