لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بۆچی خەڵک بە لایەوە گرنگ نییە قوباد تاڵەبانی دەوام دەکات یا نا؟

Thursday, 12.08.2022, 10:10 AM




یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی وا نیشانیدەدەن کە دژ بە سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی هەڵوێستیان وەرگرتوە، بەڵام خەڵک و رەخنەگرانی سیستەم ئەو بانگەشانەیان لێ ناکڕن. بۆچی خەڵک و رەخنەگرانی سیستەم ئەو بانگەشانە ناکڕن لە کاتێکدا دەکرێ فشارێکی باش بن؟

هۆکار زۆرن، من تەنها پێنجیان لە خوارەوە ریز دەکەم:

١- وەک هەمیشە، ئەو ململانێیانەی یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی پەیوەندییان بە ململانێی کەسی و حیزبی و بنەماڵەیی هەیە، ئەوەی یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی دژی مەسرور بارزانی و پارتین بۆ ئەوە نییە لە کوردستاندا دیموکراسی و عەدالەت هەبێ، بەڵکو بۆ ئەوەیە یەکێتی و ماڵی تاڵەبانی پشکی گەورەتریان هەبێ. یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی لەوەدا بەهەڵەدا چونە کە پێیانوایە دەتوانن بەو بانگەشانە خەڵک لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە.

٢- یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی پرسەکەیان کردۆتە پرسێکی ناوچەیی وەک بڵێی رەوشی خەڵک و ئیدارە و حوکمڕانی لە سنوری پارتی باشتر بێ ئەوان تەنها تەرکیزیان لەسەر سلێمانییە. رەوشی خەڵکی دهۆک هیچ لە هی سلێمانی باشتر نییە.

٣- لە لایەکەوە  یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی رەخنە لە حکومەت دەگرن و هەڕەشەی روبەڕوبونەوەی پارتی دەکەن تا سەر لێواری شەڕ، لەولاوە بەهێنی لەگەڵ مەسعود بارزانی دادەنیشن. یەکێتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی هێندە بێئاگان وەک بڵێی مەسرور بارزانی نییە مەسعود بارزانی و ئۆفیسەکەی هەڵدەسوڕێنێ.

٤- خەڵک دەپرسێ بۆچی یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی لەسەر ئەو هەمو روداوانەی لە کوردستان رودەدەن و رویانداوە قسەیەکیان نەکردوە بەڵام کە کار گەیشتە سەر هێز ناردنە سەر ماڵی قوباد تاڵەبانی، ئیتر هەمو شتێک دەگۆڕێ. ئەگەر یەکێتی و بەتایبەت قوباد تاڵەبانی ئەو هەڵوێستانەی ئێستای ئەوکاتە وەرگرتبوایە کە ئازادیخوازانی بادینان خرانە کونجی زیندانەوە، ئێستا بەو تەنیایییە نەدەبون و تەنانەت هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیش ئامادە نین لەگەڵیاندا لە بەرانبەر پارتی هەڵوێستێک وەربگرن.

٥- دەشپرسین ئایا ئەو رەخنە و تێبینییانەی کە یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی بەرانبەر مەسرور بارزانی و پارتی و حکومەت هەیانە، بە هەمان شێوەش خەڵکی تر بەرانبەر یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی لە سلێمانی نیانە؟

ئەی چارەسەر؟

- هەرچەندە بە بڕوای من هیواهەڵچنین لەسەر یەکێتی تەنها بێهیوایی زیاتر دروستدەکات، بەڵام ئەگەر یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی دەیانەوێ خۆیان تاقیبکەنەوە بۆ ئەوەی کەمێک متمانەی خەڵک وەدەستبێننەوە، ئەوا دەبێ لە خۆیان دەستپێبکەن بە گۆڕانکاریی ریشەیی سیاسی و ئابوری و سەنتەر خەڵک بێ نەک ماڵی تاڵەبانی.  ئەو گۆڕانکارییە ریشەیییە سیاسی و ئابورییانە بەرفراوانن، لێرە جێی باسکردنیان نابێتەوە. من وای بۆ دەچم، دیسان لەو ململانێیانەش هێندەی تر خەڵک دەبێتەوە قوربانی و یەکێتیش سازش دەکات زو یان درەنگ ئەمەش بە هۆی ئەوەی هەرکەسێک و هێزێک بیەوێت لە بەرانبەر مەسرور بارزانی و حکومەتەکەی هەڵوێست وەربگرێ، دەبێ بگەڕێتەوە بۆ خەڵک تا بتوانێ فشار لە حکومەت بکات چونکە تەنها خەڵک سەرچاوەی شەرعییەتە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟