لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دروشمی نان و ئازادی لە قۆناغی شۆڕشگیریدایە

Sunday, 07.02.2023, 09:43 AM


خەمی نان و ئازادی مێژوویەکی دێرینی ھەیە و بنچینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جەدەلێکی ئاینی ئەبسەلوت کە دەیەوێ لە رێگای ھەمان پرسیاری نان و ئازادییەوە بانگمان بکات بۆ جۆرێک لە ملکەچی و رازیبوونێکی ئەبەدی ئیدی هەم نان و هەمیش ئازادی جێگەی پرسیارو بۆمان گرنگ نەبێت ، لەلایەکی تریش خەمی نان و ئازادی پرسێکی گرنگی ناو کایەی شۆڕشگیری بووەکە  ژیانی خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە تەرخانکردووە و لە پێناویدا خەباتیان کردووەو بونەتە قوربانی ، لە پاڵ ئەمانەیشدا نان و ئازادی خەمی زۆرێک لە بیرمەندان بووەو کە  لە پلاتۆنەوە بۆ دیکارت و مارکس و ھۆبز …هتد  بە میتۆدی جیاواز تێڕامانی خۆیان لە بارەوە کردووە ، هەڵبەت ئاینیش دەرباری نان و ئازادی  قسەی خۆی هەیەو وەک جۆرێک لە تابۆی دینی وێنای دەکات.

نان و ئازادی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیدا ململانیەکی فیکری لە نیوان حەزرەتی مەسیح و بیرمەندان بەدوای خۆیدا هێنا ، کاتێک حەزرەتی مەسیح دەرکەوت، وەک ئاماژەیەک بۆ ونبوونی لایەنی رۆحی و فکری لە ناو دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە وتی ( مرۆڤ تەنھا بە نان ناژی) . لە وەڵامدا بیرمەندان قسەکەی مەسیحیان پێچەوانە کردەوە و وتیان (مرۆڤ تەنھا بە بەڵێنی چوونە بەھەشت ناژی) دواتریش لە سەرەتاکانی سەدەی ٢١دا لە هەناوی وڵاتانی کۆمۆنیستیدا جوڵانەوەیەکی نوێ سەری هەڵدا و وتیان (مرۆڤ تەنیا بە ئایدۆلۆژیا ناژی و پێویستی بە نان و ئازادییە) . هەموو ئەمانە ڕاستن مرۆڤ نە بە بێ نان نەبەبێ ئازادی ئیمکانی بەردەوامی ژیانی نییە و نان و ئازادی بۆ وجوودی ئینسان پێویستی جدیین  .

ئێمە لە هەرێمی کوردستان لەبەردەم کۆمەڵێک تەجروبەی خراپدا وەستاوین کە کە پایەی تاکڕەویی و فاشیزم بەهیزتر بووەو مەترسی جدی لەسەر ( نان و ئازادی ) ئینسانەکان زیاتر بووە ، خەمی ئازادی لە حەڤدەی شوباتی ٢٠١١  فراوانکردنی سنوورەکانی ئازادی تاک و ئازادی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەمی خزمەتگوزاریی و نا دادپەروەریی و سەروەرنەبونی یاسا بوو ، شۆڕشی حەڤدەی شوبات لێکەوتەکانی جوان بوون بەڵام بەهەموو جوانییەكانییەوە، خەڵك هێشتا نەگەیشتبوونە ئەو ئاستە هۆشیارییەی کە پارتی و یەکێتی لە خشتەی نەبات .

لە دوای سالانی ٢٠١٤ وە خواستی شەقام لەسەر خۆپیشاندان دەبێتە خواست لەسەر مسۆگەرکردنی نان و مووچە و قووتی هاونیشتمانی، لەو ساوە تا ئیستا پارتی‌و یەكێتی بێباکن و بەرامبەر کۆمەڵگاو هەر كەسێكی ناڕازیی، دەیان شەقوەشێنیان پەروەردە کردووە و بەرامبەر هەر بەردێكی ناڕازیی، هەزاران فیشەكیان هەیە ! و خۆپیشاندەران سەرکوت دەکەن ، پارتی و یەکێتی هەموو نەریتە جوانەکانی ناو شۆڕش و کوردایەتی و ڕاپەرین و ئەزموونی بەناو دیموکراسیان کوشت ، دوای سی ساڵ لە حوکمرانیەتی کوردی هێشتا دروشمی نان و ئازادی لە قۆناغی شۆڕشگیریدایە ،  نان هەر بۆ ئەوانەیە کە کوێرانە دوای پارتی و یەکێتی کەوتوون ، ئازادیش هێشتا بە عەقڵ حیزب و پێوەرەکانی حیزب مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت ،کۆی هێزە سیاسییەکانی تری بەناو ئۆپۆزیسیۆن بەرامبەر ئەو دۆخە مەینەت بارە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و سیاسی گەورەیان لە ئەستۆیە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟