هەواڵ
تێوەگلانی کەسێکی تری نزیک لە نێچیرڤان بارزانی لە فەزیحەی نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان
Monday, 09.14.2020, 11:25 AM
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی لە کەیسی نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان (سانتیلایڤ) چەند زانیارییەکی وردی دەستکەوت لەسەر تێوەگلانی کەسە نزیکەکانی نێچیرڤان بارزانی لەم فەزیحەیە.
بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی دەستمان کەوتەوە، کەسێک بەناوی د بێوار ناوداری، ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە لە بردنی نەخۆشخانەکە و بەکارهێنانی بۆ مەبەستی تایبەت.
بەپێی بەڵگەنامە بریتانیەکان، بێوار بارزان ناوداری لەدایکبوی ساڵی ١٩٦٩یە و هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانیە.
لە رۆژی ٢٠١٧/٤/٢ وەکو بەڕێوەبەر دەستنیشاندەکرێ لە ڕێکخراوی بەناو خێرخوازی منداڵانی کوردستان کە لە بریتانیا تۆمارکراوە. ئەمە لینکی ئەو بەڵگەکەیە
https://beta.companieshouse.gov.uk/officers/oWmrRvhEVWkPpvCQwU-0PT4OidI/appointments?fbclid=IwAR234lk6LAAQBQGKo2TGSfgu_-E4UnqlZ4LdMftiPcqvH9Jm4AyknTJ2ol8
هەمان ئەو کەسەو لەژێر ناوی د بێوار معین ناڤداری، وەکو بەڕێوەبەی گشتی ڕێکخراوی هێڤی لە رۆژی ٢٠٢٠/٩/٣ ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە. لە ڕوونکردنەوەکەدا کە لە پێگەی ڕووداوی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی بڵاودەکرێتەوە، ناوبرا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان (سانتیلایڤ) هی کەرتی تایبەتە و سەر بە ڕێکخراوی هێڤیە. ئەمەی خوارەوە لینکی ڕوونکردنەوەکەیە:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/030920205
هاوکات هەمان کەس و وەکو لێپرسراوی بەشی تەندروستی نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چالاکی دەکا. بۆ نموونە لە مانگی دووی ٢٠٢٠، بێوار ناوداری بە نوێنەرایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی نەجەف دەکا. لە سەردانەکەدا منداڵێک بەسەردەکاتەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەوکاتی نەجەف بریندار بوە. بێوار ناوداری بەناوی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکایەتی هەرێمەوە ئامادەباشی دەردەبرێ بۆ هاوکاری لە چارەسەرکردنی ئەو منداڵە.
لینکی هەواڵەکەی ڕووداو
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1102202021
هەر بەپێی بەدواداچونەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ناوبراو لەپاڵ ئەوەی هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانیە، سەرۆکی کۆمەڵەی باوکان و دایکانی قوتابخانەی ئەڵمانی سەر بە قونسوڵخانەی ئەڵمانیایە لە هەولێر.
https://en.dserbil.net/elternbeirat
ئێمە لە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بە جیددی لێکۆڵینەوە لە تێوەگلانی ناوبراو و نوسینگەی تایبەتی سەرۆکی هەرێم بکەن و ناکرێ هیچ کەس و لایەنێک لەسەرو یاساوە بێ.
هاوکات جێگای پرسیارە کە سەرۆکایەتی هەرێم بۆ چارەسەری تاقە یەک منداڵ لە نەجەف تیمی پزیشکیی دەنێرێ، بەڵام نوسینگەی تەندروستی سەرۆکایەتیەکە و بەرپرسەکەی تێوەگلابن لە بردنی نەخۆشخانەیەکی گەورە و بێبەشکردنی منداڵانی کوردستان لە خزمەتی تەندروستی.
ئێمە بەڵێن بە مناڵە چاوگەشەکانی کوردستان دەدەین کە تاوەکو گەڕاندنەوەی نەخۆشخانەکەیان کۆڵ نادەین. هەروەها ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان رۆڵی خۆیان نەبینن، لە ئەڵمانیا و ئەوروپا هەمو ئەو کەسانەی لەم فەزیحەیە تێوەگلاون سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەین.
وەرگیراو لە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس