وتار
لەپشت کێوی وهم و ترسی بارزانیدا
Tuesday, 12.20.2022, 10:01 PM
سۆارنی - بادینی
ئەو کێوە گەورەی مەسعود بارزانی لەناو خێڵی بارزان و حزبەکیدا بەشێک بەوەهم و بەشێک بەخەیاڵ دروستی کردووە، رۆژ بۆ رۆژ رۆشنایی رووناکی دەگاتێ، ئەگەریش لەسەر ئەو عینادیە بەردەوام بێت، ساتەوەختێک دێت دۆخێکی بۆ دەخوڵقێت خۆشی و دوای خۆشی بەکەس چارە نەکرێت.
باڵادەستی سەربازی بەسەر یەکێتێتیدا کە بە خوێن و ماندووبوونی هەزاران دڵسۆزی کورد‌و پێشمەرگایەتی دەست بارزانی کەوت، غرورێکی بۆ ئەو پیاوە خوڵقاند کە لە روکەشدا منەتی بە هیچ کەسێک نەبێت، هەر بۆیە دەزگا جاسوسیەکەی پاراستنی بەردایە گیانی یارو نەیار، تا لە جموجۆڵی رۆژانە تا نووستن لەسەر جێگا خاوەنی زانیاری بێت لەسەریان، جۆرە زانیاریەک کە شەرم تێدا نەمابێت.
کە کۆڕەک مۆبایلیشیان دەستکەوت ئەجندای پڕۆژە جاسوسیەکە گەورەتربوو، وایلێهات لەسەری رەشەوە جیهازی تایبەت بە گوێگرتن لەتەلەفۆنی هەرکەسێک هەبێت، کە بەئامانج دەگیرا. تا ئەم ماوەیە کە تەکنۆلۆژیای جاسوسی سەر دەزگا جاسوسیەکانی بارزانی چونە ناو پەیوەندیە تایبەتییەکانی خۆیان، بەژن و کچەکیشیانەوە، ئەشێت مەسعود بارزانی دڵخۆشی بەری نەدابێت و زانینی تایبەتمەندی خەڵک ئەوی کردبێت بەوەهمی بوون بە مەرجەع، بەڵام کە ئەم کێوە رووناکی بەرکەوتووە، بەداخەوە دەبێت بڵێم ئیتر تایبەتمەندییە خێزانییەکانیشیان گەیشتوونەتە دەستی خەڵک، ئەوەتا مەکی ئامێدی چەند مانگێکە بەبڵاوکردنەوەی پەیوەندییە کەسییەکانتان دڵتان دەسوتێنێت.
من پێشتر بیسبووم کە سیداد بارزانی لەسەری رەشەوە چاودێری پەیوەندیە تەلەفۆنەکانی کچ و ژنانی ناو سەری رەش دەکات، بەو خەیاڵەی ئیتر ئەمە دەبێتە ترس لەدڵی ئەندامانی ناو خانەوادەکەیان، کە دەرکەوت ئەو جۆرە وەهمه لەترس هیچی ئەوتۆی لێشین نەبووە.
بەکارهێنانی هێز، زەبری پاراستن، گوێگرتن لە پەیوەندی خەڵکی مەسعود بارزانیان بۆ ئەو خەیاڵە پەلکێشکردبوو، کە ئیتر جگەلەخۆی کە گوایە مەرجەعە، کەسی تر هیچ نیە، لەوەش زیاتر خەڵکی ناوخانەوادەو خێڵەکەیان فێردەکرا، کە خەڵکی سۆرانی، بەتایبەت سلێمانی لەرووی رەوشتەوە زۆر جێگای بڕوانین، هەرلەبەر ئەوەش نابێت تێکەڵیان بن.
راستیتان دەوێت سوککردنی هەموو بەهایەکی ئەم وڵاتە کە مەسعود بارزانی گەورەترین پلەی هەیە تێدا، مایەی ئازارە، ئازارێک کە ئەو پێیوابوو هەرگیز خۆی نایچێژێت، هەر لەبەر ئەوەش بوو زیاتر غروری دەیگرت، بەڵام لێرە بەدوا وەکو دیارە بە متابەعەکردنی ئەم سایت و ئەم پەیج و یوتوب، حەتمەن ژان خۆی و پیاوانی بنەماڵەکەی دەگرێت، ژانێک بۆ ئەوەی لەکۆڵ هەمووان ببێتەوە، پێویستی بە لێبوردەیی گەورەیە، لێبوردەیەک دەستەبەری ئاشتی کۆمەڵایەتی بکات.
__________________
بادینی
ل پشتا چیایه‌ك ژ تڕس و وههما بارزانیدا ئه‌و چیایێ مه‌زن یا كو مه‌سعود بارزانی لناڤ عه‌شیرا بارزان و حزب‌ا خو دا به‌شه‌ك ژێ وه‌كی وههم و به‌شه‌ك ب خه‌یال دروست كریه ڕۆژ ب ڕۆژێ تیشكێت رۆهنیێ دگه‌هنێ، هه‌كه هه‌ر لسه‌ر وێ رك و كینا خۆ ژی به‌رده‌وام بیت ده‌مه‌ك دێ هێت ئێدی بۆ وی بخوه و بۆ یێت پشتی وی ژی چاره‌سه‌ر نابیت.
سه‌رده‌ستیا له‌شكه‌ری ب سه‌ر ئێكه‌تیێ دا كو ب خوین و ماندیبوونا هزران دڵسۆزێن كورد و پێشمهرگاتیا وان كه‌تیه به‌ر ده‌ستێ ماڵا بارزانی غرورهك بۆ ڤی زه‌ڵامی دایه چێكرن كو سهرڤهكی منه‌ت ب چ كه‌سه‌كێ نه‌مینیت، له‌ورا ژی ده‌زگاێ جاسوسیا پارستنێ به‌ردایه گیانێ دۆست و دوژمنان، هه‌تا كو بگره ژ هه‌ر لڤینهكا ڕۆژانه بۆ تا نڤستنا لسه‌ر جه‌ی دڤێت وان زانیاری لسه‌ر هه‌بن، تا ئاسته‌كێ كو ئێدی شه‌رم تێدا نه‌مابیت.
ل كۆڕه‌كێ موبایل ژی ده‌ست وان كه‌فت و ئهجندایێ پڕۆژا جاسوسیێ مه‌زنتر بوو، وه‌لێ هات ل سه‌رێ ڕه‌ش جیهازێن تایبه‌ت بۆ گوهداریكرنا ته‌له‌فۆنا هه‌ر كه‌سه‌كێ (كو ئارمانج بیت) هه‌بیت. هه‌تا ڤی ده‌می كو ته‌كنۆلۆجیا جاسوسیا لسه‌ر ده‌زگایێن جاسوسیا بارزانی چۆنه ناڤا په‌یوه‌ندیێن تایبه‌تێن وان بخوه، ب ژن و كچاڤه، دبیت دلخۆشیێ مه‌سعود بارزانی بهرنهدابیت و هه‌بوونا پێزانینێن لسه‌ر خه‌لكێ ببیته وههمهك ژبۆ وی بۆ كو خوه مه‌رجه‌ع ببینیت، لێ پا ده‌مێ ئه‌ڤ چیایێ ڕۆناكیێ تیشكێت خوه بسه‌ر وان ژی دادای، مخابن كو دڤیا بێژم ئیدی تایبه‌تمه‌ندیێن خێزانی یێن وان بخوه ژی گەهشتینە به‌ر ده‌ستێ خه‌لكێ، ئه‌ڤه به‌رچاڤه مه‌كی ئامێدی چه‌ند مانگه‌كه ب به‌ڵاڤكرنا په‌یوه‌ندیێن كه‌سایه‌تیێن ناڤماڵی دلێ وان دسۆژیت.
من پێشتر بهیستبوو سیداد بارزانی ل سه‌رێ ڕه‌ش چاڤدێریا په‌یوه‌ندیێن ته‌له‌فۆنی یێن كچ و ژنێن ل سه‌رێ ڕه‌ش دكه‌ت، ب ڤێ خه‌یالا كو ئێدی ئه‌ڤه دێ بیته ترس د دلێ ئه‌ندامێن ناڤ خێزانا وان، كو ده‌ركه‌ت ئه‌ڤ ڕه‌نگێ وه‌همێ تشته‌كێ وه‌سا ل هه‌مبه‌ر تڕسێ نه‌بویه.
ب كار ئینانا هێزێ، گورزێ پاراستنێ و گوهداریا په‌یوه‌ندیێن خه‌لكێ مه‌سعود بارزانی به‌ر ب ڤێ خه‌یالێ دابۆ كێشان، كو ئێدی ژبلی وی بخوه كو گوایه مه‌رجه‌عه، كه‌سه‌كێ دی تشته‌ك نینه. لڤێ زێده‌تر ژی خه‌لك لناڤا خێزان و عه‌شیرا وان دهاتنه فێركرن كو گه‌لێ سۆران بتایبه‌ت ل سلێمانیێ ژ لاێ ڕه‌وشتی ڤه نه جهێ باوه‌ریێ نه، هه‌ر ژبه‌ر ڤێ ژی نابیت تێكه‌لی وان ببن.
وه ڕاستی بڤێت سڤككرنا هه‌می بهایه‌كێ ڤی وه‌ڵاتی كو مه‌سعود بارزانی خوه‌دیێ پله‌یا هه‌ری مه‌زنا وێ یه جهێ ئازارێ یه، ئازاره‌ك كو بخوه ب وێ باوه‌رێ بوو ئهوبخوه چ جارا تام ناكه‌تێ، هه‌ر ژبه‌ر ڤێ ژی توشی غرورا زێده‌تر دبوو، لێ ژ نوكه وێڤه وه‌كه دیار ب دیفچۆنا ڤی سایتی و په‌یجێ دی و یوتیۆبان، بێ گومان ئازار وی بخوه و زه‌ڵامێن بنهماڵێ ژی ڤه‌دگریت، ژانهك كو ئێدی ژ ستوهێ خه‌لكی بهێنه خارێ، پێدڤی ب لیبۆرینهكا مه‌زنه، لێبۆرینهك كو ئاشتیا جڤاكی به‌رهه‌م بینیت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
عه‌باس بریفكی: مالباتا بارزانی ئازادی و مودێل بۆ ژن و کچێن خەلکێ و عەشائیری ژی بۆ وان
رەنجدەر گڕاوی: قاوەی قەزوان (قاوەی کوردی) چۆن کرا بە قاوەی تورکی
تاكۆر زه‌رده‌شت: په‌یامه‌ك ژبۆ سهربلندێت نوو ئازادكری یێت شێلادزا ناڤدار
ئۆمێد به‌ڕۆشكی: جوداهیا مە و دەسهەلاتێ
دلێر محەمەد نوری: ڤیگۆ و ئەبو چیچۆ و شیروان شیروانی
کەمال چۆمانی: بۆچی خەڵک بە لایەوە گرنگ نییە قوباد تاڵەبانی دەوام دەکات یا نا؟
دلێر محەمەد نوری: کێ گرەوی زیندانیانی بادینانی بردەوە؟
یووسف مەنتک: کۆمەڵکوژی غەفوریانی کۆیە، تاوانبار لە ترۆپکی دەسەڵات
گۆران هەلەبجەیی: ئایا کەمی یا زۆری شیعر پێگەی شاعیر دیاری دەکات ؟
زانکۆ ناصر احمد بگ: جەلال تاڵەبانی شۆڕشگێڕ بوو یاخود بەکرێگیراوی حزبی بەعس بوو ؟؟