لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

شکستی پارتی لە دۆسیەی گیراوانی بادیناندا

Friday, 10.28.2022, 11:43 AM



پارتی لە پەنای نەبوونی سەروەری یاسا و بە حیزبیبوونی دادگاکان لە هەولێر هەر رۆژەو سیناریۆو تۆمەتێکی سیاسی بۆ گیراوانی بادینان دەهۆنێتەوە ، لەپاڵ ئەمانەشدا ناوبەناو بانگەشەی سەربەخۆی دادگاکان دەکات و داواش لە هیزو لایەنە سیاسییەکان و کونسوڵخانەکان دەکات کە دەست لە کاورباری دادگاکان وەر نەدەن با یاسا سەروەر بێت !  جا پارتی بۆیە ئەم قسانە دەکات تا فەزاحەتەکانی بشارێتەوە و ناشیرینیەکانی دیزە بەدەرخۆنە بکات ، خۆئەگەرنا خۆیشی باش دەزانیت کە هیچ بەڵگەیەکی پێ نییە بۆ تاوانبارکردنی چالاکوانەکانی بادینان و هەموو ئەو تۆمەتانەی کە بۆ گیراوانی بادینان هۆنیویەتیەوە ناچنە خانەی یاساییەوە شارەزاو پسپۆرانی یاسا و تەنانەت نوێنەری کونسوڵخانەکانیش بە گاڵتەجارییەوە دەڕواننە سیناریۆکانی پارتی لە بارەی گیراوانی بادینان .

جارێ ئاشکرایە کە زیندانەکان و کەسوکاری زیندانەکان لە ژێر فشارێکی زۆری سیاسی و ئەمنیدان ،سەرباری سزای توند و ئازارو ئەشکەنجەو هەڕەشەی سێکسی و  شێوازو پرۆسەکانی لە مرۆڤخستن کە پارتی قۆناغ بە قۆناغ دژ بە چالاکوانەکانی بادینان گرتویەتیە بەر ، هێشتا نەیتوانیوە  خۆڕاگری ئیرادەی چالاکوانەکانی بادینان تێک بشکێنێت و سەنگەری خەبات و تێکۆشانی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی لە پێناو ئازادی دا لەناو بەرێت ، ئەمە شکستێکی گەورەیە و پارتی زۆر نیگەران کردووە و پارتیش لە دۆسیەی گیراوانی بادیناندا دۆڕاوترین هیزی سیاسییە کە هیچی لەهەگبەدا نییەو هیچی بە دەستەوە نییەو تا قەناعەت لای هاوڵاتیان و لای ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کونسولخانەکان و دونیای دەرەوە دروست بکات  .

ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە دادگاکانی هەولێر بوکە شووشەی دەستی پارتی دیموکراتی کوردستانن و ئەوەی پارتی حەزی پێدەکات و دەیخوازن بەو شێوەیە بڕیار دەدات ! سەروەری یاساش لە قەڵەمڕەوی پارتیدا ئەوەیە کە دادگا و داوەران گوێرایەڵی پارتی  بن و جگە لە پارتیش هیچ لایەن و جیهەتێک مافی ئەوەی نییە دەستوەرادان لە کاروباری دادگاکاندا بکات !  پارتی لەم کەیسەدا هەر رۆژەوە بیانویەک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و خەڵكی كوردستان و دونیای دەرەوەی پێ چەواشە بکات ،بەڵام  دونیا فشەیان بە قسەکانی پارتی دێت و داوای ئازادبوونی بێ مەرجی زیندانیەکان لە پارتی دەکەن .

پارتی لەھەموو ئاستەكانی ئیدارەدان و هاوپەیمانیەتی لەگەڵ هیزو لایەنەکانە سیاسیەکاندا شكستی ھێناوە و دوچاری قەیرانی فیکری و ئەخلاقی قووڵ بووە، تاکو ئەو چركەساتەش نەیتوانیوە ڕیز لە دونیای ئازادی  ئینسانەکان بگرێت و مافی ھاوڵاتیان لە بیرکردنەوەی دیدو ڕوانینی جیاوازدا بپارێزێت، بەشێکی ئەمە پەیوەستە بە ناهوشیاری و نائاگایی پارتی لە بواری وەزیفەی فیکریدا کە کۆمەڵگایان ئیفلیج کردووە ، لەپاڵ گەندەڵی سیاسی و ئابوریدا هەمیشە جەنگی ئازادی و برسیکردنی کۆمەلگاو  دەرگای کوشتن و تیرۆری سیاسی سیمای دیاری کابینەی نۆیەم و ئەم حکومەتەیە ! لە دۆسیەی چالاکوانەکانی بادیناندا بە سەدان ماسکی ساختە هەموو ڕێگایەک دەگرنە بەر دژ بە هەموو هەوڵێکی مرۆڤدۆستانەو ئازادیخوازانە دەوەستنەوەو کار لەسەر داپۆشینی پێشیلکاری و فەزاحەتەکانی پارتی دەکەن ، بەڵام ئیرادەو خۆڕاگری چالاکوانەکانی بادینان ،پشتیوانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کونسوڵخانەکان بۆ گیراوانی بادینان ئەژنۆی پارتی شکاندووە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟