وتار
مێوانە سلێمانیە ڕەزاگرانە فشەکەرەکانی سەر هەوليرێ
Saturday, 10.01.2022, 01:00 PM
(شانازی بە٣١ی ئابەوە دەکەم)
ئەحمەد سالار
ئەو دەستەواژە قەوانە سواوە سەخیفەی بڕوبیانوی هاتنی پاسدارە، کە هەموو دەمێ هەستی شاریەکان بریندار دەکات.
ئەحمەد لاسار، وەک هەر یەک لەو هونەرمەندو نووسەرو سیاسی و شانۆکارو گۆرانی بێژانەن کە ڕەحم بەبەهرەکانی ڕابردووی خۆیان ناکەن و لەئێستادا ستایشی سیاسیە سەقەتەکان دەکەن و لەدوا جاریش هەر بەناشیرینی و ڕیسوایی دەمرن.
دوژمنی ئیمریالیزم لەسەد ساڵی ڕابردوو، ئەوی زووتریش لەساڵی ١٥١٤ی شەڕی دەشتی چاڵدێرانی بەینی دوو دەوڵەتی ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و عوسمانی.
نەک هەر خاک و زمانیان پارچەپارچە کرد، بەڵکو مێشک و بیرکردنەوەی کەسی کوردیشیان لەیەک جیا کردوە.
بە دەسیسەی حیزبی بەعس لەهەشتایەکان سلێمانی و هەولێر و بادینان و سۆرانیش لەگەڵ یەک کردە دڕودانگ. هەتا خودی صەدامیش لەنیوەی هەشتایەکان بەتەوسەوە باس لەو جیاکاریەی شاری سلێمانی و هەوليرێ دەکات.
هەتا هاتنی سی و یەکی ئاب و ئاوارە بوونی خەڵکی شار و گیرسانەوەیان لە شارەکانی کۆیە و ڕانیە و بەتایبەتیش سلێمانی.
٣١ی ئاب لەگۆڕینی دیمۆگرافیای ژیان دوو سەرە کاریگەری نەرێنی بێز لەیەکتر کردنەوە خەڵکی لێ بەرهەم هات، کە هیچ دوژمنێک بەکوردی نەکردیە. کەهەتا ئەو دەققەش خەڵکە هەولێریەکە سەرەڕای گەڕانەوەشیان لۆ شارەکە بەڵام بەچاوێکی گوماناوی دەڕوانتە هەر بابایەکی چەمچەماڵی سلێمانی بادینی کە دەبینی بەبێ ویست و ئیرادەی وان و لەبەرچاویان تەواوی مەعالیمی ئەو شارە لەبن و پۆتکەوە دەگۆڕێ بەو دیوەی کە ئەو حەزی پێ ناکا.
ئەلبەت لەو شارەکانی دی دەڤەری سۆرانیش لەسلێمانی و ئەو شارانەی کە ميوانە ئاوارە ناسروشتیەکان بە چەک و تفاق ڕوویان تێکردو لێی گیرسانەوە.
لەساڵی١٩٧٢کە یادی نەورۆز لە ساحەی مەلعەبی هەولێرێ کرایەوە، لەگەیشتنی گۆرانی بێژە سلێمانیەکانی ئەو دەمی تیپی مۆسیقای سلێمانی لەگەڵ هەولێریە سادەکانی برسی چێژی ئاوازی ڕەسەنی کوردی و دوای گۆرانیەکانیان و تێکەڵ بوونیان لەگەڵ خەڵکی و وێنەگرتنیان، هەموو ئەو وێنە یادگاریە شانازیانەی ئەو دەمی بەشێکن لەوێنە هەرە ڕەسەنەکانی شار کەجار نا جار خەڵک بڵاویان دەکاتەوە.
مانەوەی پڕ خۆشەویستی موحەمەد جەزاو عوسمان شاباژێڕی و خەلیل موراد وەندی هاتنی قادر کابان لەبۆ هەولێرێ لە سەرەتای هەشتایەکان بەشێکی خۆڕسکی ئاوێزانی ئاواز و خۆشەویستی نەتەوەیی بوون لۆ ئەودەم درێژەی کێشا هەتا گەیشتە موزاهەرەکانی ساڵی١٩٨٢ی کولیەی ئیدارەی جێی مەعهەدی ئامادەکردنی مامۆستایان کە قوتابی کوردی سلێمانی و هەولێری و شارەکانی دی کچ و کوڕیان تێکەڵ بوون و بەیەکەوە لێیان دراو پێکەوەش بە زەی موەحەدەوش گیران.
دوایێ لە بەیانیەکی زووی ساردی تازەی زستانی پاش ڕاپەڕینەکەی ساڵی١٩٩١ لەبن دیواری قەبرستانی چراغ کۆستەرێک بەکۆمەڵێک شێتی پیاوی ناو شاری سلێمانی گیرسایەوە، لەبرسیێتی و ساردوسەرمای بەستەڵەکی ئەودەمی لەبێ سەرپەرشتیاری هانایان لەبۆ دەرگای لەسەر پشتی مزگەفتەکان و دڵنەوایی خەڵکی ئێرە هینابوو. هەتا بزربوون لەناو باوەشێکی تێکهەڵکێشی مرۆیانە و کوردانەی شار بوون.
لەگەڵ هاتنی ٣١ی یەکی ئاب و تەواو نەبوونی دەردی درێژخایەنی دوو عەقڵی جیاوازی جەلالی و مەلایی. هەموو ئەو بوونەوەرە ناشیرینانەی لێکەوتەوە بە وێنەی ئەحمەد سالار و ڕێبوار سیوەیلی و مەهاباد قەرەداغی و خەسرەو جاف و بەهمەن کاکە عەبدوڵا پێشەوا هەورامی و کەریم گوڵانی. ئەوانەش تێکهەڵکێشی لەخۆیان ناشیرینترو کەوتی ئێرە بوونەوە لەپەروین شازادە و حەمکۆ جەلال پەرێشانەکان کەهەر بەخۆیان زووتر لەناو نەریتی موحافیزکارانەی شاریەکان جەستەیەکی نامۆ بوون.
» ڤیدێۆی شانازی کردن بە ٣١ ئابەو لە گفتوگۆی نێوان قادر نادر و ئەحمد سالار لەم لینکە دا ببینن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی: ئۆ سێنت چییە ؟
دلێر محەمەد نوری: خێزانی هەڵوەشاو و سەرجێی بەزۆر
دانا مەنمی: بۆچی هەڵە بوو ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت ؟!
گۆران هەلەبجەیی: هەڵوێستێکی چەوت لەمەڕ ڕژێمی ئێران ،پێویستی بەڕاستکردنەوە هەیە
دلێر محەمەد نوری: سمۆرە بادینییەکە و دارەبڕاوەکە
تاكۆر زهردهشت: ئهرێ تو دزانی مرنا داربهڕویان ئانكۆ مرنا ته؟
ئیبراهیم علی: داننان بە هاوکاریکردن لە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان
دلێر محەمەد نوری: کاتێک سەرۆکەکان توڕە دەبن
رەنجدەر گڕاوی: دەمشرەکانی پاراستن لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی پارتی دەرنەچوون
هەرزل سورچی: بنەماڵەی بارزانی ڤێلاكانیان لە شاری لۆس ئەنجەلۆس كالیفۆرنیا خستە مەزادەوە!