لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

زەنگێکی مەترسیدار بۆ ئەوانەی خەمخۆری ئەم نەتەوە داماوو بێ کەسەن

Friday, 09.23.2022, 12:14 PM


سۆرانی\ بادینی
مه‌ترسیه‌كا مه‌زن ژلاێ د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی هاته‌ ئاشكه‌راكرن
دكتۆر ناڤدارێ كورد و مامۆستاێ زانینگه‌هێ و پزیشكێ بوارێ ده‌روونناسیێ د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی مه‌ترسیه‌كا مه‌زن لسه‌ر گه‌لێ هه‌رێمێ ئاشكرادكه‌ت و په‌یامه‌كێ ڕادگه‌هینیت
ده‌قێ په‌یامێ:
زه‌نگه‌كا مه‌ترسیدار بۆ هه‌رچی كه‌سێ كێمه‌كێ دخه‌ما ڤی خه‌لكێ ڕه‌زیل و بێ خودان دا بن.
هێژایان دخازم بالا هه‌وه‌ بده‌م سه‌ر دیارده‌یه‌كا گه‌له‌ك مه‌ترسیدار، ئه‌و ژی زۆڕبوونا نه‌ ئاسایی یا ڕێژه‌یا وان زارۆكێن كو سه‌قه‌ت نه‌سروشتی ژدایك دبن، زارۆكێت كو ده‌مێ ژدایكدبن ب پاشكه‌ڤتنا گه‌شێ، بیر خاڤی،  ئۆتیزم و فه‌له‌جا مێشكی.. هتد، ژدایك دبن و بۆ بنگه‌هێ زارۆكێن خودان پێویستیێن تایبه‌ت دهێنه‌ ڕه‌وانه‌كرن.
ئه‌ڤ ڕێژه‌یا زۆڕ تشته‌كێ ئاسایی نینه‌ و باوه‌رناكه‌م ل چ وه‌ڵاته‌كێ جیهانێ ب ڤێ ڕێژا كو ل هه‌رێما كوردستانێ هه‌یی، هه‌بیت. ڕێژا یێن توشی شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشیێت دی هاتین ژی ڕێژه‌یه‌ك جودایه‌ كو پزیشكا هوشداری لسه‌ر زێدوبوونا ڤێ ڕێژێ ژی دایه‌.
هێژایان ئه‌ڤه‌ پێدڤی ب لێكۆلینه‌كا زانستی یا كویر هه‌یه‌، ل هه‌رده‌رێ به‌حسا ده‌رمان و خوارنێن ماوه‌بسه‌رچۆیی (ب مێژویێن سه‌خته‌) دكه‌ن و دبێژن دژمنێت گه‌لێ كورد دخوازن ب ڕێكێت تایبه‌ت تاكێ كورد توشی نه‌زۆكیێ بكه‌ن، یان زارۆكێت وان بیرخاڤ بن، ئه‌ڤ گۆتنه‌ و گه‌له‌ك تشتێن دی دهێتنه‌ باس كرن، ژبه‌ر كو وان دڤێت جڤاكا كوردا توشی فه‌له‌ج بوونێ ئانكو وان نه‌كاری برێیا چه‌كی و پیلانگێریا كودرا ژناڤ ببه‌ن، نه‌دویره‌ ئه‌ڤه‌ پیلانه‌كا رێكخستی بیت چونكی ئه‌ڤ ڕێیه‌ ساناهیترن و ئه‌رزانترین ڕێیه‌ بۆ تێكدانا خێزان و جڤاكا كوردی و مژولكرنا دایك و بابا ب زارۆكێت كو سه‌قه‌ت و مێشك خاڤن، دا كو نه‌كارن هزرا تشته‌ك دی بكه‌ن. هه‌كه‌ ئه‌ڤه‌ ئه‌گه‌را راسته‌قینه‌ نه‌بیت پا بۆچی ڕۆژ دیف ڕۆژێ هژمارا وان زارۆكێن كو بڕه‌نگه‌كێ نه‌سروشتی ژدایك دبن به‌ر ب زێده‌بوونێ ڤه‌ دچیت؟!
.....................................

مەترسییەکی گەورە بۆ سه‌ر گه‌لی هه‌رێم لەلایەن د.کەریم شەریف قرەچەتانییەوە، ئاشکرا دەکرێت..
دكتۆری ناوداری كورد و مامۆستای زانیگه‌ و پزیشكی بواری ده‌روونناسی د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر گه‌لی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و په‌یامێك ڕاده‌گه‌ینێت.
دەقی پەیامەکەی:
زەنگێکی مەترسیدار بۆ ئەوانەی خەمخۆری ئەم نەتەوە داماوو بێ کەسەن:
بەرێزان سەرنجتان بۆ دیاردەیەکی زۆر زۆر مەترسیدار رادەکێشم ، ئەویش زۆر بوونی ناسروشتی ئەو منداڵانەیە کە گەشەیان دواکەوتووەو توشی بیرکۆڵی و ئۆتیزم و ئیفلیجی مێشک ....ھتد، بوون کە دەچنە خانەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەو رێژە زۆرە سروشتی نییەو بڕوا ناکەم لە ھیچ وڵاتێک بە ئەو شێوەی لای ئێمە ببێت، ئەوە باسی ئەوانە ناکەین کە توشی شێرپەنجە بوون و پزیشکەکان ئاماژە بۆ زۆربوونی نائاسایی ئەوانیش دەکەن.
بەڕێزان ئەمە پێویستی بە توێژینەوەی زانستی قوڵ ھەیە، لێرەو لەوێ باسی ھێنانی دەرمان و خواردنی بەسەرچوو دەکەن، یان دەڵێن دوژمنانی کورد لەرێگەی تایبەتی خۆیانەوە ئەیانەوێت تاکی کورد توشی نەزۆکی بکەن یان منداڵەکانیان بیرکۆڵ ببن، ئەمانەو زۆر شتی تر باس دەکرێت ، بۆ ئەوەی لە ئەو رێگەوە کۆمەڵگای کوردی توشی ئیفلیجی بکەن، واتە نەیان توانی لە رێگەی چەک و پیلانگێریەوە کورد لەناو ببەن، دوور نییە ئەمە پیلان بێت، چونکە ئەم رێگەیە ئاسانترین و ھەرزانترین رێگایە بۆ تێکدانی خێزان و کۆمەڵگای کوردی و سەرقاڵکردنی دایک و باوک بە منداڵە بیرکۆڵ ودواکەوتوەکەیان تا بیر لە ھیچ شتێکی تر نەکەنەوە ، ئەگەر ئەمە ھۆکار نییە ئەی بۆچی رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی ئەو منداڵانە بە شێوەیەکی ناسروشتی زیاتر دەبن؟!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟