لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئەمریکاو بەریتانیاو تورکیا پشتگیری لەتاڵانی نەوتی ھەرێم دەکەن

Friday, 01.27.2023, 07:40 PM



ئایه‌ دادگاکەی فەرەنساش ھی بەعسە؟؟
مەسعود بارزانی سەرۆک عەشیرەتی بارزان ڕایگەیاند"بڕیارەکەی دادگای عیراق ، ھەمان دادگای بەعسە ، تائێرە ئاساییە، بەڵام ئایا بڕیارەکەی دادگاکەی فەرەنساش ھەر ھی بەعسە؟؟.
بەھەر حاڵ تورکیاو ئەمریکاو بەریتانیاش گوێ بەبڕیاری دادگای عیراق و فەرەنسا نادەن و پشتگیری لەتاڵان کردنی نەوتی ھەرێم دەکەن ، چونکە ئەم وڵاتانە لەگەڵ ھەموو سەرۆکێکی خۆفرۆش و ژێردەستەی خۆیانن، بەنمونە لەسەردەمی شا لەئێران بەپێی ڕێککەوتنامەیەک لەنێوان ئێران و کۆمپانیا ئینگلیزەکان تەنیا لە سه دا 16 ی داھاتی نەوت بۆ ئێرانیەکان دەگەڕایەوەو کەسیش نەیدەزانی ئەم سەدا شانزە بۆ کێ دەچێت، بەڵام کاتێک دکتۆر محمد موسەدەقی تەمەن 69 ساڵە لەساڵی 1951 ھاتە سەر حکوم و دەستی ک ۆمپانیا دەرەکیەکانی بڕی و وەپیاوێکی ناسۆنالیست و خۆشەویست بوو لەناو گەلانی ئێران، بۆیە ھەر زوو ئەمریکاو بەریتانیا کەوتنە دژایەتی و ئینقڵابیان بەسەردا کرد، ئەوان پشتگیری لەجاش و تاڵانچیەکان دەکەن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟