لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

حاکمێک خۆشەویست لای خەڵک و سزادراو لەلایەن مافیاکانەوە...

Saturday, 09.03.2022, 06:11 PM


نامەێک بۆ تەڤدا هاتووە ئێمەش وەکو خۆی بلاویدەکەینەوە
ئه‌مشه‌و شه‌وێكى خه‌ماوى بوو بۆ گه‌لى كورد وه‌ك زۆربه‌ى شه‌و و رۆژه‌كانى دیكه‌، ئه‌ویش به‌ كۆچى دواى حاكم فه‌رهاد حاته‌م حسێن داواکاری گشتی سلێمانی.
حاكم فه‌رهاد وه‌ك هاوڕێ و كه‌سه‌ نزیك و رۆژنامه‌نوسه‌كان باسى ده‌كه‌ن، دادوەرێکی شارەزا و بەئەزموون بوو، جێگە دەستی لە داڕشتنی چەندین پڕۆژە یاسای گرنگ هەبووە و ماوەی چەندین ساڵ وەک ئەندامی داواکاری گشتی گەرمیان خزمەتی کردووە و گرنگی بە کەیسە نیشتمانییەکان داوە و پاشان بۆ ماوەی چەند ساڵێک سەرۆکی داواکاری گشتی سلێمانی بووە و خزمه‌تێكى زۆرى كردووه‌.

ئه‌مشه‌و له‌كاتى مه‌راسیمى شۆردنى ته‌رمى هاوڕێكانى چه‌ندین روداویان ده‌گێڕایه‌وه‌، یه‌كێك له‌ هاوڕێكانى وتى  دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستا سه‌ردانیم كرد و وتى: "ترسم هه‌یه‌ منداڵه‌كانم به‌بێ باوكى گه‌روه‌ بن، چونكه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانم هه‌یه‌"، راستبوو مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هه‌بوو، چونكه‌ رۆژانه‌ چه‌ندین كه‌یسى ده‌جولاند، ئه‌و ئه‌گه‌ر بیوستبایه‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌س ده‌بوو، ته‌نها و ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك كه‌یسدا ئاماده‌نه‌بوایه‌ یاخود بێده‌نگ بوایه‌.
حاكم فه‌رهاد چۆن كۆچى دوایى كرد؟
ئه‌مڕۆ كه‌ پشووى فه‌رمى بووه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بووه‌ و نیوه‌ڕۆش نانى خواردووه‌، دواى نان خواردنه‌كه‌ كه‌مێك هه‌ستى به‌ ئازار كردووه‌، به‌ڵام وتویه‌تى هیچ نییه‌ و پشوو ده‌ده‌م و خه‌وتووه‌، خه‌وێكى قوڵ و هه‌ڵنه‌ستاوه‌، بۆیه‌ چونه‌ به‌خه‌به‌رى بهێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كورد وته‌نى له‌ شیرنى خه‌ودا كۆچى دوایى كردووه‌، ئه‌گه‌رچى بردویانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و دكتۆره‌كان هه‌وڵى زۆریان داوه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ ماڵ و له‌خه‌ودا به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ كۆچى دوایى كردبوو.

گومانی زۆر دەکرێ بەهۆی جوڵاندنی کەیسی گەندەڵی زەوی لە سلێمانی دەرمانخوارد کرابێ و پێشتریش هەڕەشەی لێکراوە لەلایەن ئەنفالچیەکانەوەو خۆشی ئەوەی وتووە لای خێزانەکەی کە من نەشمرم دەکوژرێم و ناهێڵن بە مەرگی ئاسایی سەر بنێمەوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟