وتار
لە عەنتیکەخانەکە دەبابەکانی ٣١ی ئاب و ئەم شتانەش دابنێن!
Saturday, 05.13.2023, 02:48 PM
لەلای پێشەوەی مۆزەخانەکە وێنەی ڕاکردنی بارزانی لەکۆماری مهابادو پشت تێ کردنی لەقازی محمدیش دابنێن.
لەلای چەپی مۆزەخانەکەی بارزانی وێنەی ئەو سەدان ژن و کچە ڕوسیە دابنێن کە بارزانی و ئەو 500کەسەی لەگەڵی بون لەڕوسیا وەک کەنیزە کردیانە ژنی خۆیان و دوایش بەجێیان هێشتن و نەیانکردنە میراتگری خۆیان.
لەلای ڕاستی مۆزەخانەکە وێنەی تەواوی خانەوادەی حمدئاغای مێرگەسوری بە جامانەی سورەوە دابنێن کە چۆن قەتل وعامتان کردن و هەموتان بەفەرمانێک کوشتن.
لەلایەکی تری مۆزەخانەکەتان وێنەی تەواوی ئەو زێباریانەی خاڵوانتان دابنێن کە چۆن هێرشتان کردنە سەریان و لەناوتان بردن و موڵک ماڵەکانیانتان هەڕاج کرد.
لەلای ڕێگەی چونە ژوورەوەی مۆزەخانەکەتان وێنەو یادگاریەکانی کوشتنی حسێن ئاغای سورچی و سوتانی گوندی کەلەکین دابنێن وبیکەنە یادگاری بۆ نەوەکانی خۆتان وبڵێن هەرچی بەرامبەرتان وەستاوە ئاوها بیانسوتێنن.
لەلای سەری مۆزەخانەکەتانەوە لایەک تەرخان بکەن بۆ ئازارو و محکمەکەی سجنی ڕایات و دیلمان کە رۆژانە خەڵکتان لێ فەلاقە دەکردو دەیان سەرکردەو کادیری خۆتان بەناوی خیانەت لەناوچەکانی کۆیەو ڕواندزو باڵەکایەتی و پشدەرو سلێمانی لەناوبردو لە سێدارەتان دان.
بیرتان نەچی لایەکی تری مۆزەخانەکەتان تایبەت بکەن بە کوشتنی هەموو سەرکردەکانی شەڕی بەرەی جووت کەچۆن ڕمیتان کردن و ئەتکتان کردن.
ئەگەر لەتەنیشت جلەکانی بارزانی شوێن هەبو مجالێکی باش بهێڵنەوە بۆ حوکمڕانیتان لەدوای ڕاپەڕین و لەوێ سەرجەم ئەو جل و ئۆتۆمبیلانە دابنێن کە لەڕاپەڕین پێی هاتنەوەو لە ڕاژان کە بۆنی ڕێواسی چیاکانی ئەو دیوتان لێ دەهات بائەویش ببێتە یادگاری بۆتان و بیانبەستنەوە لەگەڵ جلە ماڕکەکانی ئێستاتان.
ئەوجا لا دیوارەکیش تەرخان بکەن بۆ شەڕی ناوخۆی 94و وێنەی هەمو ئەو گەنجانە دابنێن کە کوشتتان وبەکوشتان داو ئەوجا بەگەورەیی وێنەی سجنە شومەکەی ئاکرێ و فیرعەونەکانی ئەشکەنجەدان دابنێن و بڵێن ئەوەشمان هەبووە.
ئەوجا هەر لەتەنیشت ئەو لایەک تەرخان بکەن و تایبەتی بکەن بەوێنەی ئەو دەبابانەی لە ساڵی 96 پەرلەمانیان ئەتک کردو وێنەی سوپای ڕژێمی بەعس بکەنە لاپەڕەی ناوەڕاستی دەفتەرەکەی مۆزەخانەکەو بنوسن ئەو ڕۆژەی خیانەتی سی و یەکی ئابمان کرد.
ئینجا وەرن لای پشتەوە بکەنە وێنەی ئەو حوکمڕانیە فشۆڵەی سی ساڵە بەڕێوەی دەبەن ووێنەی هەموو ئەوانە دابنێن کە ئەتکتان کردن پرچ و سمێڵتان تاشین و پشیلەو مشکتان هاویشتە ناو شەڕواڵیان و شەقتان لەمامۆستاو قوتابی داو ڕیشی مەلاتان سوتاندو ژنتان کردە کچە مۆدێل و لەسەرەوەش بەگەورەیی وێنەیەکی گوندی لوبنانی دابنێن بنوسن گەورەترین دەستکەوتی خەباتی بارزانی نەمر.
ئینجا لەگۆشەیەکی مۆزەخانە وێنەی موچە خۆرانی هەرێم دابنێن بنوسن ئەوە پاشماوەکانی شەڕی جیهانی و شەڕی ئۆکڕاین و ساڵی گرانی نینین، بەڵکو ئەوە موچە خۆرانی هەرێمە کە موچەمان لێ بڕین و بۆ پاشەکەوت کردن.
لەکۆتایشدا وێنەیەکی گەورەی ڕۆژی ڕیفڕاندۆم هەڵواسن لەبەردەم مۆزەخانەکە بنوسن ئەو رۆژەی هەموو شتمان لەدەستداو وتمان عێراقمان تەڵاق داو عێراق موفلیسە ئێستا بەغدا پایتەختمانەو و چاوەڕێین پارەمان بۆ بنێری.
.ئا ئەمەشم بیرھاتەوە وێنەی ھێلکە بارانکردنەکەی لەندەنیش لەلایەکی عەنتیکەخانەکە جێگای بۆبکەنەوە، زۆر شت ماوە بەخوا بەسێ عەنتیکەخانەی تر تەواو نابێ!
ھێمن مامەند
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
مەکی ئامێدی: الباراستن
مایکڵ ڕۆبن: هیوای بەهەڵەداچووی مەسرور بارزانی بۆ داخستنی کەیسی سندووقی قوربانیانی کوردستان
تەڤدا پرێس: سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن سکاڵایەکی دیکەشی لێکەوتەوە
تەڤدا پرێس: ستیڤن ستیوارت بەلگەکان حکومەتی ئەمریکا ، وەزارەتی بەگری پێ ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پێداوین
دەنگی ئەمریکا: چەند زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو سکاڵایانەی لە دژی چەندین کاربەدەستی هەرێمی کوردستان لە دادگای واشنتن تۆمار کراون
بابەتی تر
ئیبراهیم عهباس: مۆنیومێنتی بارزانی و زیندانەکەی ماندێلا
ههڤاڵ ئاكۆ: قەحپەی سیاسی زیان لە تەواوی كۆمەڵگە دەدات
تاكۆر زهردهشت: لهبارزان ئهمڕۆ ئهتكبهری كورد بهرچاوی جیهان نمایش كرا
بارزان بهرواری: مستهفا بارزانی نابیته سیمبول ما بزۆڕێ یه؟!
بێریڤان بهرگارهیی: كوێستان خان تۆ لهبیرته؟
بارزان بهرواری: پرسیار بۆ برادەرێن یەکگرتوو لسهر ماتێكرنا وان بهرامبهر ههدهپێ
دلێر محەمەد نوری: بۆچی سەردەشت عوسمان بووە بە فیگەر؟
بارزان بهرواری: پهیامهك بۆ نهوهی نوێ و كۆمهڵ و ئێكگرتوو
تهڤدا: ئهز عاشقێ كچا مهسعود بارزانیمه
بارزان بهرواری: مهسرور بارزانی سكالایهكا دی لسهر ئهیاز كهرهم تۆمار كر