وتار
فاشیزمی نوێ لە تورکیا
Tuesday, 07.04.2023, 04:58 PM
فاشیزم ئایدۆلۆژیایەکی پۆپۆلیزمی سیاسیی پەرگیرە کە بە کۆمەڵێک بنەماو باوەڕو خەسڵەتەوە لە ئایدۆلۆژیاکانی تری جیادەکاتەوە ، سەدەی بیستەم سەدەی دوو گەورەترین بزوتنەوە بە ناوی فاشیزمی ئیتالی نێوان ساڵانی ١٩٢٢-١٩٤٥ و نازیزمی ئەڵمانی نێوان ساڵانی ١٩٣٣- ١٩٤٥ بوو ، لە ئەدەبیاتی خۆرئاوادا کاتێک باسی فاشیزم دێتە گۆڕێ باس لەو دیاردە مێژووییە دەکرێت کە فۆڕمی فاشیزمی بە خۆیەوە بینی ،مۆدێلی فاشیزم لە ئەڵمانی جیاواز بوو لە مۆدێلی فاشیزم لە ئیتالی ، فاشیزمی ئەڵمانی لەسەر بنەمای نەژادپەرستی دامەزرابوو ،بەڵام فاشیزمی ئیتالی لەسەر بنەمای دەوڵەت پەرستی بوو ، هەر چەندە فۆڕمی فاشیزم دوای کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی لە ناو چوونی دەسەڵاتەکانی هیتلەرو مۆسۆلۆنی کۆتایی پێهات ، بەڵام لەم سەردەمەدا فۆڕمێکی نوێ لە فاشیزمی نوێ سەریهەلداوە کە بە بەرگی جیاوازو رەنگی جیاواز بوونی هەیە .
لەم سەردەمەی ئیستادا ئایدۆلۆژیایەکی نوێ لە فاشیزم سەریهەڵداوە کە نەک تەواوی ئایدۆلۆژیاکانی دونیا ڕەت دەکاتەوەو خۆی وەکو ئەڵتەرناتیڤ پێشکەش دەکات بەڵکو پەنا بۆ سڕینەوەو لەناوبردنیشیان دەدات ، گوتاری سەرەکی فاشیزمی نوێ گێڕانەوەی شکۆ ، یەکپارچەیی نەتەوەیی و قوتکردنەوەی کەسایەتیەکی فاشیزمە لەبەردەم نەتەوەدا بەناوی ڕێبەر یان مەرجەعی نەتەوەیی ، فاشیزمی نوێ وەکو ئایدۆلۆژیایەکی خەڵەتێنەر واقیعی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا ناکات بەڵکو لە ژێر ڕوخساری جیاوازدا لە ناو ژینگەیەکی ئاڵۆزو ناکۆکیدا سەرەنجی خەڵک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و بانگەشەی “ ئازادی ، مافی مرۆڤ ، شکۆمەندی نەتەوەیی ، پیرۆزی خاک و ئاڵا …هتد دەکات ، فاشیزمی نوێ هەمیشە ڕەواج بە بیروباوەڕی شەڕەنگیزی و توندوتیژی دەدات ، خۆ ئەگەر هیچ هەڕەشەو شەڕێکیش لە ئارادا نەبێت ئەو دێت دوژمنێکی وەهمی بۆ کۆمەڵگا قووت دەکاتەوە و شەڕێکی نوێ دروست دەکات .
یەکێکی تر لە میتۆدو ئامرازەکانی تری هەڵخەڵەتاندن و بەکارهێنانی دیین و بیروباوەڕی ئاینینە بەتایبەت کاتێک کۆمەڵگا مەزهەبی بێت ، هەرگیز ( هیتلەرو مۆسۆلۆنی ) دژی ئایین نەوەستاون و ئایین ئامرازێكی سەرەكییە لە دەستی فاشیزمدا ، کۆماری تورکیا هەر لە سەرەتایی دامەزراندنیەوە ١٩٢٣ تاکو ئەمڕۆ زەمینەیەکی هەبووە بۆ سەرهەڵدان و گەشەکردنی فاشیزم ، هەمیشە ڕەنگ و بۆی فاشیزم هەندێکجار تۆخ و هەندێکجار کاڵتر بە سیاسەتی کۆماری تورکیاوە دیار بووە ، ئەردۆگان لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٤ بووە سەرۆکی کۆماری تورکیا ، یەکەمین کاری ئەردۆگان هاوشیوەی ( مۆسۆلۆنی و هیتلەر) پەلاماردانی ڕۆژنامەی ئازادو زیندانیکردنی رۆژنامەنوسان بوو ، پاشان دژ بە فەیسبوک ، یوتیوب، نێتفلیكس و تویتەرو لەناوبردنی بزووتنەوەی میدیایی گولەنیەکان وەستایەوەو بەبێ هیچ بەربەستێکی ئەخلاقی هێرش دەکاتە سەر نەیارەکانی.
بەردەوام لە تورکیا کورد و ئەرمەن و چەرکەس و لاز و یونانی و جولەکە و ئەوانیتر لەبەردەم پرۆژەی سڕینەوەدان و لە جەنگدا بوون دژ بە فاشیزم و بەگژ سەرکوتکاریدا چونەتەوە ، هاتنەسەرکاری ئاکەپە و بانگەشەکانی ئەردۆگان لەسەر سیکۆلاریزم لای خۆرئاواییەکان وەها شرۆڤە کرا کە قۆناغێکی نوێ سیاسی لە تورکیا دروست بێت ، خۆرئاواییەکانیش باوەشیان بۆ ئەم قۆناغەکردەوە کە پارتێکی ئیسلامی بانگەشەی میانڕەوی دەکات ، بەڵام وردە وردە دەرکەوت کە ئەردۆگان سیکۆلار نییەو دوای ڕاپەرینەکانی بەهاری عەرەبی و شەڕی ناوخۆی سوریا هاوکاریکردنی تورکیا بۆ گروپە تیرۆریستیەکانی وەکو بەرەی نوسرە و داعش دژ بە کوبانێ و لەپاڵ ئەمانەیشدا خنکاندنی دەنگ و رەنگی دیموکراسی لەناو تورکیا کە بە گوڕوتین و بەرگی فاشیزمەوە بە شێوازێکی سیستەماتیکانە هاتە گۆڕەپانی سیاسەت ، ئیتر گومان نەمایەوە لەسەر ئاکەپەو ئەردۆگان کە ئایا فاشیزمن یان نا ؟! چونکە دەبینین کەم ڕۆژ هەیە سیاسەتی فاشیزمی نوێ لە تورکیا پەلاماری ژینگەو کەلەپورو ئاسەواری دیرۆکی کوردی نەدات ، هەر جارەو بە بەهانەیەک و بە پشتیوانی تیرۆریستان لە رۆژئاوای کوردستان جەنگێک هەلدەگیرسێنێت ،خۆئەگەر خۆڕاگری وبەرخودانی کوردان لە رۆژئاوای کوردستان نەبوایە لەپاڵ هەلومەرجە جیهانیەکە ئەردۆگان هاوشێوەی هیتلەر چی بەسەر ئەوروپادا هێنا ئەردۆگانیش خراپتری بەسەر رۆژئاوای کوردستاندا دەهێنا ، تاکە جیاوازی لە نێوان هیتلەرو ئەردۆگان دەرفەت و قۆناغەکەیە کە بۆ ئەردۆگان لە لەبار نییە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
زانکۆ ناصر احمد بگ: موڵک و ماڵ ، ئەکاونتی بانکی ، مامەڵەی بازرگانی بنەمالەی بارزانی
دانا مەنمی: دروشمی نان و ئازادی لە قۆناغی شۆڕشگیریدایە
تهڤدا: كهسێ قورعان سۆتی دهركهت ئهندامێ میتێ
تاكۆر زهردهشت: سادق عهمهر سندی ژلاێ كێ، بۆچی و چهوا هاته تیرۆركرن؟
زانکۆ ناصر احمد بگ: ئۆقیانووسێـــــک لە بەچکە دیکتاتۆر ..!!
عادل سهدیق: ههژاریا ئهخلاقی ل ناڤ جڤاكا كوردی
دانا مەنمی: رۆڵی پارتی و مانەوەی هەرێمی کوردستان
دلێر محەمەد نوری: من "ٲربیل الحبیبة" نیم!
سهرتیپ جهوههر: هەرێم لەچاوەڕوانیی رۆژانی سەختتر
مهكی ئامێدی: عهزیز شێروانی و ههڤژینا وی بۆچی بدهستێ باندا خسرۆ گۆران هاتنه تیرۆركرن