هەواڵ
هەردوو رۆژنامەنووسی دەزگای میدیایی بوار، سەرتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی لای دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانین.
Monday, 10.10.2022, 09:21 AM
راگەیەنراوێك لە دەزگای میدیایی بوار
زانیاری لەسەر چارەنووسی رۆژنامەنووسەكانی بوار
پاراستنی گیانی سەرتیپ قەشقەییو ئیبراهیم عەلی لە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانییە
دوای سۆراغو بەدواداچوون دەركەوت، هەردوو رۆژنامەنووسی دەزگای میدیایی بوار، سەرتیپ قەشقەیی سەرنووسەر، ئیبراهیم عەلی بەرێوەبەری نووسین، لای دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانین.
هەردوو رۆژنامەنووسەكەی بوار لە ئێوارەی رۆژی یەك شەممەوە لە شاری سلێمانی دیار نەماونو دوای سۆراغو بەدواداچوون دەركەوت، كە ئەو دوو رۆژنامەنووسە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانییەوە دەستگیركراون.
تائێستا هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووسەكانی بوار نەزانراوەو وەك دەزگای میدیایی بواریش، پاراستنی گیانی ئەو دوو رۆژنامەنووسەمان دەخەینە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی.
لێرەشەوە دووپاتیدەكەینەوە، كە جگە لە دەزگا ئەمنییەكان، سەرۆكایەتی پەرلەمانو هەرێمو حكومەتی هەرێمیش، بەرپرسن لەپاراستنی گیانی ئەو دوو رۆژنامەنووسەی بوارو هەموو رۆژنامەنووسانی كوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: دێ بنگەهێن خۆ یێن لەشکەری ل هەرێمێ زێدەکەت
تەڤدا پرێس: رێڤەبەرێ پەروەردا ئاکرێ و بابەتێن رەوشتیێ!
تەڤدا پرێس: دەست دگەل سێدارەدانا لەیلا قاسم هەبوو بەلێ حکومەتا هەرێمێ ئەو ئازاکر و خەلات ژی
تەڤدا پرێس: دووەم کەسی نزیک لە لاهور شێخ جەنگیی تیرۆکرا
تەڤدا پرێس: کەسێکی نزیک لە لاهور لە هەولێر تیرۆر کرا
تەڤدا پرێس: هاکان فیدان ب نهێنی دگەل مەسرور بارزانی کومبوو
تەڤدا پرێس: لە ماوەی چەند مانگێكدا لەناو شاری سلێمانی تیرۆركران “بكوژانیان دەستگیرنەكراوە
تەڤدا پرێس: ل هەلبژارتنێن ناڤخویا پارتی ل قەسروکێ تەزویر هاتەکرن
تەڤدا پرێس: بۆ جاری دووەم هێرش کرایە سەر مالی مەکی ئامێدی لە بەرلین
تەڤدا پرێس: رێگای هاتووچووکردن لە پێشمەرگەکانی ڕۆژهەلات داخرا