هەواڵ
وەزیری ناوخۆ: خۆمان بۆ مافەكانی مرۆڤ و دیموكراسیەت تەرخان كردووە
Saturday, 06.17.2023, 02:58 PM
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەڵێت "خۆشحاڵم و جێگەی شانازییە كە یەك كەس لە هەرێمی كوردستان لەسەر جیاوازی بیروڕای سیاسی لە زینداندا نییە". ڕێبەر ئەحمەد كە ئێستا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكایە، لە ئینستیتیوتی ئاشتی لە ئەمریكا وتیشی "دووپاتی دەكەمەوە كە خۆمان بۆ مافەكانی مرۆڤ و دیموكراسیەت تەرخان كردووە".
ئەم قسانەی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم، لە كاتێكدایە كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو زۆرترین ڕەخنە سەبارەت بە پێشلكاریی مافەكانی مرۆڤ لەلایەن ڕێكخراوە ناوخۆیی و جیهانییەكانەوە لە حكومەتی هەرێم گیراوە.
سەرەڕای ئەوە، ڕێبەر ئەحمەد سوورە لەسەر ئەوەی كە "ژینگەیەكی لەبار"یان بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دروست كردووە و دەڵێت "خەڵكی هەرێمی كوردستان مافیان هەیە ڕەخنەی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی لە هەر شتێك بگرن، بە نموونە: ڕەخنە لە هەر كەسێكی كابینەی حكومەت بگرن، كەس بۆی نییە ئەو ڕەخنانە بە ئامانج بكات".
لە ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International) ، هاوكات ڕاپۆرتێكی گۆڤاری فۆرن پۆڵەسیی ئەمریكا، ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و پارتی و یەكێتی گیراوە لەسەر پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە ساڵی 2022، باس لەوە دەكات، هێزە ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان توندوتیژییان بەرامبەر خۆپیشاندەران و چالاكانی ڕەخنەگر لە حكومەت ئەنجام داوە و چەندین حاڵەتی دەستگیركردن هەبووە بەبێ بڕیاری دادگا و ئاگاداربوونی كەسوكاری دەستگیركراوان.
لە ڕاپۆرتەكەدا چەندین حاڵەتی دەستگیركردن و پێشێلكاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان خراوەتە ڕوو، هەروەها باس لەوە دەكات میدیاكانی سەر بە پارتی و یەكێتی هەریەكەیان لە زۆنی حكومڕانیی خۆیان دەستیان بە زانیاریی دەگات و دەرگاكان كراوەن لە بەردەمیاندا، ئەوەش بە پێچەوانەی میدیای ئۆپۆزسیۆن و ئەوانەی سەر بە حیزبەكان نین كە دەستیان بە زانیارییەكان ناگات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پارتی و یەكێتی خاوەنی هێزی چەكدار و پێشمەرگەی تایبەت بە خۆیانن و هەریەكەیان دەزگای هەواڵگریی سەربەخۆی هەیە كە هەر بەناو سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشن. ڕاپۆرتەكە باسی خراپیی دۆخی زیندانەكان و لێدان و ئەشكەنجەدانی دەستگیركراوان دەكات لەگەڵ سزانەدانی ئەوانەی پێشێلكاریی و توندوتیژییان ئەنجام داوە لەلایەن حكومەتەوە.
هەروەها ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا دەڵێت "هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2022دا بەردەوام بوون لە سەركوتكردنی مافی ئازادیی ڕادەربڕین و گردبوونەوە".
ڕێكخراوەكە ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرێت و دەشڵێت "هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێم بە هەڕەمەكی ڕۆژنامەنووس، چالاكوان و ڕەخنەگرانیان دەستگیر و دادگایی و زیندانی كردووە".
ڕاپۆرتێكی گۆڤاری فۆرن پۆڵەسیی ئەمەریكییش هەر لەمساڵدا بە ناونیشانی "ماڵە كارتۆنییەكەی كوردستانی عێراق لە بەردەم ڕووخاندایە"، ڕەخنەی تووند لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرێت و باسی پشتیوانییە دەرەکییەکان بۆ هەرێمی کوردستان بە ئامانجی بەرەوپێشچوون دەکات تا هەرێمەکە لە ناوچەکەدا بگەشێتەوە دەڵێت "بەڵام لە واقیعدا ئەو پێشکەوتنە نابینرێت"، هەر بۆیە داوای "فشاری زیاتر و جدد"ی دەکات بۆسەر حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتداران و مەرجدارکردنی پشتیوانییەکان، لەپێناو چاکسازیی و ڕێزگرتن لە ئازادییەکان و مافەکانی مرۆڤ.
ـ پەرەگراف
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
مەکی ئامێدی: الباراستن
مایکڵ ڕۆبن: هیوای بەهەڵەداچووی مەسرور بارزانی بۆ داخستنی کەیسی سندووقی قوربانیانی کوردستان
تەڤدا پرێس: سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن سکاڵایەکی دیکەشی لێکەوتەوە
تەڤدا پرێس: ستیڤن ستیوارت بەلگەکان حکومەتی ئەمریکا ، وەزارەتی بەگری پێ ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پێداوین
دەنگی ئەمریکا: چەند زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو سکاڵایانەی لە دژی چەندین کاربەدەستی هەرێمی کوردستان لە دادگای واشنتن تۆمار کراون
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: داواکاری و روونکردنەوێک بۆ رەوەندی کوردی
تەڤدا پرێس: دادگای و بکوژ و حاکمی کوردستان
تەڤدا پرێس: مەسعود بارزانی بۆ گەشتێكی خێزانی بەرەو ئەوروپا بەرێکەوت
تەڤدا پرێس: چالاکوان و ڕەخنەگر بارزان_ئیسماعیل، لەلایەن ئاسایش پارتی ڕفێندرا
تەڤدا پرێس: بۆ سهرشاهیا كورێ شاهێ ئۆردنێ سهركردێن كورد ههشت ملیۆن دۆلار كرینه خهلات
تەڤدا پرێس: بۆ جارا سێێهم شێروان شێروانی كێشانه بهر دادگهها لێكۆلینا دهشتا ههولێرێ
تهڤدا: هێرشهكا گولهبارانكرنێ چۆ سهر لێهات محهمهد خالد كوشتی و بریندار ههنه
تەڤدا پرێس: زەکەریا عەبدوڵڵا و سەرباز هەورامی دوای رووتکرنەوەیان لە لایەن بالی مەسروور بارزانیەوە بە یەکجاری کوردستانیان جێهێشت
تەڤدا پرێس: دوو تۆمەتباری تەقینەوەکەی ئەلمانیا دەرکەوت کوردن و خەڵکی گوندی ئاژگەی شاری هەولێرن خزمی دلاوەر ئاژگەین
تەڤدا پرێس: سهبارهت هێرشێت چهتهگهری و ئهلكترۆنی بۆ سهر ماڵپهرا مه