لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

مەسرور بارزانی بۆ گەشتێکی خێزانی بەفرۆکەی تایبەتی خۆی بەرەو ئەمریکا و ئەوروپا بەرێکەوت

Tuesday, 07.04.2023, 06:41 AM


ـ مەسرور بارزانی بە خێزانەوە بۆ گەشتێکی دورودرێژ چونەتە دەرەوەی هەرێم و بەپێی چاوگەکانی تەڤدا پرێس لە فرۆکەخانەی هەولێر ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەشێک لە خێزانەکەی بۆ گەشتێکی دورو درێژی هاوینی بە فرۆکەی تایبەتی خۆی لەهەرێمەوە بەرەو ئەوروپا بەرێکەوتن .
ڕۆژی دوشەمە ٣ی٧ی٢٠٢٣ کاتژمێر 2/5 ی دوای نیوەڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ سەیران سابر مەلا مستەفای هاوژینی و ئارینی کوڕی و یاسمینی کچی بەشێوەیەکی پاشایانە بەرەو گەشتێکی دورودرێژی هاوینی بە ئامانجی گەشتێک بۆ ئەمریکا و ئەوروپا هەرێمیان جێهێشت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕەوشی وێرانی سیاسی و ئابوری لەلایەک و دیبلۆماسی و بەرژەوەندی گشتیی ستراتیژی سیاسی لەلایەکی دیکە لە خراپترین بارودۆخی ٣٠ ساڵی ڕابردودایە ، و لەلایەکی دیکە خەڵکی هەرێم بەدەست بێ کاری و بێ موچەیی و بێ ئاویی و بێ کارەبایی و دایکانی شەهید لەبن دیواری نۆرەی مووچە دەکەونە بن پێ و ئازار دەچێژن .
پێشووتر و لەماوەی رابردوو گەشت و چونەدەرەوەی هەریەک لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و کوڕ و کچانی بنەماڵە لەتەڤداوە بڵاوکرابوونەوە.
--------------------------------
بادینی
مه‌سرور بارزانی ب خیزانڤه‌ بۆ گه‌ریانه‌كا دۆمدرێژ ژهه‌رێمێ ده‌ركه‌تن
لگۆر چاڤكانیێن ته‌ڤداپرێس ژ كارمه‌ندێن مه‌تارێ هه‌ولێرێ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێمێ دگه‌ڵ جڤاتا خێزانا خۆ بۆ گه‌شت و گۆزاره‌كا دۆمدرێژا هاڤینی ب فرۆكا خوه‌ یا تایبه‌ت ژ هه‌رێمێ به‌ره‌ڤ ئه‌وروپا بڕێ كه‌ڤتن.
ل ڕۆژا دوشه‌نبی رێكه‌ڤتی 03\07\2023 ده‌مژمێر 5\2 یا پشتی نیڤرۆ مه‌سرور بارزانی دگه‌ل هه‌ڤژینا خۆ سه‌یران سابر مه‌لامسته‌فا و كوڕێ خۆ ئارین و كچا خۆ یاسمین بشێوه‌كێ پاشایانه‌ به‌ره‌ڤ گه‌شت و گوزار و گه‌ریانه‌كا دۆمدرێژا هاڤینێ ب ئارمانجا گه‌ریانه‌كا بۆ ئه‌مریكا و ئه‌روپا هه‌رێم ته‌رك كرن.
لگۆر زانیاری و ژیده‌ر و چاڤكانیێن ته‌ڤداپرێس ل مه‌تارێ هه‌ولێرێ ئه‌ڤ گه‌ڕیانه‌ دێ ب فرۆكا وان یا تایبه‌ت بیت و دهێته‌ به‌راورد كرن ئه‌ڤ گه‌ریانه‌ هه‌تا دوماهیا هاڤینێ ل ئه‌روپا و ئه‌مریكا ده‌وام بكه‌ت.
ئه‌ڤه‌ د ده‌مه‌كێ دایه‌ كو ڕه‌وشا وێرانا سیاسی و ئابۆری ژلایه‌كێ و یا دیپلۆماسی و به‌رژه‌وه‌ندیێن گشتی یا ستراترژیا سیاسی ژلایه‌كێ دی د خرابترین بارودۆخێ 30 سالێن بۆریدایه‌، ژلایه‌ك دی گه‌لێ هه‌رێمێ ژی ژ بێ ئاڤی وبێ كاره‌بی و بێ موچه‌یێ و بی كاریێ ژ هه‌می ملان دناڵن و دایكێت شه‌هیدا لبن دیوارێن سرایا موچه‌كێ سه‌قه‌ت بن پێیا ڤه‌دمینن و نه‌هۆش دكه‌ڤن.
پێشتر ژی زانیاریێن گه‌ریانا ل جیهانا ده‌رڤه‌ی وه‌ڵاتی یا مه‌سعود و نێچیرڤان و كور و كچ و جڤاتێن بنه‌ماڵێ بره‌نگێن جودا جودا ل ڤێ ماڵپه‌را به‌رچاڤ، هاتبۆنه‌ به‌ڵاڤكرن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟