وتار
بڕیاری ملهوڕانەی(مەرجداری) پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، پێشهاتێکی زۆر ترسناکە بە ئاراستەی(ئازادیی دەربڕین و بیروڕا) چونکە
Monday, 11.14.2022, 05:47 PM
١- هەرچی فەرمانبەری هەرسێ سەرۆکایەتییەکەیە کە نزیك بە هەموویان سەر بە دەسەڵاتن یان گوێڕایەڵیانن، نەك پلە بەرزکردنەوە بگرە پاشەکەوتیشیان بۆ گەڕاوەتەوە!
٢- هێزە چەکدارەکان(پۆلیس بەهەموو جۆرەکانییەوە، پێشمەرگە، دژەتیرۆری هەردوولا) کە پێویستیان بە پۆستاڵ و نینۆکیانە، دەمێکە پلەبەرزکردنەوەیان بۆ گەڕاوەتەوە!
٣- دادوەرەکان کە(زۆربەیان) زۆر هەڵوێستی ناشەرعییان بۆ ئەشەرعێنن، بە موچەیەکی پلە باڵاوە، پلەبەرزکردنەوەشیان بۆ گەڕاوەتەوە!
جا ئێستا وێنەکە تەواو نەکراوە، لەناو فەرمانبەرانی مەدەنییشدا کۆمەڵێك کەسی خۆیان لەهەر فەرمانگە و دامەزراوەیەکدا ماوە و پێویستە فریای(کەشتیی گەندەڵیی) بکەوێت!
وەك وتراوە کە؛ هەموو دەسەڵاتێکی ستەمکار پێویستی بە سێ(شین)ـە تا مانەوەی خۆی پێ دەستەبەر بکات:
«شاعیر»ـێكی دەربار بۆ پیاهەڵدان و جوانکردنی دەموچاوی دزێویان، «شێخ»ـێکی ئەڵقەلەگوێ بۆ وەعز و فەتوای ستەمکردن، «شیر-شمشێر»ـێك بۆ پەڕاندنی ملی نەیارەکانیان!
ئەم بڕیارە ستەمکارانەیە زنجیرەی کۆتایی ئەو پیلانە گڵاوەی حکومەتە دەرهەق بە فەرمانبەرانی دەنگ دلێر، لێرەوە قۆناغێکی ترسناکتر دەست پێئەکات، کە بە هەڵاواردن و جیاکاریی کردن لە نێوان فەرمانبەراندا، بەشە بێدەنگەکەیان دەستەمۆ و بێدەنگتر ئەکەن و بەهەڵوێستەکانیش یان بێدەنگ ئەکەن، یان ئەبێت تا کۆتایی تەمەنیان باجی قسەکردن و هەڵوێستیان بدەن بە نانبڕانێکی جوزئیی!
ئەمە وێنەکەیە، پێویستە ئێمە قەبوڵی نەکەین، پێش هەر شتێکیش پێویستە هاوهەڵوێست بین، نەك تەنیا بۆڵەبۆڵی ژێر لێو!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
یاسر حەکیم: دەستكەوت یان نەهامەتی؟!
دانا مەنمی: ژنکوشتن و ئەو ئازادییەی بە ژن دراوە !
دانا مەنمی: سیاسەت ڕووبەرێک بۆ بێ متمانەیی
دانا مەنمی: بۆچی وکێ سوکایەتی بە ئەدهەم بارزانی کرد لە حاجی ئۆمەران؟!!
تەڤدا پرێس: خالێن تایبهتێن ژیانا مامۆستاێ ئایینی شڤان سەعید بەڕۆشکی
دانا مەنمی: لەنێوان لاهور شێخ جەنگی و کوڕانی تاڵەبانیدا
دلێر محەمەد نوری: پیاو مەرگ زیندانی
دانا مەنمی: شکستی پارتی لە دۆسیەی گیراوانی بادیناندا
ئەیهان سەعید: دۆسیەی کازم فاروق و زیندانیانی بادینان و بێ پرەنسیپی حزبی کوردی!
سەرتیپ جەوهەر: دبیت ئیران هزر ل دووبارەكرنا ئەزموونا رۆژئاڤایێ كوردستانێ بکەتەڤە