هەواڵ
لەغیابی قەبوڵنەکردنی ئاینەکانی تردا چی ڕوودەدات؟
Friday, 11.11.2022, 04:37 PM
گەر کەسێک بەوردی
قورئان بخوێنێتەوە ،بەئاسانی ئەو ناکۆکی و نالۆژیکیەی بۆدەردەکەوێت کە لە دووتوێی ئایەت
و سورەتەکانداهەن. ناکۆکیەکان یا دژبەیەکەکان
زۆرن ،بەڵام من تەنها دوو دانە بەنمونە دەهێنمەوە
کە سوود بەم نووسینەم دەگەیەنن ،یەکێکیان دەڵێت : "ولا أنا عابد ما عبدتم؛
ولا أنتم عابدون ما أعبد، لكم دينكم ولي دين" (الكافرون:6).
دژەکەیشی دەڵێت:وَمَنْ
يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي
الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ {سورة آل عمران 85}.
جێی خۆیەتی کە بپرسم ئیماندارێکی
ئاسایی چۆن لەم ناکۆکی و جیاوازیە سەردەربهێنێت و بڕوابەکامیان بکات؟
ئەوەی مایەی سەرنجە
،ئەوەیە کە زۆرێک لە ئیماندارە مسوڵمانەکان،بەتایبەتی وتارخوێن و پێشنوێژو کەسە
ناودارەکان ،ئەوانەی کە خاوەنی هەودارێکی زۆرن،ئەمانە [ آل عمران] یان لاپەسەندەو
پەیڕەوی دەکەن و {الكافرون }یان وەلا ناوە.
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خەسڵەت
و بونیادی گۆران هەڵەبجەییکەسایەتی و هزرو بیرکردنەوەیان،کە دەکرێ بیانخەینە خانەی ئیماندارە تووندڕەوەکانەوە.
ئەمانە لەنێو جۆرە
خیتابێکدا خۆیان دۆزیوەتەوە کە تژیە لە کەراهیەت و دژایەتی و ڕەتکردنەوەی هەموو
ئاینەکانی دەرەوەی ئیسلام .
لەکن ئەم جۆرە
بانگخوازانە ئیسلامی لێدەرچێت،هەموویان گڵاو، بێ باوەڕ،دۆزەخی، بێ ڕەوشت ،بەرازخۆر
و چەندین خەسڵەتی دیکەی ناشیرین و نامرۆڤانەی دیکەیان دەدەنە پاڵ.
مەترسیەکە لەوەدایە
هەر یەکێک لەم جۆرە ئیماندارانە سوپایەک
لە گەنجی تووندڕەویان لەخۆیان کۆکردوەتەوە کە لە خودی بانگخوازەکان تووندڕەوترن لە
دژایەتیکردنی ئاینەکانی تردا،ئەوەش لە بۆچوون و ڕەفتاری ڕۆژانەیاندا بە ئاشکرا
هەستی پێدەکەین.
جێگەی خۆیەتی لەم
ڕووەوە چەند نمونەیەک بخەمەڕوو.
چەند ساڵێک لەمەوبەر
لە سۆشیال میدیادا ڤیدیۆیەکم بەرچاو کەوت کە تێیدا [وجدي غنیم] بانگخوازی میسری ،زۆر زۆر بەناشیرینی و بە
دەستەواژەی نەشیاو دابەزیە سەر شۆڕشگێڕی کۆچکردوو [جیڤارا]،هاوکات هێرشی کردە سەر
ئەو مسوڵمانانەی کە سەرسامن پێی و [T shert]بەوێنەی ئەوەوە لەبەردەکەن.
سەرچاوەی ئەم
سوکایەتیەش ئەوەیە کە جیڤارا مسوڵمان نەبووە.
واتە لای وەجدی مسوڵمان بوون تاکە مەرج و شوناسە بۆ
قەبوڵکردن وەک ئینسان،جا گەر ئەم مسوڵمانە
هەمووژیانی پڕبێت لەپۆخڵەوات و کاری نائینسانی،هیچ کێشە نیە.بەڵام جیڤارایەکی
شۆڕشگێڕ،ئینساندۆست،داکۆکیکار لەهەژارو چەوساوەکان ،دژە داگیرکەران ،هیچ نرخێکی
نیەو ویژدانی نابزوێنێت.
هەر ئەم وەجدیە داعشیە
لە ڤیدیۆیەکی تردا دەڵێت[گەر وڵاتی کافرانمان {فتح} کرد، دەبێ وەک بازاڕی کڕین و
فرۆشتنی ئاژەڵان لەوێدا هەمان مامەڵە بە مرۆڤەکانیانەوە بکەین،کەئەمەش یارمەتی
ئابووری ئیسلامی دەدات.]
نمونەیەکی دیکە لە
باشووری کوردستان وەردەگرم ، لەوێ چەند مەلاو بانگخوازێکی ناسراوی کوردن هەن ،کە
بە ئاشکرا لە مینبەری مزگەوتەکان و ڕووبەری سۆشیال میدیاکانەوە بەردەوام بەتووندی
هێرش دەکەنە سەر پەیڕەوکارانی ئاینەکانی تر و بێ ڕێزیان پێدەکەن ،بەتایبەتی
کریستیان و ئێزیدی . تەنها پێوەری ئەم ئیماندارانە بۆ چاکی و خراپی مرۆڤەکان [ئاینە]
،گەر کەسەکە مسوڵمان بوون ،ئەوە شایانی ڕێزو خۆشەویستیە وقەبوڵکراوە ، خۆگەر
مسوڵمان نەبوو ئەوە کەسێکی
قێزەوەنەو شایانی ژیانیش نیە.
بەئاشکرا دیتمان دکتۆر
عەبدولواحیدی بانگخواز بێ شەرمانە لەبەردەمی هەودارەکانیدا بەگاڵتە پێکردنەوە
دەڵێت: [هەموو ڕۆژەکە کاری قورس بە ئەزیدیەک بکەو لە ئێوارەدا گەر داوی پارەی کرد
پێی بڵێ[اعوذ بالله من الشيطان الرجيم]،ئیتر ڕادەکات و تۆش پارەکە نادەیت .هەر
هەمان عەبدولواحید دەڵێ ئەوانە باکوردیشبن{مەبەستی ئێزیدیەکانە}هیچ ڕێزیان مەگرن
،چونکە شەیتان پەرستن. یەکێکی تر لەو بانگوازە تووندڕەوانە عەبدول لەتیف
سەلەفیە،کە بۆنە نیە سوکایەتی بە ئاینەکانی تر نەکات.
لە وتارێکیدا دەڵێت [برادەرایەتی
و پەیوەندی و ژیانکردن لەگەڵ غەیرە مسوڵماندا حەرامە و جائیز نیە ،پاشان دەڵێ ،دەبێ
هێندە دووربیت لەو کافرانەوە تا ئەو ئاستەی نابێت ئاگرەکەیانت لێ دیاربێت.]
هەر لەسەر بنەمای ئەم هزرە مەترسیدارەبوو کە تەرۆریستانی قاعیدەو
بەرەی نووسرەو پاشانیش داعش گەورەترین کارەساتی
جینۆسایدیان بەسەر ئێزیدیەکاندا لەشەنگال هێنا کە تەنها باسکردنی مووچووڕک
بەلەشی مرۆڤدۆستاندا دەهێنێت.کارەساتەکە هێندە سەخت و بەسوێ و کاریگەرە ،هەرگیز
ئاسەوارەکانی لە دەروون و ویژدانماندا کاڵنابنەوە.
ئەوەی جێگەی داخە نەبوونی
کاریگەری و ڕەنگنەدانەوەی ئەو کارەساتە تراژیدیایە لە هزری زۆربەی هەرەزۆری کوردی
مسوڵماندا، بەتایبەتی تووندڕەوەکان.ئەوانە نەک هاوسۆزنەبوون بەڵکو زۆریش خۆشحاڵ
بوون بە جینۆسایدکردنیان و ئەوەشیان نەدەشاردەوە بەوەی فەیسبووکیان لێ پڕکردبوو..
ئەم تووندڕەوانە
چونکە خۆیان هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانی و خۆشەویستی خاک و مرۆڤایەتیان سفرە ،هەربۆیەش گوێ بەوەنادەن کە ئەوانە بێ
تاوانن ،ئینسانن ،کوردن ،نیشتمانی خۆیان خۆش دەوێت،بەڵکو لە دیدی ئەوانەوە
تاوانبارن چونکە [مسوڵمان ]نین.
دوانمونە سەبارەت بە
کۆچکردنی هونەرمەندی مەزنی کورد[باکوری]یە،کە هەر ئەمەش بوو پاڵی پێوەنام ئەم
بابەتە بنووسم.
ماوەیەک لەمەوبەر ئەو
هونەرمەندە مەزنە کۆچی دوایی کرد،مرۆڤدۆستان و هەوداران و ڕێزگرانی هونەری موزیکی کوردی ،هەموو بۆی خەمباربوون و پانتاییەکی
فراوانی لە سۆشیالمیدیادا بەتایبەتی فەیسبووک داگیرکرد ،کەچی هەندێک لە مسوڵمانە
ڕەفتار داعشیەکان ،نەک خەم وهاوسۆزیان دەرنەبڕی بەڵکو هەرچی دەستەواژەی قێزەوەن لە
فەرهەنگیاندا هەیە لەفەیسبووک دەرهەق بەو
مرۆڤە ڕۆح پەپولەیە بەکاریان هێنا، تەنها لەبەر ئەوەی سەربە ئاینی کریستیان بوو.
یەکێکیان نووسی
بووی[چۆن و بەچ ڕوویەکەوە لەو دنیا لەبەردەم خودا دەوەستیت و چی وەڵام دەدەیتەوە
کە بە مولحیدی ژیانت بەسەربردوە؟]
لەکن ئەو مێشک ژەنگگرتووانە
گرنگ نیە کە باکووری پتر لە ٧٠ ساڵ خزمەتی
هونەری کوردی کردوە،ئەوەش حساب نیە کە یەکێک بوو لەڕایەڵەکانی موزیکی کوردی ، هەروەها
ئەوەش مەسەلە نیە بەلایانەوە کە باکووری هەرگیز
جیاوازی لە نێوان ئاینەکاندا نەکردوە ،بەوەی پەیوەندیەکانی لە بواری کۆمەڵایەتی و
کاری هونەریدا ،لەسەر بنەمای گونجان و ئینسانی بووە و ئاین گرنگیەکی ئەوتۆی نەبووە
لەکنی. گەر باکووری سەر بە هەر نەتەوەیەکی تربوایە لەئاڵتون پەیکەریان بۆ درووست دەکرد،کەچی
لەکن هەندێک مرۆڤی کوردی هزرنەخۆش و تەرۆریستی ئیسلامی بێ نرخ دەکرێت.
ئەو گەنجانەی خاوەنی
ئەم جۆرە گوزارشتە پڕ مەترسیدارەن ،بەدڵنیاییەوە لەخۆڕا وەریان نەگرتووە ،بەڵکو
بەرهەمی پرۆسیەیەکی دووروودرێژی شۆردنەوەی
ئەقڵە ،کە لەلایەن زۆرێک لە بانگخوازو سومبڵەکانی ئیسلامەوە ئەنجامدراوە .
هەڵگرانی ئەم ڕەوتە بەردەوام دژایەتی کەسانی
سەربە ئاینەکانی دیکە دەکەن ،هاوکات هەوڵی سڕینەوەی هەر جۆرە بۆچوونێک دەدەن کە
وەک خۆیان بیرناکەنەوە .ئەمەش پێمان دەڵێت
کەلتووری پێکەوە ژیان و قەبوڵکردنی یەکتری گەر تا ئێستا هەبووبێت ئەوە ئێستا بەرەو
لەناوچوون دەچێت و کەلتووری ڕەفزکردن و دژایەتی و پەراوێزخستن ،تادەگاتە
لێسەندنەوەی ژیان ، جێگەی گرتووەتەوە ،کە ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارەو ئاکامێکی زۆر
زۆر خراپ و دۆخێکی پڕ جەهالەت چاوەڕێی کۆمەڵگەی کوردستانی دەکات ، لەئەگەری ڕوودانیدا
کەبەدووری نازانم ،بەهیچ لایەن و دەسەڵاتێک کۆنترۆڵ ناکرێت .
{لەگەڵ ئێوەمە دەسەڵاتداران
خەبەرتان ببێتەوە بزانن چ کارەساتێک
بەڕێوەیە}.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس