لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

خەڵاتکردنی به‌شدار حـه‌سه‌ن پارێزه‌ری زیندانییانـی بادیـنان نیشانەی شکستی دەسەڵاتە

Tuesday, 02.07.2023, 05:55 PM


کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ماف و ئازادییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق پەیامێکی لەبارەی خەڵاتکردنی به‌شدار حـه‌سه‌ن پارێزه‌ری زیندانییانـی بادیـنان پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە ؛
خەڵاتکردنی پارێزه‌ری زیندانییانی بادینان نیشانەی شکستی دەسەڵاتە لە پرۆسەی دیمۆکراسی و ئازادی
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشار و هێنان و بردنه‌ی دادگای هه‌ولێر، سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌ ناڕه‌وا و‌ نایاسایی و نادادوه‌رییه‌کانی، سه‌ره‌ڕای بێبه‌‌ڵگه‌یی و ناپیشه‌یی دادوه‌ر و دادگاکان، دواجار له‌ سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا مه‌دالیای د‌‌ه‌ستخۆشی، شکۆ و شانازی درایه‌ سه‌رۆکی گروپی پارێزه‌رانی داکۆکیکه‌رانی زیندانییانی بادینان کاک ().
ئەم خەڵاتە جیھانییە، نیشانەی شکستی کابینە پۆلیسیەکەی نۆیەمە لەپرۆسەی ئازادی و دیموکراسی کە خۆدی سەرۆکی حکومەت پیلانداڕێژەری گرتن و ڕفاندنی چاڵاک و رۆژنامەنوسانی بادینان بوو.
ئەمە پەیامێکە بۆ ئازادیخوازان و بەرەی ناڕازی، کە ئەمریکا و جیھان پشتگیریتان دەکات، چۆن پێش مانگێکیش خەڵاتی جیھانی رۆژنامەنوسی ئازاد بە خاتون نیاز عەبدوڵا بەخشرا، واتە دەسەڵاتە ئۆلیگارشیەکەی ھەرێم مەترسییە بۆ سەر پرۆسەی دیموکراسی، ئەمەش نمونەی ئەو ڕژێمانەمان لەبیر دێنێت کە پێش کەوتنیان کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن و یاخییەکانیان خەڵات دەکرێن.
ئێمه‌ وه‌ک کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ ماف و ئازادییه‌‌کانی باشوری کوردستان، وه‌ک گروپێک، که‌ به‌شدارییه‌کی که‌م یان زۆرمان له‌‌ له قاودانی بڕیاره‌کانی دادگاکه‌، ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ نادادپه‌وه‌ره‌ییه‌کانی دانیشتنه‌کانی داگاکاندا هه‌بوه، به‌ پێویستی ده‌زانین له لێره‌وه پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان به‌ به‌‌شدار حه‌‌سه‌ن و ته‌واوی ئه‌ندامانی گروپی پارێزه‌رانی داکۆکیکه‌رانی ‌زیندانییانی بادینان بکه‌ین. هه‌ر خودی ئه‌م مه‌دالی پێدان و بانگهێشته‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ناوبراو، گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌یه‌، که ئه‌و بڕیار و پرۆسه‌یه‌ی داگاکانی هه‌ولێر، نادادپه‌روه‌ریانه‌ و ناپیشه‌ییانه‌ بوون و هیچ هێزێکی یاسایی و دادوه‌رییان تێدا نییه‌‌، هه‌روه‌ها هیچ به‌هایه‌کی ڕه‌وایی و دادگه‌رییان تێدا ڕ‌ه‌چاو نه‌کراوه‌.
دووباره‌ پیرۆزبایی خۆمان به‌ کاکه‌ به‌‌شدار ده‌گه‌‌یه‌نین و هیوادارین له جاران زیاتر سور بێت له‌سه‌ر ئه‌و رێگا و کاره‌ی خۆی بۆ داکۆکیکردن له‌ خه‌ڵکانی ئازادیخواز و بێ پشت و په‌نا  و قوربانییانی ده‌ستی یاسا و بڕیاره‌ ناڕه‌واکانی دادگاکانی ده‌ستی حزب له‌ باشوری کوردستاندا...
ئازادی بۆ زیندانییانی بادینان و سه‌رجه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌کانی باشوری کوردستان
کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ماف و ئازادییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟