وتار
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێستا کە زۆر جێگای سەرنجە و شتێکی ناوازەیە لە کاری سیاسی
Sunday, 10.16.2022, 04:51 PM
لەنێوان مشت و مڕێکی زۆر لە کۆتاییدا فەخامەتی سەرۆک کۆمار بۆ عێڕاق هەڵبژێردار، بیرو بۆچوونی جیاوازیش هەن لە سەر چۆنێەتی هەڵبژاردنی، بەڵام ئەوەی بە ئاشکرا دیارە کورد نەیتوانی پێشتر لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێک بکەوێت، هەر بۆیە وەکو خولی پێشتر هۆڵی پەڕلەمان بابەتەکەی یەکلایی کردەوە،کە پێم وایە ئەمەش بۆ سیاسەتی و ئیدارەی کوردی ئێستا باش نابێت، هیوادارم بۆ خولێکی تر وانەبێت و پێشتر کۆدەنگی کوردستانی لە هەرێم لەسەر نەک تەنیا پۆستی سەرۆک کۆمار بەڵکو بۆ هەموو پۆستەکان و بابەتەکان هەبێت.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێستا کە زۆر جێگای سەرنجە و شتێکی ناوازەیە لە کاری سیاسی،نە بەدەنگ وکاری ئاشکرای ئەو حزبەی کە تێیدا هەموو تەمەنی بردە سەر و خانمەکەشی لە ئاستی هەرە بەرزی حزبەکەیەتی سەر نەکەوت، بەڵکو بە دەنگ و کاری بێ وێنەی ئەو حزبەی کە بە درێژایی مێژوویی خەباتی سیاسی خۆی زۆربەی کات دوژمن و نەیاری بووە سەرکەوت، کە ڕەنگە ئەو مودیلە لە کاری سیاسی تەنیا لە عێڕاق و لە کوردستان هەبێت و بەو ئومێدە کە وەرچەرخانێک بێت بۆ وەلانانی ڕق و کینە کۆنەکان. هەروەها ئەوەی باشە ئەوجارە شوکور بۆ خودای مەزن هەر دوولایەنی منافس خۆیان بە سەرکەوتوو و پاڵپشتی سەرۆک کۆمار دەزانن.
هیوادارم قەدەمی سەرۆک کۆمار و خانمەکەی کە خانمی یەکەمی عێڕاقە بۆ کۆشکی سەلام، سەلام و ئاشتی و خێر بۆ عێڕاق بەرهەم بهێنێت، لە دڵەوە هیوا خوازم ئەو جارە بە هەڵبژاردنی دووەم زاوای مامۆستا ابراهیم ئەحمەد بۆ سەرۆک کۆماری عیراق کۆتایی هەمیشەی و ڕیشەی بە کێشەی جەلالی و مەلایی بهێندرێت.
لە لایەکی ترەوە چوارچیوەی هەماهەنگی شیعە تاکو ئێستا سەرکەوتووی پڕۆسە سیاسییە سەقەتەکەی عێڕاقە و پێ دەچێت ئامادەی هەبێت هەندێ شت بکات ئەگەر ڕاستگۆ بن ، بەڵام ئەوەی دیارە لە نێوان هەوموو پێکهاتە سیاسیییەکانی عێڕاق هەر لایەنێک لە ڕابردوودا هەموو هەوڵێکی ئەوە بووە ویست و خواستی خۆی بسەپێنێت، هەر بۆیە کۆدەنگی و کۆ بەرنامەیی بۆ بەڕێوە بردنی وڵات کە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بکات هەرگیز دروست نەبووە، زۆربەی ڕێکەوتنەکانی نێوان لایەنەکان تەنیا بۆ وەرگرتنی پۆستەکان جێبەجێ کراون نەک بۆ خزمەتی هاووڵاتیان، بەو هیوایەی ئەو جارە وانەبێت و ڕێکەوتنەکان بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان و عێڕاق ئەنجام درا بن و خەڵکی عێڕاق و کوردستان بتوانن ئەنجامەکان هەست پێ بکەن و لە ژیانی ڕۆژانەیان ڕەنگ بداتەوە.
بەو هیوایەی فەخامەتی سەرۆکی نوێ و دەوڵەت رەئیس و وەزیرە نوێیەکان بتوانن خزمەتی خەلکە داماوەکەی عێراق بکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تاكۆر زهردهشت: بازارگهرمی ئیمزاكهی بهختیار عهلی یان تهمهنی له زیندان؟!
ڕەنجدەر گڕاوی: لەکۆتاییدا رووی راستەقینەی لاهور دەرکەوت
مەکی ئامێدی: نیهاد بارزانی و تیرۆرا ساریا میرزا ئاغا بارزانی
مەکی ئامێدی: بابۆ مەسعود مەلا مستەفا بارزانی بێ ڕێزیێ بەرامبەر بە حکومەتەکەی مەسروری برای دەکات
مەکی ئامێدی: سەرهەلدان و ڕووداوەکانی ئێران ، لەلایەن خەڵکەوەیە نەوەک پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات
دانا مەنمی: پاککردنەوەی حساباتی نێوخۆی لە ڕێگەی تیرۆری سیاسییەوە
سیروان زێباری: درۆ و سیناریویەکی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی پارتی لەسەر زیندانیانی بادینان ئاشکەرا دەبێت
جهاد علی گۆللی: هەڤاڵ: شێرێ شێروانی، ئەی سەرکردەیێ پاشەڕۆژێ
دلێر محەمەد نوری: سلێمانی بە بێ سێ وشەکە!
ئیبراهیم عەباس: شۆی سەرۆک وەزیران بە مافەکانی مرۆڤەوە