وتار
گوهدار زێباری چی بە ئێرڤن هیکس دەڵێت!!
Saturday, 05.27.2023, 11:56 AM
کورتە چیروکێك لە زیندانەوە…
بە شەڕواڵ و پێڵاوێکی شڕ و دڕاو بە گیرفانێکی بەتاڵ و ملێکی زنجیرکراو لاقێکی پەرلەمانم گرتوە و بەدوای خۆم ڕادەکێشم لە پێش یوئێن (پلاسخارت) بە چاویلکەیێکی شەفافی دکتورانەم بینی گوتم: دکتورە سەیرێکی ئەم کابرایە بکە بزانە مردوە یان زیندوە گوتی: من دکتور نیم… بەلام لە کوڵانەکەی دی (ئێرڤن هیکس) هەیە ئەوێ رۆژێ لە بارزان بە جلی کوردیەوە بینیم پێدەچێت شتێک لە داو دەرمانی کوردەواری بزانێت، چومە ئەو عنوانە…. ئیرڤین هێکسم بینی بە پەشم و بەرگیزی هەرکیانە بە قیافێکی رێك ڕاوەستابوو هەر لە میرەکانی ئامێدی دەچوو گوتم: مستەر عیلاجمان بکە گوتی بۆ؟ ئێرە کۆنسۆلخانەیە یان خەستەخانەیە…
گوتم: ئاخر حەلی ترمان نیە..بە پرتەو بولەوە قۆل و باسکەکانی هەڵکێشاو چوە ژورێ و هاتە دەرێ یەك هەمبانی پڕ لە ژاژی هێنا دوو سێ جار لەبن کونە لوتی هێنا و بردی حەرام حەرەکەی نەکردوو گوتی… he is died…
گوتم: ناا مستەر لێرە مردوش زیندو دەکرێتەوە گوتی ناا ناکرێ ئەمە پێچەوانەی یاسایی سروشتە.
گوتم ئاخر کێشە یاسایە یاساکانی لێرە ئەوەندە ئاڵوز و ناڕۆن و تێکەلن رۆژنامەنوس دەکرێتە تیرورست و قەلەم دەکرێتە چەك و رەخنە دەکرێتە تیرور، ئاغاکانی لێرە یاسا وەکو تەڵە بۆ رۆژنامەنوس و چالاکڤان و رەخنەگر و لایەنگر و رۆڵەکانه دیموکراسی بەکاردەهێنن.. گوتی:….Wow who are you?
گوتم: من گوهدارم رۆژنامەنوسم سێ ساڵە لە هەولێر زیندان کراوم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ئهیاز كهرهم: مانۆرێن مهسرور بارزانی ژبۆ چنه؟
بارزان بهرواری: بۆ برادهرێن یهككگرتوو، سینان ئۆغان ب مهرجا دژایهتیا كوردا گههشته ئهردۆغانی
تەڤدا پرێس: ئهژی ئهمین بهپرسێ بهرێ یێ دهزگاێ زانیاریا یهكێتی دی ڤهگهریته سلێمانیێ
تاكۆر زهردهشت: جهنابی مهسعود، پێمان بڵێ بۆچی ؟!
هێمن ڕهئوف: سەگە کێویە بێمۆراڵ و مشەخۆرەکان
سهرتیپ جهوههر: سێمالكا، دەروازەیەك لەبەردەم رەحمەتی سیاسی
محسن ئۆسمان: گەلۆ بۆچی ئیسلامی پشتگیریا ئەردۆگانی دکەن؟!
هێرزل سورچی: كۆتایی رۆژەكانی خۆیان لە دەسەڵات دەژمێرن
هێمن مامهند: لە عەنتیکەخانەکە دەبابەکانی ٣١ی ئاب و ئەم شتانەش دابنێن!
ئیبراهیم عهباس: مۆنیومێنتی بارزانی و زیندانەکەی ماندێلا