وتار
سەنتەری میترۆ بە ھابەشی لەگەڵ CPJ و RSF و هیومان رایتس وۆچ: سزادانی زینداناینی بادینان بەردەوامە
Friday, 01.20.2023, 08:15 PM
.
پێنج رۆژنامه‌نوس لە ئێراق زیندانی‌کراون، ئەوانیش زیندانیكراوانی بادینانن و هێشتا بەشێکیان له‌زینداندان و سزادەدرێن.
ساڵی 2022، رێژەی پێشڵکاری بەرامبەر رۆژنامەنوس و چاڵاکان زۆرتر بوون و
ره‌فتاری دژ به پرنسیپه‌كانی دیموكراسییه‌ت و مافی مرۆڤ ، وایكردوه كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری ، ره‌خنه له ئه‌دای ده‌سه‌لاَتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بگرن و، پێشێلكارییه‌كانی له مه‌ڕ مافی ئازادی راده‌ربڕین، بوه‌ستێنن .
هێزه‌كانی ئاسایش، دژه تیرۆر، پێشمه‌رگه، پاسه‌وانی كۆمپانیاكان، هێزی نه‌ناسراو، ته‌نانه‌ت هاولاَتی ئاسایی هێرشییان كردۆته سه‌ر تیمی راگه‌یاندنه‌كان و ڕێگری یان كۆسپ و ئاسته‌نگییان بۆ دروستكردون، ئه‌ڵبه‌ته هه‌ر بۆیه له‌م راپۆته‌ماندا پێشێڵكارییه‌كانیان تۆمارده‌كه‌ین .
راپۆته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چی ده‌ڵێن
به پێی راپۆرتی رێكخراوی "په‌یامنێرانی بێ‌سنوور" كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی له فه‌ره‌نسایه ، سه‌باره‌ت به خراپی ژینگه‌ی كاری رۆژنامه‌گه‌ری، بۆ ساڵی 2022 ، لەم ساڵدا تا ئێستا هیچ رۆژنامه‌نوسێك له‌عێراق نه‌كوژراوه، به‌لاَم له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ زیندانیكردنی پێنج رۆژنامه‌نوسی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه، كه زیندانیكراوانی بادینانن و هێشتا له‌زینداندان و ئازاد نه‌كراو.
كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوووسان CPJ له راپۆرتی ساڵی 2022 ی خۆیدا ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی زیندانیكراو، له‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ندیداره به زیندانیكردن له عێراق رێكخراوه‌كه ده‌لێت" له عێراقیش هه‌ر سێ ڕۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی ئه‌مساڵ له كوردستانی عێراق زیندانی كراون کە زیندانی بادینانن"
هیومان رایتس وۆچ چی وت؟
له‌سه‌ره‌تای كانونی یه‌كه‌می 2022، ڕاپۆرتی سالاَنه‌ی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ، ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی عیراق و هه‌رێم ، باسی له‌وه‌كردوه كه "حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی دادگاییكردنی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی بادینان په‌یامێكی ناراسته‌وخۆو بێده‌نگ ئاراسته‌ی هه‌موو رۆژنامه‌نووس و چالاكوانێك ده‌كات : هه‌ركه‌س ره‌خنه بگرێت ئه‌وه چاره‌نووسی ده‌بێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ، دادگای كه‌تنی پارێزگای هه‌ولێر سزای شه‌ش ساڵ زیندانی كردنی به‌سه‌ر سێ رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی بادیناندا سه‌پاندووه ، جگه له‌وه‌ی دادگاییكردنه‌كانیان به‌ده‌ر نه‌بووه له نادادپه‌روه‌ری و ده‌ستوه‌ردانی سیاسی له‌لایه‌ن به‌رپرسه بالاَكانه‌وه.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "جێگه‌ی نیگه‌رانییه ده‌سه‌لاَتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر را ده‌ربڕین خه‌ڵكی ده‌داته دادگا، له‌كاتێكدا ده‌بوو حكومه‌ت پارێزه‌ریان بێت"
سزای رۆژنامه‌وس و چالاكوانی بادینان بەردەوامە..
سه‌نته‌ری میترۆ له سه‌ره‌تای ده‌ركردنی بڕیاری دادگای هه‌ولێر به سزای چالاكوان و رۆژنامه‌نووسه‌كانی بادینان هه‌ڵوێستی روون بوو ، كه به پێچه‌وانه‌ی ویست و داخوازی زۆرێك له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چاودێرانی پرۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستان بوو.
رۆژی سێشه‌ممه 2021/02/16 دادگای هه‌ولێر پێنج راگیراوی پارێزگای دهۆكی به تۆمه‌تی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانیی كوردستان" به شه‌ش ساڵ زیندانی سزا دا. ئه‌و راگیراوانه‌ش بریتیبوون له: شێروان شێروانی، مه‌لا شڤان سه‌عید به‌رۆشكی، ئه‌یاس كه‌ره‌م په‌رچی، هاریوان عیسا و گوهدار محه‌ممه‌دئه‌مین. و ھێشتا لە زیندانن.
(ئومێد به‌رۆشكی)، یه‌كێك بوو له حوكمدراوان ، دوای مانه‌وه‌ی ساڵێك و حه‌وت مانگ له زیندان، ئازادكرا.(به‌ده‌ل به‌رواری) یش دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی له 20ی تشرینی یه‌كه‌م، ئازادكرا.
له ناوه‌راستی كانونی یه‌كه‌میش، هه‌ریه‌ك له (یوسف شه‌ریف ئیبراهیم، له‌دایكبووی 2001، مه‌حموود ناجی سدیق، له‌دایكبووی 1996، كۆڤان تارق جبرائیل، له‌دایكبووی 1996، ئه‌مجه‌د یوسف مسته‌فا، له‌دایكبووی 1989، نێچیرڤان به‌دیع حاجی، له‌دایكبووی 1993 ) ئازادكران.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
قادر نادر: بەهۆی نەنوسینی ووشەی نەمر بۆ مەلامستەفا ٢٨ ساڵە شوێن بزرە
دلێر محەمەد نوری: وریابن ئەمشەو سەرۆکێك خەون ئەبینێ
هێڕزڵ سورچی: مارگریت جۆرج شێلۆ)ئەو كچە تاقانە پێشمەرگەیە ئاشورییەی كە (مەڵا مستەفا بارزانی) دەست درێژی سێكسی كردە سەری و دواتریش كوشتی.
دلێر محەمەد نوری: بایس لە نێوان شاعیران و ئایینزاکاندا
بێریڤان بەرگارەیی: دوای 30 ساڵ گەورەترین دەستکەوتیان هەناردەیکوردە بۆ دەرەوەی وڵات.
دلشاد گۆهه‌رزی: دیسان فوبیا ژ ئەیاز كەرەم!!
بێریڤان بەرگارەیی: پیرۆزبایی ته‌نیا شایه‌نی ئێوه‌یه
مەکی ئامێدی: مەزنترین ئوپەرەسیونا نێجیرا بەرازا لچیایێ پیران دەڤەرا بارزان هاتە ئەنجامدان
دلێر محەمەد نوری: دەروونناسانی کورد لە نێوان خزمەت و چەواشەکاریدا
سەلاح خدر: چۆن تیرۆریستەکەی پاریس گەیشتووەتە شوێنی مەبەست و یازدە پرسیار.