هەواڵ
بۆجاری چوارەم ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بەبێ هیچ هۆکارێک لەزیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر سزادرایەوە
Friday, 12.02.2022, 02:45 PM
بۆ/ ڕای گشتی
ـ دوبارە و لەسیناریۆ بەردەوامەکانی ئیدارەی چاکسازی گەورانی هەولێردا زیندانیانی بادینان بە بێ هیچ هۆکارێک سزادەدرێن لەکاتێکدا ئێمە وەک کەسوکاری زیندانیانی بادینان چاوەڕێی ئازادبوونی کەسوکارمان بوین و بەڵێندرابوو وەک ئیدارەی چاکسازی کە چیتر مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ کەسوکارمان بکرێت ، بەڵام بەداخەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێگا بە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان نەدرا کەسوکارمان ببین و لەدواین پێشهاتیش ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆجاری چوارەم بەبێ هیچ هۆکارێک سزادرایەوە و بێ بەشدەکرێت لەهەر مافێکی ئاسایی زیندانیەک .
•ماوەیەکە بە پلان و بەشێوازێکی بەرنامە بۆ دارێژراو و بیانو بەزیندانیانی بادینان دەگیرێت ،لەکاتێکدا کۆی بیانوەکان نامەنتیقی و نالۆژیکین و پێی سزادەردرێن و دەخرێنە هۆڵی دیکە و تاکەکەسی و لەهاورێکانیان جیادەکرێنەوە و دەرون و کەشێکی نائارامیان بۆ دروستدەکرێت ،و بێ بەشدەکرێن لەمافی پەیوەندی کردن و مواجهە و بابەتی بەشداریکردن لە کۆرس و ئەو خولانەی لەچاکسازی ئەنجامدەدرێن وە هەروەها بێ بەشدەکرێن لەپێنوس و قەڵەم چونکە ئەم زیندانیانە تەنها تاوانیان قەڵەمێک بوو .
• لەکاتێکدا گوهدار زێباری دوای تێپەڕبوونی ٩٠ ڕۆژ لەسزادانی کە بەبێ هیچ هۆکارێک سزادرابوو تاوەکو ئێستا سزادانی بەردەوامی هەیە و لەسەری تەواو نەبوە و ئیدارەی چاکسازی ئامادەنین بیگوازنەوە لای هاورێکانی .
• جێگەی داخە ئەمەی کەدەکرێت بەرامبەر کەسوکارمان بە پلانکراوە و پێشووتر لەبەرامبەر ئەم سزا بەردەوامە سەپێنراو و بێ هۆکارانەدا داوای گواستنەوەیان بۆ سلێمانی کردبوو کە مافی هەر زیندانیەکە بەڵام بەداخەوە وەک هەمیشە تلاعب و دەستی دەستیکردن بەکەیسەکەوە بەردەوامی هەیە و تائێستا وەڵامێک سەبارەت بەئەو پرسە نەدراوەتەوە.
• ئەم مامەڵەی ئیدارەی چاکسازی گەورانی هەولێر بەرامبەر زیندانیانی بادینان دەرخەری پلانێکی ڕەشە بەرامبەر کەسوکارمان ، و ڕوونە هێشتا دوای سزادانیان بە ٦ ساڵیش بەردەوامی بە ئەو رق و حقدەدەن و بەردەوامن لەسزادانی کەسوکارمان لەناو چاکسازیش و چێژ لە ئازاردان دەبینن ، بۆیە ئەمەی کەدەکرێت پێمان وایە پرۆسەی ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی زیاتر ئەخاتە ژێر پرسیارەوە ،ئەمەش لەکاتێکدایە کەیسی زیندانیانی بادینان دەنگدانەوە و بویە هۆی ڕەخنەیەکی جددی و پرسی دیموکراسی لەچاوی دەرەوە بەتەواوەتی خستە ژێر پرسیارەوە بەڵام بەداخەوە دەسەڵات وەک نابیستێک بێ باکانە بەردەوامە لە نیشاندانی ڕوویەکی ناشرینی مافی مرۆڤ لە کوردستان پێش چاوی ناوخۆ و دەرەوە.
• ئێمە وەک کەسوکاری زیندانیانی بادینان لەسەر ئەم سزادان و پلانانەی دژبە کەسوکارمان گیراوەتە بەر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆو دەرەوە و نوێنەرانی وڵات و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و بواری ڕۆژنامەنووسی ئاگادار دەکەین ، و داواکارین لە لەسەرجەم ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان بەردەوامی بدەن بە پشتگیری لەکەیسی زیندانیانی بادینان تاوەکو ئازادی سەرجەم زیندانیانی بادینان .
"ئەیهان سەعید نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان "
٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: فیدراسیۆنی رێكخراوهكان داواى دهستبهجێ یهكلاییکردنەوەى چارهنووسی سزادراوانى بادینان دەکات
سەرتیپ جەوهەر: ئەردۆغان دەیەوێت لەڕێی كاولكردن و كۆمەڵكوژكردنی كورد، رێژەی دەنگەكانی زیادبكات
تەڤدا پرێس: سیبهرا مۆساد له ههولێرێ
تەڤدا پرێس: سبەی شەش ساڵ بەسەر تیرۆکردنی ڕۆژنامەنووس شوکری ڕێکانیدا تێپەڕدەبێت
تەڤدا پرێس: دادگای ئەمریکا داوایەکی شنیار ئەنوەر لەدژی مەسرور بارزنی دەجوڵێنێت
تەڤدا پرێس: مەکگۆرک ب پڕۆژەکێ نوی دێ دژی ئەردۆغان راوەستیت
تەڤدا پرێس: ئەنجامێن راپرسیەکێ دەربارەی رەوشا ئازادی و بارێ سیاسی و ئەمنی ل هەرێما کوردستانێ
تەڤدا پرێس: ئەنجامێن راپرسیەکێ دەربارەی رەوشا ئازادی و بارێ سیاسی و ئەمنی ل هەرێما کوردستانێ
تەڤدا پرێس: یــەكێتی ئاگاداركرایەوە كە نەخوێندەوار رەوانەی بەغدا نەكەن بۆ وەرگرتنی پۆست
تەڤدا پرێس: مەسعود بارزانی لە کۆنگرەی پارتی ڕێگەی نەداوە کاکەمین نەجاڕ و دڵشاد حەسەن نەجار بیبینن