وتار
تکایە زیندانەکان فرەوان بکەن
Monday, 09.14.2020, 09:50 AM
(١)
رۆژنامەنووس و چاڵاکوان (فاروق عومەر) لەلایەن ئاسایشی زاخۆ، بەبێ ئاگاداریی و بڕیاری داداگا، بەبێ هیچ تۆمەتێکی یاسایی، رۆژی هەینی (٢١مانگ) دەستگیرکراوە، بەبێ نان و ئاو دەخرێتە ژوورێکی زۆر بچوکی تاکە کەسی، کە تەوالێتیشی لەناوبووە (ئەشكەنجەش دەدرێت). دوای دوو رۆژ، کاتێک دۆخی تەندروستی خراپ دەبێت و، دەگاتە حاڵەتی مردن، رەوانەی نەخۆشخانەی دەکەن. ئێستا توانای قسەكردنی نەماوەو، گورچیلەكانیشی وشك و سست بوون.
فاروق یەكێكە لەو دەیان گەنجەی کە لەدوای خۆپیشاندانەكەی زاخۆ، لەلایەن ئاسایش دەستگیرکراون.
((سەرچاوە: لێدوانی پارێزەر خەتاب عومەر، برای رۆژنامەنووس فاروق عومەر بۆ راگەیاندنەکان ))
(٢)
ئەرێ ئەو کارانەی ئاسایش عەفەوین و، بەبێ بیرکردنەوە دەکرێن؟!
بۆچی بەو شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەو هەرێمە دەکرێت؟
بۆچی ئاسایش بۆتە جێگایەکی ترسناک، بۆ ئەو کەسانەی داوای مافەکانی خۆیان دەکەن؟
(٣)
وا گریمان توانیتان هەرچی رۆژنامەنووس و، چالاکوانی ئەو هەرێمە هەیە، وەک فاروق بێدەنگ بکەن، پێتانوایە ئەو هەموو گەنجە بێکار و، بێپارە و بێهیوایانە جێگایان نەگرنەوە؟
پێتانوایه بۆ هەتاهەتایە دەتوانن هەرێمیەکان بێدەنگ بکەن و، قەبوڵدەکەن بەو شێوەیە بژن؟
(٤)
لەسەرەتای دەستەڵاتی مەلاکانی ئێران، یەکێک لە وەزیرەکانی سەردەمی شا، بەپاسەوانی زیندان دەڵێ "شوێنەکەم زۆر بچوک و ناخۆشە، تکایە بمگوازنەوە شوێنێکی باشتر"
پاسەوانەکەش دەڵێ "قوربان ئەو زیندانە خۆتان دروستتان کردوە، دە تۆزێک گەورەترتان دروستکربا، بۆ ئەوەی جێگای ئێوەش خۆشتربا"
دەستەڵادارە بەڕێزەکان، داواتان لێدەکەم رەوشی زیندانەکان باشتر بکەن، دەترسم رۆژێک ئێمەو ئێوەش رێمان بکەویتە ئەوێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
کامەران مەولود: لەبارەی خوێندنی ئۆنڵاینەوە
فەرهاد عەلی حەمید: بۆ خەلکێ شەرەفمەندێ کوچە و کوڵانێن وەڵاتێ من!!!
دانا ڕەشید: ئایا مستەفا کازمی هەوڵی بوون بە هەرێمی سلێمانی لە گۆڕ نا یان بەردی بناغەی دانا؟
أمين الزاوي: مؤشرات بداية أفول الإسلام السياسي في العالم العربي وشمال أفريقيا؟
الخيانة تنحني من أفعالهم وتستحي من قاماتهم
تەڤدا پرێس: سبحی نێروهیی جاشێ سهدامی و جهلادێ مهسعودی
د.کامەران مەنتك: دیوه راستهقینهكهی شهڕی خواكوڕك
ئەبو بەکر عەلی: مێژوو واقیع پێمان دەڵێن کورد شانازی بە عێراقی بوونی خۆیەوە ناکات
عیماد عەلی: عیماد عەلی : كازمی، چۆن كورد بهكاردێنێت؟
ستارە عارف: ژیانی کەمدەرامەتان بە خێڕ و سەدەقە چارەسەر ناکرێت