لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

مارگریت جۆرج شێلۆ)ئەو كچە تاقانە پێشمەرگەیە ئاشورییەی كە (مەڵا مستەفا بارزانی) دەست درێژی سێكسی كردە سەری و دواتریش كوشتی.

Friday, 01.13.2023, 10:15 AM


چیڕۆكی مەرگی (مارگریت جۆرج شێلۆ) ئەو كچە تاقانەیە گەریڵایە پێشمەرگەیە ئاشورییە كە (مەڵا مستەفا بارزانی) دەست درێژی سێكسی كردە سەری و دواتریش كوشتی.
مارگریتە كێ بو؟

ناوی تەواوی (مارگریت جۆرج مالیك شێلۆ) لە 21/1/1942 لە دایك بوە، بە ڕەچەڵەك خەڵكی قەزای (ئامێدیە) دواتر مالیان چوەتە دهۆك و گوندی (بەرواری باڵە). مارگرێت، كچێكی خوێندەوار و زیرەك بوە یەكەم پیشەی سەرەتای دەبێتە (كارمەندی نەخۆشخانە) لە پاڵ كارەكەیدا مارگریتە زۆر حەزی بە خوێندنەوەی كتێب دەكات، ڕۆژانە كتێب دەخوێنیتەوە.. بەتایبەت كتێبە ئەورووپیەكان، هەروەها زۆر سەرسام دەبێت بە شۆرەشی (ڕۆشەنگەریی فرەنسا) و مێژووی ئەو وڵاتە، دواتر لە ناو دونیا خوێندنەوەیدا چاوی دەكەوێتە سەر كەسایەتیەكی فرەنسی بە ناوی ((جوان ئۆف ئارك - Joan of Arc)) زۆر بەو كەسایەتیە فرەنسییە سەرسام دەبێت!
با سەرەتا بزانین (جوان ئۆف ئارك) كێیە؟

كورتەیەك لە ژیانی ئەم كچە گەنجە پالەوانە فرەنسییە باس دەكەین بۆ بەرچاو رونی زیاتری خوێنەر كە ئەم كچە بوە رەمزی مێژووی فرەنسییەكان، ناوی ئەم كچە (Joan of Arc) لە ساڵی (1412) لە عائیلەیەكی كۆڵبەری خاوەن موڵك و ماڵ لە گوندێكی فرەنسا بە ناوی (دۆمرێمی) لە دایك بوە، بەهۆی ئەو هەموو زوڵم و زۆرداریەی ئینگلیزەكان و بەریتانیەكانەوە كە بەشێكی زۆری خاكی شانشینی فرەنسایان داگیر كردبو (جوان ئۆف ئارك) لە ساڵی (1428) لە تەمەنی (17)ساڵیدا داوا دەكات ببرێتە ڵای (چارڵزی حەوتەم) پاشای شانشینی فرەنسا، كاتێك دەیبەنە ڵای پاشا چارڵز، (جوان ئۆف ئارك) بە پاشا چارڵز دەلێت من بە بینینەکانی {مایکل و سانت مارگریت و سانت کاترین} فریشتەی سەرەکی ڕێنمایی کراوم بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەم و فەرەنسا لە هەژموونی ئینگلیز ڕزگار بكەم، دیارە ئەم ناوانە باوەری بەرزی كاتۆلیكی ئاینی مەسیحین، پاشا چارڵز باوەر بە (جوان ئۆف ئارك) دەكات و دەیكاتە جەنەڕاڵ و دەینێریت بۆ ئازادكردنی قەڵای (ئۆرلینز) كە لە ژێر داگیركەری ئینگلیزەكان دابو ئەگەر ئەم قەڵایە ئازاد نەكرابا تەواوی خاكی شانشینی فرەنسا دەكەوتە دەست ئینگلیز و بەریتانییەكان، ئەوەبوو (جوان ئۆف ئارك) سەركردایەتی ئەم شەرە گەورەیە دەكات كە بە شەری (100)ساڵەی نێوان ئینگلیز و فرەنسیەكان ناسراوە! دوای دەوردانی قەڵای (ئۆلینز) كە لە ژێر داگیركەری ئینگلیز و بەریتانییەكاندا بو دوای نـۆ ڕۆژ قـەڵـاكـە ئازاد دەكرێت، دوای ئەو سەركەوتنە مەزنە پاشا چارڵز وەك رێزێك تاجی قارەمانی و ئازایەتی لە سەری (جوان ئۆف ئارك) دەكات و وەك پاڵەوانی وەڵاتەكەی دەیناسێنیت..

دواتر (جوان ئۆف ئارك) خیانەتی لێ دەكرێت و لەلایەن (بۆرگۆندییەکانی) هاوپەیمانی ئینگلیزەوە دەسگیر دەكرێت لە کاتی گەمارۆدانی (کۆمپیین) لە ساڵی (1430) بۆركۆندییەكان (جوان ئۆف ئارك) دەفرۆشنە ئینگلیزەکان، لە ساڵی (1431)دا، لەلایەن دادگای کڵێسای لایەنگری ئینگلیزی لە شاری (ڕۆین) لە ویلایەتی (نۆرماندی) لە كڵێسا دادگایی دەكرێت بە تۆمەتی شەركردن دژی ئینگلیز و دەرچون لە بەرگی ئاین و كاری جادوگەری و گۆرینی شكل و شێوە و برینی پرچ و قژی، لەبەر كردنی جلی پیاوان و فەرامۆش كردنی بیر و باوەری ئاینی و كڵێساكان و (كوفر) كردن و جێ بە جێ كردنی پلانە شەیتانییەكان و چەواشەكاری و زۆر تۆمەتی تری خرایە پاڵی كە 17 تۆمەت بو! بۆیە {پیاوانی ئاینی كڵێساكان} بە توندترین شێوە سزایان بەسەر (جوان ئۆف ئارك)دا سەپاند كە بە زیندوی لە (خاچ بدرێت و بسوتێندرێت)

بەم شێوەیە تراژیدیایە كۆتایی بە ژیانی ئەم پالەوانە فرەنسییە هات. كە تا ئێستا دەیان كتێبی لە بارەیەوە نوسراوە دەیان فلیم لەسەر ژیانی ئەم كچە فرەنسییە بەرهەم هێندراوە سەدان پەیكەری لە فرەنسا و بەریتانیا و ئەمریكا و زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ (جوان ئۆف ئارك) دروست كراوە، ئەم كچە بوە رەمزێكی نەمری شۆرەشەكانی فرەنسا، هەروەها بوە رەمزی (ژن) و ئازادی، بوە مێژووی تەواوی فرەنسییەكان كە لە (9-نـــۆ كەسە) هەرە گاریگەرییەكانی فرەنسایە، یەكەم كەسیشە كە جێگای شانازی هەموو فرەنسییەكان بێت، یەكەم كەسی فرەنسیە كە تا ئێستا (3000)هەزار بەڵگەنامەی مێژووی لەسەری نوسراوە، جگە لە پەرتوك و شانامەكان. (ماگریتە جۆرج شێلۆ) كچە پێشمەرگە كوردە ئاشورییەكەش بەو بیر و باوەرەی (جوان ئۆف ئارك)ی فرەنسی، چەكی كوردایەتی كردە شانی، بێ ئاگا لەوەی كە نە كوردستان خاكی فرەنسایە، نە مەڵا مستەفاش، چارڵزی حەوتەمە!.
با بگەرێینەوە سەر ئەسڵی بابەتەكەمان كە گێڕانەوەی چیڕۆكی ژیانی پێشمەرگایەتی كچێكی كوردی ئاشووری كریستیانییە بە ناوی (مارگریت جۆرج شێلۆ)، دوای ئەوەی (مارگریت) سەرسام دەبێت بە بیر و باوەری (جوان ئۆف ئارك) دەبێتە كەسێكی یاخی، كە ئەو كاتیش كاتێكی گونجاو دەبێت بۆ بیر و باوەرەكانی مارگریتە، چونكە ئەوسا (ڕژێمی عێراق) شەرێكی قورس و گرانی بەرێوە دەبرد لە ناو خاكی كوردستان و زۆربەی ناوچەكانی كوردستان بەتایبەت بادینان و ناوچەكانی دەڤەری (دهۆك و ئامێدی و زاویتە و بەرواری باڵا)و گوندەكانی كریستیانەكان بە سەختی بۆردومان دەكران ئەوەبو (مارگریت) هەستی شۆرەشگێری ڵا گەڵالە دەبێت و لە ساڵی (1961) پەیوەندی بە رێكخستنەكانی شۆرەشی كوردیەوە دەكات كە (مەڵا مستەفا بارزانی) ڕێبەرایەتی دەكرد، ساڵانێك بە نهێنی كاركردن، دواتر لە ساڵی (1963) لە تەمەنی 20ساڵیدا چەك لە شان دەكات و بە رسمی دەچێتە ناو شۆرەشی كوردیەوە، دەبێتە یەكەم گەریڵای (ژن) لەگەل دەیان هەزار پێشمەرگەی (پیاو) شەر دژی داگیركەری ڕژێمی عێراق دەست پێ دەكات و ماگریتە هەم وەك پێشمەرگە شەر دەكات هەم وەك پزیشكیش یارمەتی پێشمەرگەكان دەدات و تیماری برینی پێشمەرگە بریندارەكان دەكات! چونكە مارگریتە پێش ئەوەی ببێتە پێشمەرگە (كارمەندی نەخۆشخانە) بو. مارگریتە كاتێك دەچێتە ناو "شۆرەش" هەر زوو باسی بیر و باوەرانەی خۆی دەكات كە بونەتە فاكتەر و پاڵنەر تا وای لێبكات ببێت بە گەریڵا و پێشمەرگە، ئەو باسانە بۆ (مەڵا مستەفا) و پێشمەرگەكانی تر دەگێریتەوە باسی مێژوو و شۆرەشی فرەنسا و ڕۆڵی (جوان ئۆف ئارك) بۆ پێشمەرگەكان دەكات!
پێشمەرگەكان زۆر بە زیرەكی و هۆشیاری مارگریتە سەرسام دەبن و عاشقی دەبن بە مەڵا مستەفاشەوە!.
ئەوەبو مارگریتە بەشداری ئۆپراسۆنێك دەكات لە (زاویتە) دژی جەیشی حكومەتی ڕژێمی عێراق، لەو شەرە مارگریتە ڕۆڵێكی گەورە و بەرچاو دەگێریت و دەیان پێشمەرگە شاهێدی ئازایەتی و قارەمانیەتەكەی دەدەن و دوای ئەو شەرە كە مارگریتە ڕۆڵێكی بەرچاوی تێدا گێرا بە فەرمانی مەڵا مستەفا و سەركردایەتی شۆرەش (مارگریتە) دەكرێتە فەرماندەیەكی دیاری ناو هێزەكانی پێشمەرگە. لە زۆر ئۆپراسۆن و شەردا دژی ڕژێمی ئەوسای عێراق پێشمەرگەكان وێنەی بچوك بچوكی مارگریتە بە بەڕۆكی خۆیانەوە دەكەن و وەك نیشانی ئازایەتی هەروەها ناویش لە مارگریتە دەنێن (جوان ئۆف ئارك) ئەو كچە جەنەڕاڵە فرەنسیە كە رووبەروی داگیركەری بەریتانییەكان بویەوەو بوە رەمزێكی نەمری بۆ فرەنسییەكان. پێشمەرگەكان بروایان وابوو مارگریتەش وەك ئەم كچە فرەنسییە كوردستان رزگار دەكات لە دەست ڕژێمی حكومەتی عێراق، چونكە مارگریتە زۆر باسی فەلسەفەی شۆرەشی فرەنسا و ڕۆڵی (جوان ئۆف ئارك)ی بۆ پێشمەرگەكان و مەڵا مستەفا كردبو كە چۆن *جوان ئۆف ئارك* خاكی فرەنسای ئازاد كرد لە ژێر داگیركەری ئینگلیز و بەریتانییەكاندا،، ئەوانیش بە هەمان شێوە دەتوانن خاكی ئاشووری و خاكی كوردستان لە ژێر داگیركەری ڕژێمی حكومەتی ئەوسای عێراقی ئازاد بكەن! مارگریتە بەو دڵە ساف و بەو بیر و باوەرە پاكەوە چوە ناو شۆرەشی كوردیەوە شەری بۆ یەكسانی و ئازادی و دادپەروەری دەكرد..
ماوەی پێشمەرگایەتی مارگریتە تەنها (6)ساڵی خایاند.. دوای شەرەكەی پێشمەرگە لە دژی ڕژێمی عێراق لە {زاویتە} لەو ڕۆژە بەدواوە ڕۆژە ڕەشەكان بۆ سەر (مارگریتە) دەستی پێكرد.. ئەوەبو چەند پێشمەرگەیەك عاشقی مارگریتە دەبن و دواتر داوای زەواج و هاوسەرگیری لێدەكەن، ئەویش بە داوای هیچ كەسیان رازی نابێت، دواتر مارگریتە روبەروی دەست درێژی سێكسی دەبێتەوە لەڵایان چەند پێشمەرگەیەكەوە كە بەشێكیان پاسەوانی شەخسی مەڵا مستەفا بون، دواتر (مەڵا مستەفا بارزانی) مارگریتە دەهێنیتە ڵای خۆی و لە نزیكی خۆی دەیهێلیتەوە و پەیوەندی (سێكسی) ناشەرعی لەگەل (مارگریت جۆرج شێلۆ) دروست دەكات و مەڵا مستەفا بە زۆر چەندین جار (سێكس) لەگەل ماگریتە دەكات!! دواتر (حمائیل) خانی زێباری خوشكی (هۆشیار زێباری) و (دایكی مسعود بارزانی) و داپیری (مەسرور بارزانی) و خێزانی (مەڵا مستەفا بارزانی) بەو پەیوەندیە سێكسیە ناشەرعیەی نێوان (مارگریت و مەڵا مستەفا)ی هاوژینی دەزانێت، حمائیل خانی زێباری لە پێش چاوی دەیان پێشمەرگە و پاسەوانەكانی مەڵا مستەفای هاوژینی محاسەبە و ریسواو شەرمەزار دەكات و زۆر جنێو قسەی ناشرینی پێ دەدات و پێی دەلێت: دەبێت هەر ئێستا یان مارگریتە لەبەر چاوی من بكوژیت یان دەبێت تەڵاقم بدەیت! مەڵا مستەفا زۆر شپرزە دەبێت لەبەر ماڵی خەزورانی چونكە مەڵا مستەفا زۆر دەترسا لە ماڵی خەزورانی، بۆیە هیچ وەڵامێك و كاردانەوەیەكی نەنواند لە بەردەم حمائیل خانی خێزانی، ئەوەبو حمائیل خان هەر لە بەر چاوی مەڵا مستەفا ئەمر بە پاسەوانەكانی مەڵا مستەفا دەكات و پێیان دەلێت (مارگریتە) قۆلبەست بكەن و دواتر چاوی دەبەستن و (قۆرتێكی وەك قەبری) بۆ لێدەدەن، بەداخەوە لە 26/12/1969 زیندە بەچاڵی دەكەن و دواتر گولە بارانی دەكەن و بە درندەترین شێوە دەیكوژن.

دوای روداوەكە كەس و كارەكەی شەهید (مارگریت) سەركردایەتی شۆرەشیان تاوانبار كرد بە دەست درێژی سێكسی و كوشتنی مارگریتەی كچیان، بەڵام (مەڵا مستەفا) لە وەڵامدا دەلێت: (مارگریت جۆرج شێلۆ) بە دەستی پێشمەرگەیەكی پاسەوانەكەی من كوژراوە كە عاشقی مارگریتە بوە داوای هاوسەرگیری لێكردوە بەڵام مارگریت رازی نەبوە، بۆیە پاسەوانەكەی من لە پەنجەرەی ژوورەكەی مارگریتە تەقەی لێكردوە لەبەر خەو كوشتویەتی!!! ئەمە ئەو درۆ و سیناریۆیانە بو كە مەڵا مستەفا بۆ كەس و كارەكەی مارگریتەی باس كردبو تا بەم درۆیانە ئەم داوێن پیسیەی خۆی پەردە پۆش بكات! بەڵام راستی و دروستی روداوەكە ئەوەبو كە باسم كرد مەڵا مستەفا دەست درێژی سێكسی دەكاتە سەر مارگریتە دواتر حمائیڵ خانی خێزانی بەوە دەزانێت و پاسەوانەكانی مەڵا مستەفا مارگریتە زیندەبەچاڵ دەكەن و دواتر گولەبارانی دەكەن.

ئەوە سەرچاوە راستیەكەیە كە ئەمن لە كەسانێكی نزیك لە بنەماڵەی مارگریتە دەستم كەوتوە!
عائیلەكەی مارگریتە ساڵی 2018 بە رسمی ڕایانگەیاند كە گۆرەكەیان نۆژەن كردۆتەوە لە دەڤەری دۆڵی بەرواری باڵە لە قەزای ئامێدی، دهۆك، هیواخوازم سەردانی گۆرەكەی ئەو ژنە بەشەرەفە بكەن كە بوە قوربانی حەز و ئارەزوە سێكسییەكانی مەڵا مستەفا بارزانی.
ئا ئە لێرەوە كۆتایی بە خەونەكەی (مارگریت جۆرج شێلۆ) هات. كە ئەم كچە بە شەرەفە دەیویست ببێت بە (جوان ئۆف ئارك)ی فرەنسی بۆ میلەتی كورد، ڕۆڵی هەبێت لە ئازاد كردنی گوندەكانی ئاشووری و كریستیانەكان و خاكی كوردستان لە ژێر زەبر و زۆرداری و داگیركاری ڕژێمی ئەوسای عێراق، بەڵام داخەكەم مارگریتەی شەهید بە تراژیداترین شێوە كۆتایی بە ژیانی هێندرا.
هەر ئەوەیە ماهیەتی پارتی و بنەمالەی بارزانی، بەد بەختی {ژنی كورد}یش لەوێووە دەستی پێكرد و ژن كوشتن سەری هەڵدا نەك ئیمڕۆ كە (ژن) دەكوژرێت لە كۆمەڵگای كوردی، كەڵتوری (ژن) گوشتن، كەڵتورێكی كۆنی دانەبراوە لە كەڵتوری مەڵای و بنەمالەی بارزانییەكاندا، بە تایبەت بنەماڵەی (مەڵا مستەفا بارزانی) كە تا ئێستاشی لەگەلدابێت ژن و كچەكانیان لە ماڵەكانیان گۆشەگیر كردوە ناتوانن وەك هەر تاكێكی ئەم كۆمەڵگایە ئازادبن یان بۆ قاوە خواردنەوەیەك بە ئازادانە سەردانی كۆفی شاپێكی ناو بازاری هەولێرێ بكەن! كەڵتوری خیانەت و ژن كوشتن و كورد كوشتن بنەماڵەی بارزانی دایانهێنا و دواتر هێنایانە ناو هزر و بیر و كەڵتور و مێژووی هەموو میلەتی كوردەوە.
ئەو تاوانەی پارتی و مەڵا مستەفا بارزانی، بەرامبەر بە (مارگریتە) ئەو كچە كەمینە ئاینیە كریستیانە ئاشوورییە ئەنجام درا، برواتان هەبێت لە تاریخی بەشەریەت كەم وێنە بوە! جا ئێستاش پارتی و بنەمالەی بارزانی خۆیان كردۆتە ریش سپی و دەم راستی ئاشووری و كریستیان و كەمە ئاینەكانی كوردستان! ئێستاش پارتی و بنەمالەی بارزانی كەمینەكانی كوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و حزب و بنەماڵەكانیان بەكاریان دێنن، ئەوانەی لەگەل پارتی و بنەماڵەی بارزانی هاوپەیمانن لە پەرلەمانی كوردستان، بە ناوی كەمینەكان برواتان هەبێت ئەوانە كەسانی ئاڵی و دەسكردی ساختەی بنەمالەی بارزانین، ئەوان بە هیچ شێوەیەك نوێنەرایەتی كەمینەكان ناكەن، چونكە كریستیانەكان زۆر رقیان لە پارتی و بنەمالەی بارزانی دەبێتەوە هەر بەتایبەت دوای شەهید بونی (مارگریت) و دوای روداوەكانی ساڵی 2014 كە پارتی و بنەمالەی بارزانی هاوشێوەی {ئێزدییەكان} دەیان گوندی كریستیانەكانیشیان لە دەشتایەتیەكانی نەینەواو فرۆشتە داعش، هەروەها لە دۆڵی بەرواری باڵا و دەڤەری ئامێدی و دهۆك، بەشێكی زۆری زەوی و زاری گوندەكانی كریستیانەكان لەڵایان بەرپرسەكانی پارتی و بنەمالەی بارزانی داگیر كراون، جگە لەوەی لە هەولێر و عنكاوەش دەیان پارچە زەوی (كریستیانەكان) پارتی و بنەمالەی بارزانی داگیریان كردوە بە تایبەت شوێنی ماڵەكەی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێرێ بەشێكی زۆری زەویەكانی هی كریستیانەكانە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟