وتار
ئەگەر شاسوار و، کۆیلەکانی، ئەگەر دەرفەتیان بۆ ڕێ بکەوێت!
Wednesday, 06.14.2023, 10:25 AM
شاسوار و، کۆیلەکانی، ئەگەر دەرفەتیان بۆ ڕێ بکەوێت، تەنانەت ئێستاش بە هەر ڕێگەیەک بێت، لە ترسا کازم فاروق دەرمانخوارد ئەکەن!
چونکە دواتر کۆمەڵێک بەڵگەی لەسەر بڵێت، بەتەواوی شاسوار، توشی فۆبیا ئەکات کە چ ئیشێکی قۆڕی کردووە !
سیفەتی مرۆڤی ترسنۆک و کۆیلە وایە، پێشینان دەڵێت " ئەگەر ترسنۆک کەسێکی دا بە زەویدا، هەوڵ ئەدا کە بیکوژێت، چونکە دەڵێت ئەگەر هەڵ بسێتەوە، دەمکوژێت "
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ٠٦ی ٢٠٢٣ بە ناڕاستەوخۆ، کازم فاروق هەندێک شتی وت کە بەتەواوی مەبەستی لە شاسوار و نەوەی نوێیە !
کازم فاروق ئەگەر ڕاستییەکان بڵێت، نەوەی نوێ ڕسوا ئەکات !
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەکەی شاسواردا کە دووشەممە ١٢ی ٠٦ی ٢٠٢٣، بەستی، دوو خاڵی ئاماژە پێ دا:
١- ناوی کۆمەڵ و یەکگرتووی لە پەڕلەمانی ئێراق بە پۆزەتیڤ هێنا ! ناوهێنانی ئەو دوو پارتە بەو شێوەیە، بۆ سەرلێشێواندنی ڕای گشتی و لە لاوازیی دا بوو !
٢- وە، کە بە ڕۆژنامەنوسانی وت، داوای لێبوردنتان لێ دەکەین، کە دواکەوتین، پێم وایە درۆی ئەکرد و، خەریکی ڤیدیۆکەی کازم فاروق بوو، کە پرسیارێکی لێ نەکرێت و نەزانێت چی بڵێت! چونکە توقیتی کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەکەی شاسوار و ڤیدیۆکەی کازم فاروق، لە یەک کاتدا بوو !
هەڵەیە کە بگوترێت شاسوار پیاوی پارتییە، بەڵکو ڕاستە کە بگوترێت، شاسوار پیاوی بنەماڵەی بارزانییە، نهێنیی دواکەوتنی ئەم ڕاستییە ئەوەیە، کە لە ئاستی بنەماڵەی بارزانیشدا چەند کەسێکی کەم ئاگاداری نهێنییەکانن کە لە پەنجەی دەست تێپەڕ ناکات !
پێم وایە، دیوی دووەمی کێشە و ژەهرخواردکردنی کازم فاروق، بۆ ئاگاداربوونی کازم لە نهێنییەکان دەگەڕێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
بارزان بهرواری: خشتهیا بەرپرسێن پارتی ل ههمی باژێرێن ههرێمێ دگەل مالا بارزانی
دانا مەنمی: دکتۆر کازم فاروق قوربانی بازاڕی فرت و فێڵی سیاسی یە
سهرتیپ جهوههر: هەرێمێكی پارچە پارچەو، میللەتێكی بەشخوراو
محمد کیانی: بڕگەی پاریزگای غەدرلێكراو كێشە نییە ئەگەر نیەتی شاراوەی خراپ نەبێت
دانا مەنمی: قیادە مووەقەتەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ
بارزان بهرواری: پارتی ب ئاشکەرا لایەنگرێن خوه لگۆری مافداریا سهیهكێ ژی هژمار ناكهت
دلێر محەمەد نوری: لە تۆفیقەوە بۆ فاروق، شەڕەکە بەردەوامە
رەنجدەر گڕاوی: لە ئـیـفلاسی ســیناریۆدا تازە دێن نــوسینەکانمان دژی شێروان شێروانی بەکاردەهێنن.
بارزان بهرواری: ل دهرڤه دوماهی و ل ژۆرڤه ئێكهمن!
گۆهدار زێباری: گوهدار زێباری چی بە ئێرڤن هیکس دەڵێت!!