هەواڵ
دوو تۆمەتباری تەقینەوەکەی ئەلمانیا دەرکەوت کوردن و خەڵکی گوندی ئاژگەی شاری هەولێرن خزمی دلاوەر ئاژگەین
Saturday, 05.27.2023, 11:59 AM
بە وتەی لێکۆڵەران، تەقینەوەکە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە ناوەندی شاری ئێشڤایلەر نزیک لە ئاخن لە ئەلمانیا ، هێرشێکی ئاگرتێبەردان بووە. دوو کەسی گومانلێکراو کە تاوانبارن ئێستا دەستبەسەرن باوک و کوڕێکن
لە 28/ 4/ 2023 دا لە کاتژمێر 4 و نیوی دوای نێوەرۆ بەهۆی تەقینەوەێکی بەهیز لە شاری ئێشڤالەر لە ولاتی ئەلمانیا روویدا
بە هۆیەوە 4 کەس ژیانیان لە مەترسی دایەو وە 15 کەسیش بریندار بوونەوە وە بیناکانی شاری ئێشڤایلەر زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، ٢٥ دوکان بەهۆی تەقینەوەکە کاریگەریی لەسەریان هەبووە.
دوای چەند ڕۆژێک لە تەقینەوە سەختەکەی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە ناوەندی شاری ئێشڤایلەر لە نزیک ئاخن، پۆلیس تۆمەتباری دووەمی دەستگیرکردووە.
داواکاری گشتی ئاخن ڕایگەیاندووە، ئەو کەسە تەمەن 56 ساڵە باوکی تۆمەتبارەکەی دیکەیە کە تەمەنی 21 ساڵە.
ئێستا هەردووکیان دەستبەسەرن. کە تۆمەتبارن بە هەوڵدان بۆ کوشتن و زیانگەیاندنی جەستەی مەترسیدار بە 15 کەس و هەروەها سووتاندنی بالەخانەێکی بە ئەنقەست و جددی.
بەپێی زانیاری هێزە ئەمنیەکان ، کە دەوترێت پاڵنەرەکە ساختەکاری بیمە ن(نەدانی باج) بووە. دەوترێت ئەو دوو کەسە پێشتر سەرنجی خەڵکیان بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. هەروەها لە ماڵەکەی خۆیان خێریان دابەشکردووە.
تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی بۆ ئەو زانیاریانە نەدۆزراوەتەوە. هەروەها ڕوون نییە کە ئایا تەنها ئاگرتێبەردان یان تەقینەوەیەک پلانی بۆ دانراوە
هەردوو تۆمەتباری دەستگیرکراو خەڵکی هەولێرن و خزمی نزیکی دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری کۆمپانیای بازرگاینی سنوردار بە ناوی ( کەی ئار جی ) لە بەلجیکا کە خۆیان ناوییان ناوە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم.
بەپێی زایاریەکانی تەڤدا (ش. ئاژگەیی) کە تۆمەتباری یەکەمە تەمەنی 56 سالە نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانە لە ئاخن خۆی و کورەکەی مووچەی بندیورایان هەیە لە حکومەتی هەرێم کە بری مووچەکانیان نزیکەی 2-3 ملیۆن دیاری عێراقیە.
هەروەها زانیاریەکانی تەڤدا ئەوەی دەستخستووە تۆمەتباری دووەم کە تەمەنی ٢١ ساڵە لە سالی 2017 ئۆتۆمبێلیکی مارسیدسی کە هی خۆی بووە وەستاندوویەتی بۆ وەرگرتنی بیمەی ئوتۆمبێلەکەی کە گومان هەیە ئەویش هەمان هۆکاری لە پشت بێت .
سەرچاوە
1-زانیاری تایبەتی تەڤدا پریس
2-رۆژنامەێکی ئەلمانی
https://www.spiegel.de/panorama/justiz/explosion-in-eschweiler-vater-und-sohn-in-u-haft-a-d1401952-1ed5-4d13-8a85-26eaa6be663b
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: سهبارهت هێرشێت چهتهگهری و ئهلكترۆنی بۆ سهر ماڵپهرا مه
تهڤدا: پارتیا مهسعود بارزانی ل تركیا 1800 دهنگ ئینان
تهڤدا: نوێترین دەرکەوتنی چراخان هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی
تهڤدا: ژنه سیاسهتمهدارا كورد ژلاێ پاراستنا پارتی هاته ڕهڤاندن
تهڤدا: مهكی ئامێدی یێ بۆیه مهرجهعێ پهروهردا ماڵا مهسعود بارزانی
تهڤدا: شهڤا بۆری پارتی و ئێكهتی ب نهێنی لههڤ كۆم بۆن
تهڤدا: عیراق مژوولی درستكرنا بهدیلهكێ ل جهێ بۆڕیا پهتڕۆلا تركیێ یه
تهڤدا: مامێ هۆنهر ڕهشید ئاغاێ شێدنهیی ژلاێ هێزهكا پاراستنێ هاته ڕهڤاندن
تەڤدا پرێس: علی سیاسی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە رفێنرا
تەڤدا پرێس: ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی بە دەست و پێ کەلەپچەکراوی هێنرایە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر له کەسنەزان