لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان: پێویستە رۆژنامەنووسانی هەرێم بپارێزین

Wednesday, 07.05.2023, 07:24 AM



لە راپۆرتێکی سەندیکای رۆژنامەنووساندا هاتووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٤٤ حاڵەتی توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان لە هەرێم تۆمارکراوە و زۆربەیان لە پارێزگای هەولێر بووە و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانیش داوادەکات پارێزگاری لە رۆژنامەنووسانی هەرێم بکرێت.

بەپێی راپۆرتێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٤ حاڵەتی پێشێلکاری دژی رۆژنامەنووسان و راگەیەندکاران لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

🔻لەسەر ئەو پرسەش فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان سەرکۆنەی پێشێلکارییەکانی ئازادی راگەیاندن دەکات و داوا لە کاربەدەست و لەیەنە پەیوەندیدارەکان دەکات رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی رۆژنامەنووسان.
لەکۆی ئەو ٤٤ حاڵەتە پێشێلکارییانەی دژی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، هەندێکیان بەرامبەر رۆژنامەنووسی سەربەخۆ ئەنجامدراوە و هەندێکی دیکەیان بەرامبەر ئەو رۆژنامەنووسانە ئەنجامدراوە کە سەر بە دامەزراوەیەکی میدیایین.
جگە لەوەش لە ٢٢ حاڵەتی دیکەدا قەدەغەی رووماڵی راگەیەندنیان بەسەردا سەپێنراوە و شەش حاڵەتی توندوتیژی و سوکایەتیکردن بە رۆژنامەنووسان و چوار حاڵەتی دەستبەسەردا گرتنی کەلوپەل و دوو حاڵەتی لێدان لە رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.
هەر بەپێی راپۆرتی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٨٤ دامەزراوەی میدیایی و رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.
زۆربەی حاڵەتەکانیش لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە و ١٤ حاڵەتی لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان تۆمارکراوە و لە پارێزگای دهۆکیش ١٠ حاڵەتی بەڵگەدار تۆمارکراوە و لە پارێزگای سلێمانیش هەشت سەرپێچی دژی رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟