لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەوانەی پرۆژە یاساكەیان پێشكەشكردووە لەهەمووكەس توندترن و لەدژی قسە دەكەن

Friday, 09.23.2022, 10:32 PM



+ دوو مامۆستای ئایینی واژۆیان كردووە (مەلا ئیحسان و مەلا وەیسی)
+ ئەگەر خراپە بۆ پێشكەشتان كرد؟ ئەگەر باشە بۆ بەرگری لێناكەن و دژین..؟
+ جەلال پەرێشان چوارەم ناوە واژۆی كردووە بەڵام ئێستا دەڵێت دژی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە..؟؟؟؟

پێشنیازە یاساكە"لە کۆی 31 پەرلەمانتار، ( 24) ئەندامیان پارتین لەگەڵ ( 5 )یەکێتی و (2) لە پێکهاتەکان" پێشكەشكراوە
فراكسیۆنی پارتی: هیچ پرۆژە یاسایەك تێناپەڕێت دژی بنەماكانی ئاینی ئیسلام بێت
درەو:
پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق) لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی و پێنج ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیەوە پێشكەشكراوە
ئەمڕۆ فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند:
هیچ پڕۆژەو یاسایەک تێناپەڕێت لە ڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت"
لێرەوە دووبارە ڕایدەگەیەنین پارتی و مێژووی پارتی پڕە لەهەڵوێست لەبەرگری لە هەموو ئاینەکان و ئاینی ئیسلام کە ئاینی زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانەو لەسەر ڕێچکەو ڕێبازی سەرکردەی ڕۆحیمان بارزانی نەمر لانادەین و دڵنیایی دەدەین ڕێگا نادەین یەک وشەش بە پاڵپشتی ئێمە تێپەڕببێت کەهەستی موسڵمانان بریندار بکات.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟