وتار
كوردستان چۆن په‌ند له‌م بومه‌له‌رزانه وه‌رده‌گرێت؟
Thursday, 02.16.2023, 08:49 PM
له ساڵی 1960 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گۆرٍی 9,5 پله به پێوه‌ری ریخته‌ر له باشووری چیلی دا و كاره‌ساتی قه‌وماند، ئیتر له‌و رۆژه‌وه كه‌سێك له‌وێ ئه‌و كاره‌ساته‌ی نه‌خسته ده‌ست قه‌ده‌ر و به‌خت و خوداوه‌ند و ویست و كرده‌وه‌كانی، یان بیخه‌نه سه‌ر ره‌فتاری خه‌ڵكه‌كه و وباوهرٍهكهی و شتی خورٍافی و دوور له راستیه‌كان، ئه‌وان زانستیانه و واقعیانه رووداوه‌كه‌یان خوێنده‌وه و هه‌نگاوی نزیك و دوورمه‌وداشیان دانا. سه‌ره‌رای نه‌داری و كه‌می سه‌رچاوه‌ی دارایی و هه‌ژاری، چیلی له‌و رۆژه‌وه قۆناغێكی دیكه‌ی جیاوازی له قۆناغه‌كانی پێشتری له‌هه‌موو بواره‌كاندا گرته‌به‌ر . له پێش هه‌موو شتێكه‌وه، په‌روه‌رده و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پلاندانان و توێژینه‌وه‌ی زانستی و رۆشنبیری گشتی خه‌ڵكه‌كه و زانیاری تایبه‌ت به بومه‌له‌رزه و رێگه‌كانی خۆپاراستن له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌ته‌كانی چیلی بوون. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ژێرخانی ئابووریه‌وه بێت له‌سه‌ر رێژه‌ی هاتنه‌ئارای ئه‌گه‌ره‌كان كاری خۆیان به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن و تا ئێستا زۆر شتیان گۆرٍیوه و كه‌لی چیلیش ئه‌و شێمانهیهی له بینا و ته‌لاره‌كان و ته‌نانه‌ت له په‌روه‌رده و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵاندا له‌به‌رچاو گرتووه.
بۆیه پێش روودانی ئه‌م كاره‌ساتانه ده‌بێت ده‌سه‌لات و خه‌ڵكی خه‌مخۆری كوردستانیش زۆر شت له‌به‌رچاو بگرن، ته‌نها بۆ ئێمه نا به‌ڵكو بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووش ئه‌وه بزانن كه ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ین و ده‌بێت هه‌موو شتێك له‌وباره‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت و رۆژكێ ئه‌مه‌ش نه‌یه‌ته سه‌ر هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانی وه‌كو ئه‌نفال و كیمیاباران و قرَكردنی كورد، ئه‌گه‌ر تا ئێستا ئه‌م رووداوه به مێشكماندا گوزه‌ری نه‌كردووه با له‌مه‌ودوا له‌به‌رچاوی بگرین و ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ ئه‌گه‌ره دوورمهوداكانیش كاری له‌سه‌ربكه‌ین. چۆن؟
*له رووی په‌روه‌رده‌وه، ده‌بێت له منداڵیه‌وه ته‌نانه‌ت له باخچه‌ی منداڵانه‌وه زانیاری بدرێته منداڵان و چۆنێتی خۆپاراستن بخرێته پرۆگرامه‌كانه‌وه و خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و خۆپارێزیانه رابێن كه زیانه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
* له باری بیناو ته‌لارسازیه‌وه ئه‌و مه‌رجه زانستیانه له‌به‌رچاو بگیرێت و هیچ مۆڵه‌تێك به وه‌به‌رهێنه‌ران نه‌درێت ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان له ته‌لارسازی و بیناكانیاندا له‌به‌رچاو نه‌گرن و سزای قورس بۆ سه‌رپێچیكار دابنرێت و به‌م ته‌لارانه‌دا بچنه‌وه كه به‌گه‌نده‌ڵی و به بێ موڵه‌تی زانستی راسته‌قینه بونیتانراون و ئَستا خه‌ڵكی تێدا ده‌ژێت و له‌و باره‌وه هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی تێدا نیه.
*بۆ سودبینین له وڵاتانی دیكه له‌م باره‌وه شاندی زانستی سه‌ردانی جاپۆن و جیلی و وڵاتانی خاوه‌ن زانیاری دیكه بكه‌ن و راسپارده‌ی زانستی له‌وێوه وه‌رگرن و لێره سودی لێببنین.
*هه‌وڵبدرێت توێژینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆكانمان له‌م باره‌وه زۆرتر بكرێت و باری تایبه‌تی كوردستان بخوێنرێته‌وه و ئه‌گه‌ره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كان دیاری بكرێن.
* له‌م باره‌وه گرنگی زیاتر به زانستی جیۆلۆجی و ئه‌ندزیاری بدرێت و روونكردنه‌وه‌ی زانستیانه ده‌رباره‌ی بومه‌له‌رزه و هۆكاره‌كانی بدرێت و خه‌ڵك ئاگادار بكرێته‌وه له‌و خورٍافاتانهی كه خه‌ڵكانی نابه‌رپرس بۆ مه‌به‌ستی ئایینی و ئایدیۆلۆجی و سیاسی و حزبی په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
بۆیه خه‌ڵكی عاقڵ په‌ند له‌ویتر وه‌رده‌گرێت پێش ئه‌وه ی هیچ رووداوێك به‌سه‌ر خۆیدا بێت. كوردستانیش نه‌هامه‌تی كه‌می نه‌بینیوه، بۆیه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان و خستنه‌به‌رده‌ستی چاره‌ی پێشوه‌خته رێگه‌ی راستت پیشان ده‌دات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تیرۆری دەستی پارتی: چیروکی دەست دریژی کردنە سەر زیندانیە سیاسیەکان لەمەسیف
دلێر محەمەد نوری: کاتێک ئایین لە سیاسەت مارە ئەکرێت!
دلێر محەمەد نوری: لە میرنشینەوە بۆ زۆن نشین
هێمن مامه‌ند: ئەمریکاو بەریتانیاو تورکیا پشتگیری لەتاڵانی نەوتی ھەرێم دەکەن
هێڕزڵ سورچی: بۆ چی دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیڵی، خەلاتی بەخشیە مەلا مستەفا بارزانی!
تاكۆر زه‌رده‌شت: نامه‌یه‌ك بۆ ماڵباتا شه‌هیدێن كۆمكوژیا ڕێكانیان
ئەیهان سەعید: سەنتەری میترۆ بە ھابەشی لەگەڵ CPJ و RSF و هیومان رایتس وۆچ: سزادانی زینداناینی بادینان بەردەوامە
قادر نادر: بەهۆی نەنوسینی ووشەی نەمر بۆ مەلامستەفا ٢٨ ساڵە شوێن بزرە
دلێر محەمەد نوری: وریابن ئەمشەو سەرۆکێك خەون ئەبینێ
هێڕزڵ سورچی: مارگریت جۆرج شێلۆ)ئەو كچە تاقانە پێشمەرگەیە ئاشورییەی كە (مەڵا مستەفا بارزانی) دەست درێژی سێكسی كردە سەری و دواتریش كوشتی.