لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هەواڵدەری نهێنی کەیسی زیندانیانی بادینان سیخوری بەسەر پارێزەر هەرێم رەفعەتەوە کردبوو

Wednesday, 10.12.2022, 10:36 AM



سۆرانی - بادینی
ـ دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٢٠ لەڕەشبگیرییەکی پارتیدا ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و هاوڕێکانی دەستگیرکران ، دەرکەوت کەسێک بەناوی ئەرداڵ "شعبان" ەوە سیخوری بەسەر شێروان شێروانیەوە کردووە و دەنگی تۆمارکردووە و دواتر لەلایەن پاراستنەوە دەنگە دەستکاریکرا و شێوێندرا ،و لەدانپێداناندا بەکارهات ، هەمان ئەو سیخورە پێش ئاشکرابوونی دەچێتە ماڵی پارێزەر هەرێم رفعت و دەنگی تۆماردەکات.
هاوکات شەوی ڕابردوو ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند چەند هۆکارێکی دیکەی ئاشکرا کرد کە ئەگەر هەیە پارتی وەک سیناریۆیەک دژی پارێزەر هەرێم رەفعەت بەکاربهێنێت وەک هەفتەی ڕابردوو هەرێم ڕەفعەت بێ ئەوەی ناو بهێنێت باسی لەحزبێکی ڕۆژهەڵات کرد، کە لەهەولێرن و ئەو حزبە ئەندامە کچەکانی زیندانی دەکات و رێگریی دەکات بچنەوە ناو کەسوکاریان، بێگومان ئەم حزبەش جاش و غوڵامی پارتیەو بارەگاکەی لەهەولێرە، جگە لەمەش پەیوەندی بەدۆسیەی بادینانیشەوە هەیەو ڕۆژانی داهاتوو ڕوونتر دەبێتەوە.

وە ڕایگەیاند بەپێی زانیاریەکانی لەئێستادا پارتی تۆمەتی بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەری بۆ پارێزەر هەرێم داتاشیووە.
لێرەوە تەواوی ئازادیخوازان و ڕای گشتی لەهەر سیناریۆیەکی داتاشراو و سەقەتی پارتی ئاگادار دەکەینەوە
------------------------------
بادینی
📌دەستپێشاندەرێ نهێنیێ کەیسا زیندانیێن بەهدینان سیخوری ب سەر پارێزەر هەرێم رەفعەتی کربوو

پشتی کو ل ساڵا 2020 ل گرتنەکا وەحشیانە یا پارتی دا ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی و هەڤالێن وی هاتینە دەستەسەرکرن .دەرکەفت کو کەسەک ب ناڤێ ئەرداڵ"شعبان" سیخوری ب سەر شێروان شێروانی دا کربوو و دەنگێ وی تومارکربوو و پشتی هنگی ژلایێ پاراستنێڤە دەستکاری ژ دەنگێ وی هاتیەکرن و شێلاندییە و ل دانپێدانێن وی دا بکارئیناینە . هەمان ئەو سیخور بەریا ئاشکەرابوونا وی دچیتە مالا پارێزەر هەرێم رەفعەتی و دەنگێ وی توماردکەت


هەڤدەم شەڤا بووری ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند چەند هوکارێن دی ئاشکەراکر کو ئەگەر هەیە پارتی وەک سیناریۆیەک دژی پارێزەر هەرێم رفعت بکاربینیت وەک هەفتیا بووری پارێزەر هەرێم بێ کو ناڤی وی بینیت بەحس ل پارتەکا ڕۆژهەلات کر ، کو ل هەولێرێنە و ئەو پارت ئەندامێن کچ دەستەسەردکەن و رێگریێ ل دکەن بچنە ناڤ کەس و کارێن خۆ ،بارەگەهێ ڤێ پارتێ ل هەولێرێیە و بێگومان ئەڤ پارتە ژی جاش و خوڵامێ پارتیا دیموکراتا کوردستانێیە ژبلی ڤێ یەکێ پەیوەندی ب دوسا بەهدینان ژی هەیە و ل ڕۆژانێن داهاتی دێ زەلالتربیت

و راگەهاند ل دیڤ زانیاریان پارتی ل نوکە دا توهمەتا بازرگانیکرن ب مادێن بێ هوشکەر بۆ پارێزەر هەرێم دارشتییە،
ل ڤێرە دا تەڤایا ئازادیخازان و رایا گشتی ل هەر سیناریویەکا دارشتی و سەقەتا پارتی ئاگەهدار دکەینەڤە

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟