لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ستافی نێچیر، لای مه‌سرور جێگه‌یان نابێته‌وه و پاش دەرکردنیان دەبنە ڕاوێژكاری نێچیرڤان بارزانی

Friday, 09.04.2020, 08:39 PM


له‌ گه‌ڵ ده‌ستبه‌كار بوونی مه‌سرور بارزانی له‌ پۆستی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆتایه‌كی نه‌رم به‌سه‌ر ستافی ئاموزاكه‌ی كرد، و به‌ به‌رنامه‌ و له‌سه‌ر خۆ، گشت ستافی تیمی كابینه‌ی نێچیرڤان بازرانی گۆڕیه‌وه‌ به‌ ستافی خۆی.

ده‌ركردنه‌كه‌ی به‌ كتوپڕ نه‌بوو، به‌لكو وه‌ك بارمته‌ ماوه‌یه‌ك لای خۆی به‌جێهێشتن و هه‌ریه‌كه‌ ژوورێكی بچوكیان له‌ شوێنی به‌رپرسیاره‌تی خۆی پێدان، تا ڕوتیان كردنه‌وه‌ی له‌ زانیاری له‌سه‌ر سێكچه‌ره‌كانیان و دواییش ده‌ركران.

گشت ئه‌و ستافه‌ی نێزیك له‌ باڵی نیچیرڤان بارزانی بوون و له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م پوستی هه‌ستیاریان هه‌بوو، ئێستا له‌ كوشكی سه‌روكایه‌تی هه‌رێم كراونه‌ته‌ راوێژكاری سه‌روكی هه‌رێم، به‌ ره‌مزی.
له‌وانه‌ش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ :
1- ئاشتی هه‌ورامی - وه‌زیری سامانه‌ گشتیه‌كان.
2- كه‌ریم شنگالی - وه‌زیری ناوخو
3- بابه‌كر زێباری - سوپاسالاری پێشوی عراق
4- فه‌لاح مسته‌فا - به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌
5- نه‌وزاد هادی - پارێزگاری هه‌ولێر
6- فه‌رهاد ئه‌تروشی - پارێزگاری دهوك
7- نێچیرڤان ئه‌حمه‌د - سه‌روكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
8- شێرزاد ئازاد سولتان - به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پڕوتوكول
9- عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت - به‌رپرسی پولیسی هه‌رێم

(له‌زگین هه‌مزانی، د. نوری شنگالی، عه‌لی سندی، دلشاد شه‌هاب).
و زورێك له‌ پوسته‌كانی بچوك تر له‌ ئاستی به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرسی به‌شه‌كان، كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 20 كه‌س زیاتره‌.

وله‌ شوێنی ئه‌مانه‌دا، كومه‌لێك كه‌سایه‌تی نزیك له‌ مه‌سرور بارزانی دانران، كه‌ زورینه‌یان له‌ ده‌زگای پاراستنی پارتین، و له‌ راپورتی تردا باسیان ده‌كه‌ین.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟