لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

جه‌نابی مه‌سعود، پێمان بڵێ بۆچی ؟!

Sunday, 05.21.2023, 10:01 PM


به‌ جۆڕێك به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه‌ قسه‌ده‌كه‌یت كه‌سێك نه‌تناسێت ده‌ڵێت تاكه‌ ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ر ئه‌مه‌یه‌!
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی داتاكانی ده‌یان ساڵان، میژوو و هه‌بونی كوردتان فه‌وتاند.
بۆچی سنور به‌سه‌ر كوردی ڕۆژئاوا داده‌خه‌یت، به‌ڵام تا ژوری نوستنتان رێگا بۆ تورك و ئه‌مریكی و عه‌ره‌ب و فارس كراوه‌یه‌؟
بۆچی كوردانی باكور له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تۆ 30 ساله‌ یان تیرۆر ده‌كرێن یان ده‌ستگیر ده‌كرێن و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن یان له‌هه‌رێم ده‌رده‌كرێن، له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌منترین شوێنه‌ بۆ بێگانه‌ و دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌كانمان؟
بۆچی كوردانی رۆژهه‌لات له‌ژێر تیرۆر و زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌دان، یان له‌ژێر باری قورسی سه‌رانه‌دان، له‌كاتێك له‌سه‌ر سوفره‌ و خوێن و خاكی ئه‌وان 40 ساڵ ژیاوی؟!
بۆچی په‌نابه‌رانی كه‌مپی مه‌خمور 30 ساڵه‌ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و گرتن و كوشتنی ئێوه‌دان ئێستا له‌ده‌ستتان بێت هه‌رهه‌مویان به‌ ژن و مناڵه‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژ ده‌كه‌ن، وه‌ك چون پێشتریش كردووتانه‌؟!
بۆچی ئه‌وهنده‌ كوردانی باشوور به‌ فرۆكه‌ی داگیركه‌ران له‌ناو خاكی هه‌رێم پارچه‌پارچه‌ ده‌كرین و یه‌ك جار ئیدانه‌شتان نه‌كردووه‌؟
كه‌ ناوی كوردیش دێت هه‌ر ده‌ڵێن: زا ئێمه‌ و به‌س..
له‌هه‌مانكاتدا بۆچی هه‌رچی عه‌ره‌ب و توركمان و تورك و فارس و پاشماوی به‌عس و.. له‌سه‌ر سه‌ری ئه‌م مله‌ته‌ جێگا  و باره‌گای له‌شكه‌ری و سیخوریان هه‌یه‌ و ملك و سه‌رمایه‌ و ناویان هه‌یه، ده‌خۆن و ده‌به‌ن و ده‌كوژن و كه‌سیش بۆی نیه‌ چه‌پ سه‌یریان بكات!
بۆچی ئێوه‌ بۆ هه‌رچار پارچه‌ بوونه‌ به‌ سه‌ره‌تانێكی كوشنده‌تر له‌ هه‌ر دوژمنێك و بونه‌ به‌ پردی تێپه‌ڕینی دوژمن بۆ سه‌ر كورد و له‌ولاشه‌وه‌  بۆچی له‌ژێر ناوی كورد؟؟؟!
پڕسێكیش هه‌ر له‌خۆمان..
بۆچی گه‌لی وڵاتپارێزی هه‌رچار به‌شی كوردستان له‌جیاتی داگیركه‌ران دژبه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خایینه‌ ڕاناپه‌ڕن ئه‌م هه‌موو شه‌رمه‌زاریه‌ به‌سه‌ر خۆیان قبول ده‌كه‌ن؟
ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ڕێگه‌ی دابا ته‌واوی گه‌لی كورد وه‌ك په‌نابه‌رانی كه‌مپی مه‌خمور و وه‌ك گه‌لی شه‌نگال و ڕۆژئاوا ئه‌وها له‌مه‌یدان ده‌بوو ن و جیهانمان ده‌له‌رزاند!
به‌ڵام به‌ 30 ساڵه‌وه‌ ته‌نیا ئه‌مه‌ ده‌خاته‌ به‌رچاوی جیهان كه‌ گوایه‌ تورك برامانه‌ و هه‌رچی كوردی به‌غیره‌تیش هه‌یه‌ سه‌ركوت ده‌كات!
تاكۆر زه‌رده‌شت


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟