لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

درۆ و سیناریویەکی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی پارتی لەسەر زیندانیانی بادینان ئاشکەرا دەبێت

Friday, 10.07.2022, 06:44 PM


📌 لە سیناریۆیەکی تری سەقەتی پارتیدا دەرکەوتووە چۆلەکە کوشتن بە ڕاهێنان لەسەر چەک هەژماردەکات .. 🔸تاوەکو پاراستن خاوەنی سیناریستی وا بێ ئەقڵ و نەزان بێت ڕۆژی لەمە باشتر نابێت درۆ و سیناریویەکی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی پارتی لەسەر زیندانیانی بادینان ئاشکەرا دەبێتبە بۆنەی ٧ی١٠ و تێپەڕبوونی دووساڵ بەسەر دەستگیرکرنی شێروان شێروانی،  ڕاستی ڕاهێنانی شێروان شێروانی لەسەر چەک ئاشکرا دەبێت ...ئەم وێنەیەی خوارەوە دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر وەک بەڵگەی تاوانبارکردنی شێروان شێروانی بڵاویانکردبووە لە ڤیدیۆ بەناو دانپێدانانی گیراوانی بادینان، گوایە شێروان شێروانی ڕاهێنان لەسەر چەک دەکات ونیازی تێکدانی ئاساییشی هەرێمی هەیە.ڕاستی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی 2010( رێک ساڵەکەم بیرنیە) لەبەهارێکی سەوزو پڕ گژوگیا لە رۆژی (هەینی) کاتێک کۆمەڵە هاوڕێ پێکەوە گەشتێکی بەهاریمان کرد بۆ گوندی (جونا) ی کۆن کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئاکرێ ویەکەم دێیە دوای دەرچوون لە بازگەی ئاکرێ بەرەو شەقڵاوە، دەکەوێتە بناری چیای ئاکرێ وئەشکەوتێکی گەورەش لەدیوی گوندەکە لەو شاخە هەیە، ئاوێکی سارد لەکانیاوێک دەهاتەدەر و ڕەزو باغی خەڵکی لێبوو وبەو ئاوە ئاودێری دەکران، گوندەکە ئەو کات وئێستاش ئاوەدانی تێدانەماوە و خەڵکەکە بەهۆی سەختی ڕێگاکە هاتوونەتە خوارەوە بۆ سەر جاددە سەرەکیەکە ،بەڵام خەڵک ڕەزو ماڵداری مابوو لەوێ.  ئێمە چەند هاوڕێیەک بووین ئەوانەی بیرم ماون وەک لەوێنەکە دەرچوون (شێروان شێروانی ، سیروان زێباری ، عماد طه ، ٳرشاد جامی، ئەوەی دواوەش (محمد عزیز یان دلۆڤان محمد ە).کاک شێروان دەمانچەیەکی پێبوو کە ئێمە پێی دەڵێین (دەمانچا چیچکا)واتە تفەنکی چولەکە کە هی چولەکە کۆشتنە، دەمانچەکەی لە دوکانێک کڕیبووی لە دەلاڵخانەی هەولێر کە خاوەنەکەی ناوی (ش.ک) ئێستا دوکانەکەی گواستوتەوە بۆ ناو بازاڕی نیشتیمان .ئێمەش بەو دەمانچەیە خەریکی نیشانەگرتن بووین ولەوێنەکەش دیارە کە من گوللەیەکم پێیەو دوای کاک شێروان سەرەی منە (بۆ زانین هیچ جارێک نیشانەکەم نەپێکا)، ئەوەشم بیرە کە لیمۆیەکمان وەک نیشانە دانابوو بۆ ئەوەی دیاربێت کێ پێکاویەتی و دواتر گوللەکەش نەفەوتێت وبەکاری بێنینە چونکە لەناو لیمۆکە دەرنەدەچوو ئەوەندە بێهێزبوو (جا ئەو چەکەی لیمۆ نەبڕێت تۆ بڵێی ئۆتۆمبێڵی دڕعی مەسولەکان ببڕێت).بەداخەوە کە وێنەکانی ترم دەستنەکەوتن بڵاویان بکەمەوە، هیوادارم ئەو هاوڕێیانەی ناویانم هێنا رەسمیان لابێت بڵاویبکەنەوە.زۆریش بەداخەوەم کە بەهۆی شێواندنی وێنەکە نەمزانی ئەمە ئەو وێنەیە بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا بڵاویبکەمەوە ودرۆی ڕاهێنانکردنی شێروان لەسەرچەک ئاشکرابکەم...ئەمەش جارێکیتر پۆچەڵبوونی تۆمەتەکانی سەرشێروان شێروانی وهاوڕێکانی دەسەلمێنێت...بەهیوای ئازادی بۆ ئازادیخوازانی بادینان...

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟