وتار
له‌بارزان ئه‌مڕۆ ئه‌تكبه‌ری كورد به‌رچاوی جیهان نمایش كرا
Thursday, 05.11.2023, 01:16 PM
به‌رهه‌می عه‌قل و دیراساتی شۆڕه‌شی كورد له باشوور به‌م
شیوه‌یه ئه‌مڕۆ به چه‌ند نه‌عله و دارجگه‌ره و كورتان له‌بارزان به‌رچاوی
جیهان نیمایش كرا!
ئه‌مه حه‌یاچۆنێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ناوی كورد بكرێت
ئه‌م جه‌نه‌راله‌تان به‌لاقێك له مۆسكۆ و لاقێك واشنتۆن، لاقێك له‌تاران و لاقێك له به‌غدا، ئه‌مڵا
شۆڕه‌ش و ئه‌ولا شۆڕه‌ش كوژی، كه‌ی متمانه‌یه‌كی پێشانی جیهان یان نه‌ته‌وه‌كه‌ی
خۆی دا؟!
كه‌سێك كه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێك بۆ جیا له میله‌ته‌كه‌ی خۆی، كه‌ی ده‌توانێت ببێته به سیمبول؟!
سه‌ره‌تای خه‌باته‌كه‌ی پشت تێكردنی كۆماری مهاباد بۆ،
ناوه‌راسته‌كه‌یش به‌ره‌و خێلایه‌تی بردنی حیزبێكی سیاسی و دوور خستنی رۆشنبیران
له خه‌بات بوو، دوایین خه‌باته‌كه‌ش ئاشبه‌تاله‌كه‌ی 74 بۆ كه 120 هه‌زار چه‌كداری
نه‌چاركرد واز له شۆڕه‌ش بهێنن كه له‌م خه‌فه‌ته 600 چه‌كداری كورد خۆی ئینتحاركرد، هه‌رچی
سوارچاكی وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی مێرگه‌سۆریه‌كانیش هه‌بوون قه‌تلعامی كرد، له‌وكاته‌به‌دوا
ئیتر چیتان ما؟!
جیا له شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بۆ ده‌وله‌تانی دراوسێ
دژبه یه‌كتر و كوژرانی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌ده‌ستی یه‌كتر بۆ بێگانه!
جیا له دروستبوونی هه‌ریمه‌كی خێله‌كی دوو جه‌مسه‌ر كه
سه‌رمایه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ خۆتانه، هه‌رێمه‌ك كه ببێته به هێلانه‌ی جاسوسی بۆ هه‌رچی
ناوه‌ندی زلهێزه جیهانیه‌كانه به‌تایبه‌ت بۆ توركیا!
به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی به‌ساڵانه له‌سه‌ر ده‌پی شانۆی جیهانییه.
تاكه لایه‌ن كه خێری لێ نه‌بینی به‌س كورده.
مێژووه‌كه‌تان ئه‌وه‌تا ڕۆژانه وشه‌ی زقی هه‌موو مه‌دیاكانه!
ناوزڕینتان به ناوی حكومه‌تی كارتۆنی له‌سه‌ر ئاستی
جیهان خۆ هه‌ردوینێ بۆ!
له‌ده‌ست چونی نیوه‌ی حاكی هه‌رێم وا ده‌دوێت!
به‌ملیاران دۆلار قه‌رزه‌كه و خواردنی موچه‌ی مامۆستا!
له‌ده‌ستدانی ئمتیازی فرۆشتنی نه‌وت و كێشه‌كانی جیدی له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی به‌غدا و فرۆشتنی 50 ساڵ نه‌وتی نه‌وه‌ی داهاتۆ كه له‌ده‌ستان دا!
ئاورووچۆنی كورد به ریفراندۆمه كارتۆنیه‌كه‌تان و له‌ناوبردنی ئه‌و كارته به‌هیزه
و سوك كردنی مله‌تی كورد له‌ئاست جیهان!
هێلكه‌باران بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردی به‌رچاوی
جیهان له‌لایه‌ن گه‌نجانی گه‌له‌كه‌ی خۆی!
به‌دیهاتنی به‌دناوترین ناوچه بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و
تیرۆر و سه‌ركوتكردنی ڕۆژنامه‌وان!
به‌دیهاتنی به‌دناوترین هه‌رێم بۆ نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی
یاسا!
به‌دیهاتنی به‌دناوترین حكومه‌ت بۆ به‌فێرۆدانی سه‌روه‌ت
و سامانی نیشتمانی و سپی كردنی له ئه‌وروپا و ئیمارات و ئه‌مریكا!
بانگهێشت بونی سه‌رۆكی حكومه‌ته كارتۆنی و ماوه‌به‌سرچۆتان
بۆ دادگای ئه‌مریكا، به‌راستی گه‌یشته كوێ و بۆ باس ناكه‌ن؟!
بۆ نمایشكردنی چ شتێك ئه‌م مۆنۆمێنته‌تان
داناوه به‌راستی؟!
به‌ڕای من ئه‌م رێوره‌سمه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ی
پێشوازی له چیچۆ و ئیبۆ و ئێ ئێ و ئۆ ئۆ ده‌چێته یه‌ك قالبه‌وه!
بانگه‌شتنامه بۆ ده‌یان ڕێخراو و ناوه‌ندی
جیهانی و بۆ چه‌ندین وه‌ڵات نێردراوه، كوا كامه‌یان هاتن؟ كامه نوسه‌ر و كامه
شۆڕه‌شگێر و كامه بیرمه‌ند به‌شداری كرد؟
بێجگه له دیاربوونی عه‌مار حه‌كیم و هادی عامری و خه‌میس
خه‌نجه‌ر و كۆمه‌ڵێك له گه‌لوگه‌مژه‌كانی
خۆتان و هه‌نێدك سیاسی نه‌چاركراو..!
جیهانی سه‌رده‌م گه‌مژه نیه، خۆ ئه‌گه‌ر گه‌مژه‌ش بێت
مێژوو ناتوانێت گه‌مژه بێت، چوار ڕۆژ ماوه بۆ ساڵیادی تیرۆر و به‌ده‌سته‌وه‌دانی
گه‌وره‌ترین شۆڕه‌شگه‌ری كورد (سلیمان موعینی ) بۆ ده‌ستی رژێمی ئێران له‌لایه‌ن
هه‌مان مه‌لامسته‌فا!
ئه‌مه‌یه مێژووی ڕاسته‌قینه، نه‌ك كورتان و دارجگه‌ره
و نه‌عله و گه‌عده‌ی بهاری ده‌ڤه‌ری بارزان.
تاكۆر زه‌رده‌شت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس