هەواڵ
نیگەرانین لە دەستگیرکردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامەنوسان
Monday, 10.17.2022, 03:12 PM
"نیگەرانین لە پشکنینی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی رۆژنامەنوسان"
ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان:
برەودان بە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕاگەیاندن لە کارە هەرە لە پێشەکانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. ئەو کارە لە پێشانە بە شیوەیەکی کاریگەر بە دیدێن لە ڕێی کاردکردنەوە لە گەڵ هاوبەشەکانمان لە حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی و ئەو پێکهاتانەی بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەکراون و ڕێکخراوە دینیەکان و هەروەها دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ هاندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دڵنیابوون لەوەی کە بنەما و بەها دیموکراسیەکان بناغەن بۆ میدیای ئازادو ئازادی کۆبونەوەی ئاشتیانەو ڕێگرتن لە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری و دەرفەتی یەکسان بۆئەو کۆمەڵگایانەی کە بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەکراون و لێپرسینەوە لەوانەی لە توندوتیژی دژی ژنان تێوەگلاون.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا نیگەرانە لە دەستگیرکردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامەنوسان بەتۆمەتێک کە پەیوەستە بەکاری ڕۆژنامەنوسیانەوە. نیگەرانیەکانمان سەبارەت بەو هەواڵانەشە کە باس لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان بەبێ هۆ و بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانەو هەروەها پەلاماردان و هەڕەشە و یانیش پشکنینی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانیان بە بێ هەبوونی فەرمان دەکەن. بەهەمان ڕادە نیگەرانی ئەوەشین کە هەندێک ڕۆژنامەنوس و کەناڵی ڕاگەیاندنی دیاریکراو، بەتایبەتیش ژنان و ئەوانەی سەر بەو کۆمەڵگایانەن کە بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەکراون، رێگەیان پێنادریت بەشداری کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی ڕەسمی بکەن و یانیش زانیاری یاسایی دژیەکیان پێدەدرێت کە ئاستەنگ دەخاتە بەردەم پرۆسەی خۆ تۆمارکردنیان.
چاوەڕوانیمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی یاسای بەدەستهێانی زانیاریە بۆ هاندانی بەرپرسیارێتی و بەهێزکردنی توانای ڕۆژنامەنوسان بۆ بەدەستهێانی زانیاری لە وەزارەتەکانەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: ل ساڵیادا 16ی ئۆکتۆبەرێ دا فڕۆکەخا نیڤدەولەتیا کەرکوکێ هاتە ڤەکرن
تەڤدا پرێس: مەسعود بارزانی بە فەرمی ئەدهەم بارزانی ئاگادارکردەوە کە بۆی نیە بگەرێتەوە زۆنی زەرد
تەڤدا پرێس: هەواڵدەری نهێنی کەیسی زیندانیانی بادینان سیخوری بەسەر پارێزەر هەرێم رەفعەتەوە کردبوو
تەڤدا پرێس: دهستهڵاتی باشور پهنا بۆ تێرۆری چالاکەوانانی ئهوروپا دەبات
هیمن مامەند: بۆچی پارتی پارێزەر هەرێم ڕەفعەتی دەستگیر کردووە؟؟؟
تەڤدا پرێس: تەڤدا پرێس شکستی بە پلانێکی ئەلکترۆنی دەزگای پاراستن هێنا
تەڤدا پرێس: پشتی بەرزەبوونا وی بۆ ماوێ 24 دەمژمێران دیاربوو کو پارێزەر هەرێم رەفعەت ژلایێ ئاسایشا پارتیڤە هاتیە دەستەسەرکرن
تەڤدا پرێس: هەر پەرلەمانتارەک بەرامبەر ئیمزاکرنا درێژکرنا ژیێ پەرلەمانی 7 هزار دولار وەرگرتینە
گۆهدار زێباری: وەک دیلی جەنگ مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت،
تەڤدا پرێس: هەردوو رۆژنامەنووسی دەزگای میدیایی بوار، سەرتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی لای دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانین.