وتار
دیوه راسته‌قینه‌كه‌ی شه‌ڕی خواكوڕك
Monday, 09.07.2020, 09:57 AM
ئه‌وه‌ی كه له‌شه‌ڕی خواكوڕكدا دیزه به‌ده‌رخۆنه كراوه
یه‌كێك له كێشه‌كانی كورد به‌تایبه‌تی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م مێژووه‌كه‌یه‌تی، كه كۆمه‌ڵێك ئه‌فسانه‌و شتی ناڕاستی تیا گه‌وره كراوه لایه‌نه‌و باڵا ده‌سته‌كان چۆنیان گه‌ره‌ك بووه وایاننوسیوهتهوه، به‌شێوه‌یه‌ك، كه بۆته بنه‌مایه‌كی ترسناك بۆ په‌روه‌رده‌كردنی تاكی كورد له ئاینده‌دا، به‌راستی یه‌كێك له‌و چه‌كه ترسناكانه‌ی دژی خه‌ڵكی كوردستان به‌كارهاتووه، چ له‌لایه‌ن دوژمنانی كورد، یاخود ئه‌وانه‌ی به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده‌وه خه‌ڵكیان فریوداوه، مێژووه، بۆیه زۆر پێویست و گرنگه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و مێژووه بخرێته ژێر پرسیار‌و سه‌رله‌نوێ له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زاو ئه‌كادیمی راسته‌قینه بنووسرێنه‌وه!
پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك حزبێك، كه ته‌مه‌نی زیاتر له حه‌فتاو شه‌ش ساڵه پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له چه‌واشه‌كردن و ساخته‌كردنی ئه‌و مێژووه، زۆر به زانایانه ئه‌و قۆناغه‌یان ساختهكردووهو چۆن له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بووه وایاننووسیوهتهوه، بێگومان ئه‌م خووه خراپه هه‌موو حزبه‌كانی تریشی به‌پله‌ی جیاواز گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش یا ئه‌م ساختهكردنهیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بینیوه‌ته‌وه، یاخود هێنده بوێرییه‌یان نه‌بووه راستیه‌كان بدركێنن، كه ئه‌مه‌ش به هه‌ردوو دیوه‌كه‌ی به‌شداریكردنه له تاوانه‌كه.
شه‌ڕی خواكوڕك یه‌كێكه له‌و رووداوانه‌ی میدیاكانی پارتی ساڵانه یادی ده‌كه‌نه‌وه و به‌رنامه‌ی دۆكیومینتاری ده‌رباره ده‌كه‌ن و نووسه‌ره‌كانی شتی له‌سه‌ر ده‌نووسن، به‌ڵام ته‌نیا باسی ئه‌و شتانه ده‌كه‌ن، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌و خۆیان له‌قه‌ره‌ی هه‌موو راستیه‌كان ناده‌ن، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو میتۆده‌كانی نووسینه‌وه‌ی مێژووه، كه ناكرێت به‌شێك له‌رووداوه‌كه باس بكه‌یت و به‌شه‌كه‌ی تری فه‌رامۆش بكه‌یت. (ولا تقربوا الصلاه) ه‌كه‌ی بنووسیت و ( وانتم سكاری) یه‌كه‌ی فه‌رامۆش بكه‌ی!
له راسیتدا شه‌ڕی خواكوڕك به‌شێك بوو له‌شه‌ڕی ئێراقی – ئێرانی و دوور‌و نزیك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده‌وه نیه، هێزه كوردیه‌كان به وه‌كاله‌تی ئێران و به‌ناوی به‌رگریكردن له بوونی كورده‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌یان كرد، ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌وێته قۆناغه‌كانی كۆتایی شه‌ڕی ئێراق - ئێران، راسته ئه‌و شه‌ڕه به‌گوێره‌ی بڕیاری 0598 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له مانگی ته‌موزی ساڵی (1987) وه‌ستێنرا، به‌ڵام ئێران به‌رده‌وام فشاری دهكردو ده‌یویست شه‌ڕه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه راگرتنی شه‌ڕ یۆ ئێران وه‌ك رابه‌ڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (ایه الله خمینی) گوتی : "وه‌ك خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ژه‌هر وابوو"، بۆیه سه‌رباری ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو، تاوه‌كو له كۆتایدا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی رۆكێتی زه‌مین – زه‌مینی و زه‌مین – ئاسمانیه‌كانی ئێراق، ئێران ناچار بوو شه‌ڕه‌كه بوه‌ستێنێت، هه‌ندێك پێییان وایه تاوه‌كو 20 ئابی 1988 به‌رده‌وام بوو،، ئه‌و شه‌ڕه وه‌ك (هنری كیسنجه‌ر) ده‌ڵێت:" درێژترین شه‌ڕ بوو له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م و هیچ لایه‌ك تیایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو!". ئه‌و مێژووه رێك هاوكاته له‌گه‌ڵ شه‌ڕی خواكوڕك، كه له 1971988 دهستیپێكردو له 2881988 به كۆتا هات.
دیاره، كه له‌شه‌ڕی ئێراق – ئێران هێزه‌كانی پارتی شان به‌شانی سوپای ئێران دژی سوپای ئێراق ده‌جه‌نگان، پێشكه‌وتن و چاوساغی كردنی پارتی بۆ سوپای ئێران ده‌رئه‌نجامی كاره‌سات ئامێزی له‌سه‌ر گه‌لی كورد لێكهوتهوه، كه یه‌كێك له‌و دهئهرنجامانه به‌داخه‌وه ئه‌نفالكردنی بارزانیه‌كان بوو، هه‌رچه‌نده ئه‌و حیزبه سوودی له‌و ئه‌زموونه تاڵه وه‌رنه‌گرت و به‌رده‌وام بوو له چاوساغی و شه‌ڕكردن بۆ ئێران.
به‌رله‌هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانین، كه شه‌ڕی خواكوڕك به ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان تیا به‌شداری نه‌كرد، بگره حزبه هاوپه‌یمانه‌كانیشی له حزبی شیوعی و سوسیالیست و ئاشی مه‌لابه‌ختیارو حزب الله كه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانیش به‌شداریان تیا كرد، كه‌چی ئێستا پارتی به ته‌نیا باسی خۆی ده‌كات و زۆینه‌ی راستیه‌كانیش ده‌قرتێنێت! هیچ كه‌سێكیش له‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌یان كردووه‌و له رۆژگارێكدا خۆیان به شۆڕشگێرو قاره‌مان زانیوه تا ئێستا بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بووه راستیه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه باس بكه‌ن!.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرا شه‌ڕی خواكوڕك به‌وه‌كاله‌ت بۆ ئێران ده‌كرا، هێزه كوردیه‌كانیش وه‌ك سه‌ره ڕم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌كارده‌هێنران و له‌دواوه یارمه‌تی ده‌دران، قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی شه‌ڕه‌كه به‌م چه‌شنه ده‌ستیپێكرد، تا له‌كۆتایدا پاسداره ئێرانیه‌كان راسته‌وخۆ هاتنه ناوشهڕهكه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه پارتیه‌كان له نووسینه‌كانیاندا باسی كۆتایی شه‌ڕه‌كه نه‌كه‌ن، ئه‌و هێزه‌ی ئێران پاسداره خۆبهختكهرهكان بوون و زیانێكی زۆریان به‌سوپای ئێراق گه‌یاند، له‌دواجار خۆشیان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت، ناچار له‌دواجاردا كشانه‌وه‌و به‌هۆی وه‌ستانی شه‌ڕه‌وه ئێراق ئه‌و ناوچانه‌ی داگیركرده‌وه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵیدا كردووه‌و خۆی به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌ی كردووه، كه نه‌یوست ناوی بهێنم، به‌و شێوه‌یه كۆتاییه‌كانی شه‌ڕی خواكوڕكی بۆ گێڕامه‌وه:" من له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه بووم له خواكوڕك، نامه‌یه‌كم له حزبه‌كه‌مه‌وه بۆ هات، كه ده‌ست به‌جێ و هه‌رچۆنێك بێت بگه‌ڕێمه‌وه دواوه، كه گه‌ڕامه‌وه(ناوی چه‌ند به‌رپرسێك دێنێت) له‌ناو خیوهتێك دانیشتبوون، ئاگاداریان كردمه‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت لهخێوهتهكه ده‌ربچم، وه‌ك پێیان گوتم ئه‌و شه‌وه كاتژمێری سفر دیاریكرابوو، پاسدارێكی ئێجگار زۆر هاتبووه ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر سوپای ئێراق، بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ك ده‌ست بهسهركراوێك له‌نێو خێوه‌ته‌كه هێڵرامهوه، بۆئه‌وه‌ی بڕۆم ته‌نیا یه‌ك رێگایان بۆ دانام، كه من ده‌بێت له‌ناوچه‌كه بڕۆم و جێیبهێڵم، هه‌ر ئه‌و شه‌وه شه‌ڕێكی گه‌وره له‌نێوان پاسدارانی ئێران و سوپای ئێراق روویداو هه‌ردوولا زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت". هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه به‌ڕێز (مسعود بارزانیش) زۆر له دووره‌وه، كه چه‌ند چیایه‌ك دوور بوو له‌به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا، وه‌كو ده‌ڵێن له دووره‌وه به دووربین سه‌یری شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد، كه‌چی ئێستا میدیاكانی پارتی به‌شێوه‌یه‌كی تر باسی ده‌كه‌ن و شێوازێكی ئه‌فسانه‌یی پێده‌به‌خشن ، شانازیه‌كان هه‌موو بۆخۆیان و سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و شه‌ڕه به وه‌كاله‌ته هیچ شانازییه‌كی بۆ كورد تێدانیه!.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ئەبو بەکر عەلی: مێژوو واقیع پێمان دەڵێن کورد شانازی بە عێراقی بوونی خۆیەوە ناکات
عیماد عەلی: عیماد عەلی : كازمی، چۆن كورد به‌كاردێنێت؟
ستارە عارف: ژیانی کەمدەرامەتان بە خێڕ و سەدەقە چارەسەر ناکرێت
هیوا عەبدوڵا: زەنگى توڕەیی و ئەزموونی خۆپیشاندانەکان
گۆران هەلەبجەیی: بۆ ئەرسەلان بایزو بایزەکانی دیکە، لێدانی ئەم قەوانە سواوە ڕابگرن
سامانی وەستا بەكر: لەنێو چنگی خۆتانە و پێی ناگەن
بەیار عومەر عەبدوڵا: لوبنان و هەرێمی کوردستان
محمد ئەمین سوارئاغای شێروانی: ٣١ی ئاب و قەتل و عام کردنی بنەماڵەی سوارئاغای شێروانی - محمد ئەمین سوارئاغای شێروانی
دیار موفتی: .سالار عەزیز و من - دیار موفتی
ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەمریکا و فرەنسا لە عیراق و هەرێم!