هەواڵ
رۆژنامەنووسی سزادراوی بادینان (شێروان شێروانی) کەیسێکی تری بۆ دروست کرا و (گوهدار زێباری)ی هاوڕێی لەسەر کراوەتە شاهید ..
Friday, 04.14.2023, 12:11 PM
بەشدار حەسەن پارێزەری داکۆکیکار لە دۆسییەی دەسگیرکراوانی بادینان بە تەڤدا پرێسی راگەیاند
دوای ئەوەی لە ١ی ٩ی ساڵی ڕابردوو وەک تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان داوامانکرد بۆ پاراستنی مافەكانی زیندانیانی بادینان و ڕایی کردنی کاری یاساییان وەکو (الافراج الشرطي) بەبێ دەستێوەردانى حزبی ڕەوانەی چاكسازی سلێمانی بكرێن، بەڵام داواکارییەکانمان رەتکرایەوە و رەزامەندی لەسەر نەدرا. لە ئێستادا تۆمەتێکی نوێیان بۆ سزادراو (شێروان شێروانی) دروست کردووە گوایە لە بری سزادراو (گوهدار زێباری) پەنجەمۆری لەسەر داواکارییەک کردووە بۆ گواستنەوەیان لە چاکسازی هەولێرەوە بۆ چاکسازی سلێمانی، لێرەوە چەند خاڵێک دەخەینە روو کە بریتین لە:
١- پێشوەختە زیندانیانی بادینان لەناوخۆیان ڕێککەوتبوون لە هەر بڕیارێکی پەیوەست بە کەیسەکەیان یەکدەنگ بن و لەئەگەری سزادانی هەریەکێکیان و لێک جیاکردنەوەیان و دەنگ بەیەک نەگەشتنیان لەهەر پرسێک بڕیاریان یەکە و دەکرێ لەبری یەک بڕیار بدەن و خۆیان ئەو مافەیان داوەتە یەکتر.
۲- لە ڕووە یاساییەکەوە، پێناسەی تەزویر لە ماددە ۲۸٦ی یاسای سزاکان بەم شێوەیە هاتووە: التزوير هو تغيير الحقيقة بقصد الغش في سند أو وثيقة أو أي محرر اخر باحدى الطرق المادية والمعنوية التي يبينها القانون، تغييراً من شأنه احداث ضرر بالمصلحة العامة أو بشخص من الاشخاص. بە خوێندنەوەی کۆتا بڕگەی ئەم ماددەیە دەردەکەوێت کە مەرجە لە ساختەکاری زەرەر بە بەرژەوەندی گشتی یان کەسێک بگات، لەبەر ئەوەی تاوانی تەزویر لە سێ روکنی سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە (روکنی ماددی و روکنی مەعنەوی و روکنی زەرەر) کە لەم حالەتەدا روکنی زەرەر بوونی نییە. لەم کەیسەدا، (شێروان شێروانی) نە هیچ زەرەری بە بەرژەوەندی گشتی گەیاندووە لەبەر ئەوەی سەنەدی رەسمی یان نووسراوێکی فەرمی تەزویر نەکردووە، هەروەها نە زەرەری بە بەرژەوەندی هیچ کەسێک گەیاندووە، بە پێچەوانەوە ئەم کارەی شێروان لەپێناو بەرژەوەندی هاوڕێکەی بووە و پێشتر خۆی رێگەی پێداوە و داوای لێکردووە ئەم کارە بکات.
۳ـ ئەوەی کە ئیدارەی چاکسازی کردویەتی بەکێشەیەکی گەورە عەریزەیەکی سادە بوە بەهیچ شێوەیەک نوسراوێکی فەرمی نەبووە و تا ئەو ڕادەیەی پولی فەرمی داراییشی لەسەر نەبووە. یانیش لە بەردەم فەرمانبەری تایبەتمەند انتحال شخصية نەکراوە.
٤ـ دوو جار خودی گوهدار زێباری لە بەردەم بەڕێز ئەندامی داواکاری گشتی و لەبەردەم دادوەری تایبەتمەند ڕایگەیاندووە کە ئەوان پێشووتر لەناو خۆیان رێککەوتن بڕیار لەبری یەک بدەن و یەکدەنگن بۆ هەر پرسێک کە بۆ قازانجیان بێت و هیچ کێشەیەکی نییە سەبارەت بە پەنجەمۆرەکە و یەکدەنگی لەگەڵ هاوڕێیانی دوپاتکردۆتەوە و گووتوویەتی کەوا من سکاڵام نییە بەڵکو سوپاسی دەکەم کە لە بری من پەنجەمۆری کردووە و داواکاری لەبری من پێشکەش کردووە.
٥ـ بەپێی عورف یان شێوازی کارکردنی چاکسازییەکان، هەر داواکارییەک بە کۆمەڵ بدرێت لە بنەڕەتەوە پوچەڵە، و بابەتی داواکاری لەو شێوەیە دەبێ بەتاک پێشکەشبکرێت و نەدەبوو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەم شێوەیە بکرێتەوە لەسەریان، دەبوو پێیان ڕابگەیەندرێت عەریزەکە پوچەڵە چونکە بە کۆمەڵە و پێیان رابگەیەنرێت کە دووبارەکرێتەوە و هەر یەکە بە جیا پێشکەشی بکەن.
٦- چەندین جار تیمی پارێزەران و بەر لە ئازادبوونی سێ لە زیندانیانی بادینان هەریەک لە ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسی و شڤان سەعيد، پارێزەران سەردانی ئیدارەی چاکسازی و بەشی یاساییمان کردبوو پێیان ڕاگەیاندین کە هیچ دۆسیەیەکیان لەسەر نەماوە، کەچی دەبینین ئێستا هەر ڕۆژ و بابەت و کەیسێکی نوێیان بۆ دروستدەکرێت و دەهێندرێتە پێشەوە بۆ ئەوەی سزابدرێن و ئازاد نەکرێن، ئەمەش جێگای پرسیارە لەسەر دەسەڵات لەبەرئەوەی هەست دەکەین بەچاوی دوژمن سەیری ئەم رۆڵانەی نیشتمان دەکرێت و نایانەوێت بە باوەشی دایک و خێزانەکانیان شاد ببنەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
هێمن مامهند: ھەفتەی داھاتوو مەسرور لەئەمریکا دادگای دەکرێت
تهڤدا: بابێ مهڵا نهزیر بهرواری گیانێ خۆ ژدهستدا و ئهو ل زیندانێ یه
تهڤدا: سهرۆكێ لژنا غاز و پهتڕۆلی ب ڤێ مهرجێ ڕازینه دهینێت ههرێمێ ههمیا بدهن
تەڤدا پرێس: لە راپۆرتی ساڵانەی ئەمنستی ئەنتەرناشیۆنال کوردستان لە پێش عێراقەوەیە لە پێشلکاری مافی مرۆڤ
تەڤدا پرێس: کۆمەلێک لە چالاکوانان و نوسەران نامەێک ئاراستەی قونسلی ئەمریکا لە هەولێر دەکەن
هێمن مامهند: مهسرور بارزانی كهته ناڤ لیستا ڕهش و دوماهی پێ هات
تەڤدا پرێس: ئابوری سەربەخۆی ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم شکستیهێنا
تەڤداپرێس: پێگەیەکی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت هەرێمی كوردستان لە لێواری داڕوخاندایە
تهڤدا: گڤاشتنێت لسهر گهندهلی و تاوانێت ماڵا مهسعودی ددهنه دیف ئێك
تاكۆر زهردهشت: ئبراهیم ئۆرهماری بهرێ ب جاران ژلاێ پارتی ب گرانی هاتبۆ ئهشكهنجهكرن