لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

زەکەریا عەبدوڵڵا و سەرباز هەورامی دوای رووتکرنەوەیان لە لایەن بالی مەسروور بارزانیەوە بە یەکجاری کوردستانیان جێهێشت

Saturday, 05.27.2023, 06:18 PM


زەکەریا عەبدوڵڵا لە رێگای خەزوریەوە کە دەکاتە سەرباز هەورامی یەکێک بوو لە دەوڵەمەندە هەڵتۆقیوەکانی کوردستان ، کە بەماوەیەکی کەم لەسەردەمی نێچیرڤان بارزانی لەرێگای بیناسازی و نەوتەوە بوون بە خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلار.
بەڵام ئێستا وەکو سەدان سەرمایەداری هەلتۆقیوی تر مایە پوچ بوون و کوردستانیان جێهێشت

سەرتای کێشەی سەرباز هەورامی و زەکەریا لەگەڵ باڵی مەسرور بارزانی بۆ سەردەمی کابینەی نێچیرڤان بارزانی دەگەڕێتەوە کە ئەوکات مەسروور داوای پێدانی زانیاری لەسەر دۆسیەی نەوت لە سەرباز هەورامی کردبوو بۆ ئەوەی لە کۆنگرە دژی ئامۆزاکەی بەکاری بهێنن.
بەڵام زانیاریەکان بە شێوەیە نەبوون کە دڵی مەسروور ڕازی بکات بۆیە لە کۆنگرەی ڕابردوو دا سەرباز هەورامی خستە دەرەوەی حیزب لە کۆنگرەی ساڵی ڕابردووش هەمان رقی پێشتری نەیهێشت لە هیچ شوێنێک لەناو حیزب جێگای ببێتەوە.

لەکاتی دەسبەکاربوونی کابینەی پۆلیسی و تۆتالیتێری مەسروور یەکجار زووم خرایە سەر زەکەریا عەبدوڵڵا و سەرباز هەورامی لە سەرەتادا سەفەرکردنیان بۆ دەرەوەی وڵاتیان لێ قەدەغەکرا تاوەکو تەسفیە حسابیان (سەرانە سەندان) لە لایەن بالی مەسروور وە لەگەڵیان تەواو دەبێت.

بەپێی زانیاریەکان تەڤدا پرێس دوای رووتکردنەوەی زەکەریا عەبدوڵڵا و سەرباز هەورامی خەزوری لە لایەن باڵی مەسروور کە مەزندە دەکرێت لە سەدا ٩٠ موڵک و مال و پارەکانیان دەستی بەسەر داگیرابێت وەکو دەیان سەرمایەداری هەلتۆقیوی تر بەسەرانە ساندن لێیان رووتکرابنەوە لە سەرمایەکەیان ، ئێستا هەردووکیان کوردستانیان جێهێشتووە و لە دوبەی دەژین.

ئەوەی شایانی باسە سەردەمی کابینە تۆتالیتێری مەسروور بارزانی جگە لە بەرتەست کردنەوەی ئازادیەکان، دوو رێگای لەبەردەم سەرمایەدارەکان داناوە یا دانی سەرانە و تەلسیم بوونی یەکجارەکی یا رووتکڕدنەوەی یەکجارەکی لەم دوو رێگای هیچ رێگاێکی تر لەبەردەم سەرمایەدارەکان نەماوە لە زۆنی زەرد



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟